وه‌لامێک بۆ بابه‌تی هه‌لکه‌وت زاهیرو ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ته‌نها ئه‌و گه‌نده‌ڵه
Friday, 20/03/2009, 12:00
به‌لی ئه‌مرۆ به ده‌یان هه‌لکه‌وت زاهیرمان هه‌یه له نێوه‌ندی بازاری گۆرانی دا که پاره‌ی ئه‌و مییللهتهیان کردۆته قوربانی خۆ ده‌ر خستن‌و خۆ تاقی کردنه‌وه ،ئه‌مرۆ به ده‌گمه‌ن که‌سێکی شیاو ده‌بینی له کوردوستان که به حه‌قی خۆی به شاره‌زابوون به شه‌هاده کار بکات هه‌ر هه‌مووی به سه‌ریا که‌وتوون به‌لام هه‌ر ناوی هه‌لکه‌وت له‌سه‌ر ده‌مه ئه‌رێ که‌سیک نیه بپرسێت،ئه‌وانه‌ی که چونه‌ته لای هه‌لکه‌وت کێ بوون ؟خۆ هه‌لکه‌وت له مه‌رزیه‌ی فهریقیهوه که به پاره‌ی ره‌شوو روتی کوردوستان ویستی خۆی گه‌نج بکاته‌وه و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو کۆچی دوایی کرد ،تا ئه‌گا به دلنیای کچی ،له‌یلای خوشکی ،ئه‌یوب عه‌لی ،به‌هجه‌ت ،په‌یوه‌ند،ده‌یانی تر چونه‌ته لای ههلکهوتو پاره‌ی داونهتیو خزمه‌تی کردون ئه‌ی بۆ هه‌ر ناوی ئه و هه‌لکه‌وت باس ده‌کریت ،ئه‌وه هه‌موو لایه‌ک زانیمان هه‌لکه‌وت ده‌یه‌وێت گۆرانی کوردی له ئاوازی به پاره کرراوی میسری ماره بکات،ئه‌وه‌ش جۆرێکه له بی توانایی ئه‌و براده‌ره به‌لام ئه‌ی بۆ نایه‌ن باسی ئه‌و هه‌موو گۆرانی بیژه بکه‌ن که سالانه به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن بۆ سه‌فه‌ری هاتنو چون‌و،بۆ تۆمار کردنی کلیپ‌و به‌رهه‌مه‌کانیان،من ته‌نها ئاماژه بهلیستهی سالانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌که‌م که رۆژنامه‌کان بلاوی ده‌که‌نه‌وه ،ته‌نها عه‌دنان که‌ریم 116ملیۆن دیناری وه‌گرتوه له‌وان که ده‌کاته نزیکه‌ی 100 هه‌زار دۆلار،ئه‌ی که‌س باسی ئه‌م گه‌نده‌لیه بۆ ناکات؟،ئه‌ی بۆ که‌س باسی ئه‌و ناکات خانمی چۆپی که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی .... کردۆته‌وه ،هێنده‌ی تر ده‌نگی ... بوه،به کیلۆمه‌تر زه‌وی ئه‌ده‌نێ،هه‌ر که‌سێک ره‌خنه بگریت له و دوو حیزبه به هه‌موو توانای خۆیان محاره‌به‌ی ده‌که‌ن،ئاخر مه‌زهه‌ری خالقی کۆنه ساواک ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئابروی هونه‌ری بوایه له‌و ته‌مه‌نه‌دا له به‌ر خاتری کورسی‌و پاره ئاوا خۆی ریسوا نه‌ده‌کرد ،به حه‌یای خۆیه‌وه دانیشتایه باشتر نه‌بوو له‌وه‌ی خۆی بکاته ،مامۆستا مدیر،فیلم پرۆدوسه‌ر .زۆر شتی تریش،من به‌ش به‌حالی خۆم یه‌ک بووم له گوی گرانی ده‌نی کاتیک که‌وتمه کار کردن له ئه‌و ئینستیتوته ی ئه‌و مدیره که‌له‌پور هه‌ستم کرد ئه‌و مرۆڤه ئه‌وه نه‌بوو که من له خه‌یالی خۆم دام نابوو،که‌سێکی خۆ به‌گه‌وره زان،خۆ فه‌رز که‌ر،دیکتاتۆر،ژنباز،گه‌نده‌ل،بۆیه له مێژه نه‌ک هه‌ر وازم له‌کار هینا وازم له گوێگرتن له گۆرانیه‌کانی ئه‌ویش هێنا،ئیتر بۆ هه‌ر باس باسی هه‌لکه‌وته؟من ئومێده‌ورام لیستی سه‌ربه‌خۆ کۆتایی به‌ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ل بهینیت،ته‌نها هیوا ئه‌مرۆی خه‌لک لیستی سه‌ربه‌خۆیه بۆ گۆرینی ئه‌م نا بهرابهیهی له هه‌موو لایه‌که‌وه روی کردۆته هه‌رێمه‌که‌مان.ته‌نها رێگه‌ی رزگار بوون ده‌نگ دانه به و لیستانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م گهندهلانهن به‌لام به‌و حیزبانه نا که ئه‌گه‌ر حوکمیان له‌ده‌ستا بێت له‌مانه خراپتر ده‌که‌ن.
چاودێرێکی باری هونه‌ری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست