ئایا وه‌زیری وه‌رزشو لاوان ته‌ها به‌رواری پاره دزراوه‌کانی لاوانی ته‌سلیم کرده‌وه؟؟
Thursday, 24/02/2011, 12:00
به مه‌له‌فێکی گه‌وره ئارێز عه‌بدولای په‌رله‌مێنتاری لیستی کوردوستانی داوای یاسایی له‌سه‌ر ته‌ها تۆمار کرد
به‌لام که‌س نه‌یتوانی بانگی بکاته به‌رده‌م په‌رله‌مان چونکه ته‌ها باوکی خزمه‌تکاری بارزانی بووه،ئه‌و دزیه‌ی که ته‌ها له لوقمه‌ی ده‌می لاوانی به‌شخوراوی کوردوستانی دزی مه‌زه‌نده ده‌کرێت به 20ملێۆن دۆلار،جگه له‌و فه‌سادیانه‌ی که خه‌ریکی کاری فه‌سادی بووه که گه‌لێک که‌س شایه‌تحالنو به‌ده‌یان جاریش له‌م پیگه‌یه‌و گه‌لێ سایت‌و رۆژنامه‌دا ده‌ستی بۆ درێژ کراوه،له‌کاتێکدا گه‌نجی شاری سلێمانی‌و هه‌له‌بجه‌و،ده‌ربه‌ندیخان به‌رد ئه‌هاون بۆ لقی چوار ئه‌وه گوناحی هیوائه‌حمه‌دو لقی چوار نیه چونکه ئه‌وانه له‌کۆیله‌یه‌کی بچووکی ئه‌و حیزب‌و بنه‌ماله‌یه هیجی تر نین به‌لکوو ئه‌وه ته‌ها به‌رواریو،بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمانن که خه‌لک رقی خۆی به‌لقی چوار ده‌ر ده‌برێت ده‌نا لقی چوار له‌سلێمانی ئه‌گه‌ر مرۆڤ قسه‌یه بۆ دزیس بکات خزمه‌تی ده‌یان ئه‌دیبوو نوسه‌ری وه‌کوو حه‌مه عومه‌ر عوسمان‌و ده‌یانی تریان کردوه که مانگی 5هه‌زار دیناریان بۆ بریبۆوه،هه‌روه‌ها خه‌لاتیان دا به عه‌دنان که‌ریم.ئایا لقی چوارێک هه‌روه‌کوو که‌سیک له‌م سایته‌دا نووسیبوی که نه‌یان توانیوه مامۆستایه‌ک دامه‌زرێنن له‌سلێمانی بۆ ده‌بێ بووبێتنه نیشانه‌ی تیری گه‌نجانی راپه‌ریو ئه‌گه‌ر کوشتنی سه‌رده‌شتو،دزینی لوقمه‌ی لاوان له‌لایه‌ن وه‌زیره قونده‌ره‌که‌وه..بۆیه لاوان ده‌بێت داوای ئه‌و پاره‌یه که هی ئه‌وانه بیکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیج نه‌بێت بتوانن به‌و پاره‌یه پارکێک ،سه‌نته‌رێ بۆ لاوان بکه‌نه‌وه یا هه‌زران پرۆژه‌ی دی.ئیستا له‌میسر پاره‌ی هه‌موو وه‌زیره‌کان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له بانکه‌کانی سویسرا،ئایاکاتی ئه‌وه نه‌هاتوه که کوردیس داوای پاره‌ی بوجه‌ی ئه‌و میلله‌ته بکاته‌وه که ساله‌هایه ده‌چێته بانکه‌کانی جیهانه‌وه ئایا خۆپیشان ده‌ران ئه‌مه‌یان نه‌خستۆته لیسته‌ی داواکاریه‌کانه‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست