کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە پەلە ... لە هەولێرەوە...

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


دەزگاى پاراستنى سەربە دەستەلاتى بنەماڵە ئەمرۆ لە رێگاى بەكرێگیراوەكانیان لە هەولێر دەستیان كردوە بە بلاو كردنەوەى چەند فلیمێكى تەزویر كراوى بە كۆمپیوتەر لەسەر مۆبایلەكان كە روداوەكەى بەردەم لقى چوار لە سلێمانى وایان دەستكارى كردوە كە ئەوەى ببێنیت وا هەست دەكات كە پارتى نە تەقەى لە خۆپیشاندەران كردوە و نە رێگر بووە لە بەردەم هیچ شتێك.

لە فلیمە تەزویركراوەكاندا هاتووە كە ئەو كەسانەى كە شەهیدكراون بە گولەى ئەو كەسانە شەهیدكراون كە لەناو خۆپیشاندەران تەقەیان لە خەلك كردوە و وا ئاماژە بە كەسەكانیش دەكەن كە سەربە یەگرتووى ئیسلامى و كۆمەل و بزوتنەوى گۆران بن .

هەروەها لەگەل فلیمەكە هەندێ دەنگ لكێنراوە كە ئیشارەت بە لێدانى خۆپیشاندەران دەكات لەناو خەلك و ئینجا بەسەر پیاوەكانى پارتى دابێنن...

تكایە جەماوەرى كوردستان ئاگادارى هەموو هەولێكى نەزۆكى ئەم پاراستنە تیرۆریستە بن كە كورى سەرۆك سەركردایەتى دەكات بۆ مانەوەى دەستەلاتى رۆیشووى خۆیان هەموو كارێك دەكەن كە خەڵى پێ چەواشە بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە