وەڵامێک بۆ بە ناو (کارمەندیکی تەندروستی) لە سەنتەری نەخۆشییەکانی دڵ
Monday, 02/01/2012, 12:00
بە داخەوە کەسانێک بۆ مەبەستێکی دیاریکراوو نەشیاوی خۆیان و ھەر رۆژە و بە ناوێکی نادیارەوە بێ ویژدانانە لە ھەر کوێ بۆی بکرێت بابەتی بێ سەرو بەرە و بێ بنەما دەنووسن و لەوەش زیاتر جێ ی داخ ئەوەیە کە کوردستانپۆست بێ سێ و دوو بابەتەکە بڵاو دەکاتەوە .
من زۆر لە نزیکەوە ئاگاداری ئیش و کاری ئەو سەنتەرەم و بە تایبەتیش لە ئیشی بەشی نەشتەرگەری دڵ تایبەتمەندییەکم ھەیە و بە ھەموو لایەک و بە کوردستانپۆست و نووسەرە نادیارەکەشی رادەگەیەنم کە وەستانی ئیش لەو ماوەیەدا لەو بەشە ھۆکارەکەی دەگەریتەوە بۆ ئەم خاڵانە :
١- شکانی (bed ) ی عملیاتی بەشەکە
٢- التھاب کردنی نەخۆشێک پاش نەشتەرگەری بەڵام ئەمە تەنھا بۆ ئەوەی کە ھۆکاری ئەو التھابە بدوزینەوە کەپاش وەرگرتنی (مسحە) دەر کەوت تەنھا ھۆکار تێکەڵ بوونی کارمەندان و پزیشکان و خەڵکی دەرەوەی ئەوەبەشەیە بە شیوەیەکی نادروست بە بەشەکە و بە بێ لەبەر چاو گرتنی تایبەتمەندی بەشەکە و ئیستا ئەوەش چارەسەر کراوە .
٣- ھەندێک کێشەی تایبەت بە ناو خودی بەشەکە کە پێویس ناکات لێرەدا باسی بکەم .
بەڵام ئەوەی ئەو بەرێزە نووسیویەتی کە تەنکی ئاوی ئەو بەشە کۆتری تۆپیوی تێدا بووە بەراستی ئەمە بێ ویژدانییە و ھیچ بنەمایەکی نییە و تەنھا بوختانە و نووسەری بەرێز پێ ی دەچێت لە نووسینەکانی دا مەبەستی بێ تەنھا قسە فرێ بدات ، ئەگینا بفەرموون با کەسێکی نزیک لە کوردستانپۆست و ئەو نووسەرە بەرێزەش سەردانی ئەو شوینە بکەن و چۆن لێکۆلینەوەش دەکەن با ئازاد بن بزانن ئەو تەنکیانە سەریان بەتاڵە یان نا ؟ بزانن ھەموو تەنکییەکانیش سەرەکانیان بە قفل قایم کراوە یان نا ؟؟ ئیتر ئەو کۆترە خنکاوانە مەگەر لە بەلوعەکانەوە ھەڵکشابنەوە بۆ ناو تانکییەکان .
من دوا بە دوای بڵاو بوونەوەی ئەم نوسراوە بە بێ ئەوەی بەرپرسانی ئەو سەنتەرە ھەست بکەن و ئاگادار بن چوومە سەر بان و بە ووردی سەیری تانکییەکانم کرد و ھەموویان قفلیان پێوەیە و لەم چەند رۆژەشدا نەم بینیوە ھیچ کام لەو تەنکیانە پاک بکرێتەوە ھەتا بووتریت ئەو رۆژە کۆترەکان بەدەر کەوتوون و پرسیاریشم لەو کەسانە کرد کە تایبەتن بە ئیش و کاری ئاوی سەنتەرەکە و بەرپرسی خدمات و کەسانێکی تریش ھەموویان ئاماژەیان بەوەدا کە لەم ماوە نزیکانەدا ھیچ تانکییەک ئاوەکەی نەگۆراوە و بە ھەموو شێوەیەک ھەواڵەکە سەرتاپای بە درۆ دەر چوو .
بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێم ئەمە دەستێکی پەنھانە کە چاوی بەم سەنتەرە ھەڵ نایەت و بە ھەر نرخێک بێت ئەیەوێت ناوو ناوبانگی ناشیرین بکات . یان کەسێکە دژی ئیدارەی سەنتەرەکەیە و بەو ھۆیەوە ئامادەیە ھەموو جۆرە بابەتێک بلاو بکاتەوە کە بە ھۆیەوە ئەو ئیدارەیە بخاتە گێژاویک و لەگەل مدیر عام تێکیان بدات و مەبەستی بیت جێگەکەیان بگرێتەوە .
وە داواکارم لە :
١- ئەو نووسەرە بەریزە کە داوای لیبوردن بکات و ھەوڵ نەدات لەمەو دوا قسەی بێ بنەما فری بدات و ئەگەر خاوەنی حەقیشە ئەوە ئەرز و ئەوە گەز با بیسەلمێنێت و پێویست خۆ حەشاردان ناکات لە ژێر ناوی نەناسراودا .
٢- کوردستان پۆستی بەرێز ئەگەر بکرێت پێش بڵاو کردنەوەی بابەتەکە تحقیق بکەن لە راستێتی بابەتەکە کە مەجالی ئەوەیان ھەیە بۆ ئەوەی متمانەی خۆی لە دەست نەدات بە ھۆی کەسانێکەوە .
٣- ناوەندی دەسەڵاتیش بە ھەموو زورنایەک ھەڵ نەپەرن و ئەوە بزانن ئەوەی دوو رووی دەکات بۆی بە دڵنیاییەوە ھەمان دوو روویش لەسەر خۆیان دەکەنەوە . چونکە ئەوە پیشەی کەسانی ناپاک و دوو روو بوختانچییە ھەرگیز رەحم بە کەس ناکەن و ھەتا سەر لەسەر بەزمێک نابن و لە ھەرکوێ با ی بێت شەنی لێوە دەکەن .
سوپاس بۆ ھەموو لایەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست