هۆكارى شكستەكەى یەكێتى ئاشكرا بوو؟؟
Friday, 29/11/2013, 12:00
لەدواى هەڵبژاردنەكەى 21-9 پارلەمانى كوردستان لێكدانەوەى جیاواز بۆ شكستەكەى یەكێتى كرا , هەبوون پێیان وابوو غیابى مام جەلال هۆكار بوە، هەندێكى تر پێیان وابوو درێژكردنەوەى ماوەى سەرۆكى هەرێم لە 30 حوزەیران لەلایەن پارلەمانتارانى یەكێتى وە هۆكارێكى كاریگەر بووە بۆ دابەزاندنى رێژەى دەنگدانى یەكێتى ، بەڵام لەراستیدا مەلابەختیار هۆكارى راستەقینەى شكستەكەى یەكێتى ئاشكرا كردوو هەفتەى رابردوو بە فەرمانى راستەوخۆى خودى خۆى (كریم رحیم)ى باخەوانى باخچەى مەكتەبى سیاسى لە شارى سلێمانى سزا داو بەفەرمانێك دامەزراندنى (مام كریم)ى هەڵوەشاندەوەو نان براوى كرد ، پاساوەكەشى ئەوەیە گوایە دەنگى بە گۆران داوە ولەبانگەشەكانى هەڵبژاردنى پارلەمانى كوردستان پەرۆى رانەوەشاندەوە و لەسەهۆلەكە هۆرنى لێ نەداوە !!!
شایەنى ئاماژە پێكردنە (مام كریم)ى باخەوان خەڵكى ناوچە دابراوەكانەو ناوى لەتۆمارى كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكاندا نەبوە بەم هۆكارەش بۆى نەبوە لەهەڵبژاردنەكانى پارلەمانى كوردستان دەنگ بدات ، تاوەكو دەنگ بەلایەنێكى دیاریكراوى سیاسى بدات !
جگە لەمانەش ئەم باخەوانە یەكێك بوە لە كارمەندە دڵسۆزەكان و رۆژانە دەوامى ئاسایى
خۆى كردوە ومووچەكەشى لە 300 دۆلار تێ نەپەریوە ؟؟!!
شایەنى باس كردنە بەهەمان هۆكارى سەرەوە چەندین كارمەندى ترى مەكتەبى سیاسى نان براو كراون وسزاى سیاسى دراون وگوایە دەنگیان بە گۆران داوە !!
سەرچاوەكەى....... ئاماژە بەوەداوە مەلابەختیار تووشى هستریابوە و رۆژانە تێروفاتى هەرزەكارانە دەكات وكۆنترۆلى خۆى لەدەستداوە ونازانێت چۆن ئەو (بە نەرمى و بەگەرمى داخ كردنە) لەبیر خۆى بەرێتەوە كەوەك دروشمێك لە هەڵبژاردنەكانى پێشووى پارلەمانى كوردستان بەكارى هێنا وئێستا دەیان نوكتەى لەسەر دروست كراوە و بۆتە جێگاى گاڵتەو گەپى هاووڵاتیان وەك گەنجێگى سلێمانى ووتى ئەم (نەرمى و گەرمى وداخ كردنە) لەدروست كردنى سەموون دەچێت نەك هەڵمەتى هەڵبژاردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست