بەرێوەبەرى گشتى وەبەرهێنان (فەرمان) بەرێوەبەرایەتى گشتى وەبەرهێنانى سلێمانى وەك دەزگایەك بۆ بەرژەوەندى دكتۆر بەرهەم بەكاردێنێت ....
Tuesday, 08/05/2012, 12:00
چاودێرێک
- پرۆژەى زانكۆى جیهان لە سلیمانى كە لەلایەن دكتۆر بەرهەمەوە بەردى بناغەى دانراوە پرۆژەیەكى وەبەرهێنانە كە تەنها زەوى بۆ دابینكراوە وە هیچ كارێكى یاسایى تەواو نەبوو و مۆڵەتى وەبەرهێنانى نیە . تەنها بۆ راكێشانى ئنتماى خەڵكەبۆ دكتۆر بەرهەم بەردى بناغەى دانرا .
- پرۆژەى نیشتەجێ یى شارى فەرمانبەرانى زانكۆ لە قولەرەیسى سلیمانى كە لەلایەن دكتۆر بەرهەمەوە بەردى بناغەى دانراوە ، پرۆژەیەكى وەبەرهێنانەو تایبەتە بە فەرمانبەرانى زانكۆ . ئەم پرۆژەیەش تەنها زەوى بۆ دابینكراوەو هیچ كارێكى یاساى تەواو نەبوو مۆڵەت وەبەرهێنانى نیە . تەنها بۆ راكێشانى ئنتماى فەرمانبەرانى زانكۆ بۆ دكتۆر بەرهەم بەردى بناغەى بۆ دانرا .
- پرۆژەى سەنتەرى بازرگانى پاك كە لە سەر داواى دكتۆر بەرهەم زەوى بۆ دابینكراوە لە بەكرەجۆ و ئیستا لە قۆناغى جێبەجێكردندایە بەڵام هیچ كارێكى یاسای تەواو نەبوو وە مۆلەتى وەبەرهێنانى نیە بەلام كار لە پرۆژەكەدا كراوە .
- پرۆژەى نیشتەجێیى بەرزاییەكانى سلێمانى كە لەلایەن كۆمپانیاى قەیوانەوە جێبەجێ دەكرێت . بێ ئەوەى مۆڵەتى وەبەرهێنانى هەبێت رێگەى پێدراوە كار لە پرۆژەكەدا بكرێت كە پاش ئەنجامدانى كارێكى زۆر لە پرۆژەكە مۆڵەتى وەبەرهێنانى پێدراوە . كە لە لایەن دكتۆر بەرهەمەوە پشگیرى دەكرێت .
- پرۆژەى نیشتەجێ یى قەیوان سیتى 2 لە سلێمانى كە لەلایەن كۆمپانیاى قەیوانەوە جێبەجێ دەكرێت . بێ ئەوەى مۆڵەتى وەبەرهێنانى هەبێت رێگەى پێدراوە كار لە پرۆژەكەدا بكرێت كە پاش ئەنجامدانى كارێكى زۆر لە پرۆژەكە مۆڵەتى وەبەرهێنانى پێدراوە. كە لە لایەن دكتۆر بەرهەمەوە پشگیرى دەكرێت .
تێبینى / بەپێ ى رێنماى دەستەى وەبەرهێنان پێویستە پرۆژەكە كارە یاسای یەكانى تەواو بێت و مۆڵەتى وەبەرهێنانى پێبدرێت پاشان دەست بە جێ بەجێكردن بكات . ئەم رێنمایە بە سەر سەرجەم ئەو پرۆژانەدا جێ بەجێ دەكرێت كە كەس و لایەنى بەرپرسیان لە پشت نیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست