مهسعودی تەزیویرچى لە هەولێرو دهۆك لە دەنگدانى تایبەت دەستى خۆى وەشاند.
Thursday, 04/03/2010, 12:00
بەپەرۆشەوە بەئومێد بووین بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارە هەرچۆنێك بێت لایەنە تەزویر چیەكان بەخۆیان بچنەوە، شەرم لە جەماوەر و دنیا بكەن و مێژووى ڕەشى خۆیان ئەگەر بۆ جارێكیش بێت پاك ڕابگرن، بەڵام گووتەنى خووى شیرى تاكو پیرى، ئەوانیش ناتوانن بەبێ تەزویر درێژە بەژیانى خۆیان بدەن.
ئەمرۆ دەنگدانى تایبەت لە گشت بنكەكان كرایەوە، بەداخەوە ئەوەى چاوەروان دەكرا تەزویر بكرێت روویدا، بەڵكو بەرێژەیەكى زۆر زیاتر لە جاران تەزویرات ئەنجام درا لە بنكە تایبەتیەكان لە هەولێر و دهۆك.
لە بنكەكانى تەندرویستى و ئاسایش و پۆلیس تەزورێكى زۆر ئەنجام درا، پێشمەرگەیەكى زۆر لە دهۆك هاتبوون لە هەولێر دەنگیاندا، چەندین بنكە لە دواى كاتژمێر 3 ئێوارە كەسانێك هاوڵاتى بوون و جلى سەربازى لەبەردەكردوو دەنگیان دەدا، وە لە هەموو بنكە تەندروستیەكان تەنها كارمەندى پارتى ناونووس كرابوون بۆ دەنگدانى تایبەت، سەرراى ئەمانەش زۆر لە كارمەندەكان و مونتەسیب و پاكەرەوەو پاسەوانەكان خۆیان بەنەخۆش ناونووس كردبوو بەشدارى دەنگدانیان كرد، هەروەها خەڵكێكى زۆریش شەوى رابردوو بەنەخۆش لە نەخۆشخانەكان خەوێنرابوون و بەشدارى دەنگدانیان كرد.
جگەلەمەش زۆر لەو دەنگدەرانە پەنجەى دەستیان چەور كردبوو لە دواى دەنگدانیان بەئاسانى مەرەكەبەكەیان لێدەكردەوە.
لە هەموو بنكەكان تەزویرات و بانگەشە بۆ لیستى هاوپەیمانى كراوە، وە لە هەندى نەخۆشخانەى رێژەى دەنگدان زیاتر بووە لە كارمەندوو نەخۆشەكان. وە لە دهۆكیش بەهەمان شێوەى هەولێر خروقات و تەزویر ئەنجام دراوە.
بەداخەوە چاودیران بەپێى پیویست نین هەرەشەیان لەسەر دەكرێت، گوێ بەنارەزاییەكانیان نادرێت.
پارتى بەهێمنى بێ پەشۆكان بەبەرنامەیەكى زۆر وورد خۆى بۆ تەزویر ئامادە كردووە، بەگوێرەى رۆژنامەى رووداو (60) هەزار ناسنامەى ساختە لە لایەن پارتى دروست كراوە.
بۆیە چاوەروان دەكرێت ساختەكارى لە رۆژى 3/7 زۆر زیاتر بێت لە هەڵبژاردنەكانى رابردوو، تەزویرات ئەنجام بدرێت. پارتى كادیرەكانى خۆى ئاگادار كردۆتەوە ئەبێت لەهەولێر بەهەر شێوەیەك بێت 9 كورسى بەدەست بهێنن، بۆ ئەمەش ئەبێت زۆرترین تەزویرات ئەنجام بدرێت. پارتى ترسێكى زۆرى هەیە كورسى پێویست بەدەست نەهێنێ.
ئەمەیە شازى دیموكراتى و دادپەروەرى و شفافیەت و ئاڵوگۆرى سیاسى و قبوڵكردنى دەرەنجامەكان، كە هەموو رۆژێ ووتاربێژان و فەیلەسوفانى حزبى دەستەڵاتدار بەگوێ هاوڵاتى دەچرپێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست