کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(سابیر عەزیز) ی كۆنە پارتی دەربەندیخان لەقاچاخچێتیەوە بۆ فەلسەفەو سیاسەت

Wednesday, 30/03/2011, 12:00


كاتژمێر 7شەوی 29-3 بەسوتفە سەتەلایتەكەم كەوتە سەر كەناڵە تروهاتەكەی كوردسات ولەبەرنامەی لێكدانەوەی هەواڵ سابیر عەزیزم بینی، سەرەتا بڕوام بەچاوم نەكرد، بەڵام دواتر كە چاكتر دیقەتم دا دڵنیابوم ئەمە سابیر عەزیزی كۆنە قاچاخچی دەربەندیخانەو ئێستا بوەتە نوسەر و رۆژنامەنوس بەشان و باڵای حكومەت گەندەڵ و بێ دەسەڵاتەكەی دكتۆر بەرهەمدا هەڵدەدات و گاڵتە بەخۆپیشاندان دەكات ، بەدەست خۆم نەبوو دامە پێكەنین.
لەوەگەڕێین كە هیچ لەقسەكانی ئەم كۆنە قاچاخچی و رۆژنامەنوسە تێنەگەشتم، ئاخر ئەو بە كەی ئێن ئێن دەڵێ كەی یەن یەن و بە ئۆپۆزسیۆن دەڵێ ئپزسیۆن چ فڕێكی بەسەر سیاسەت و كاری رۆژنامەنوسییەوە هەیە و چ دەزانێ لە شیكردنەوەی دۆخێكی شڵەژاو تێكچوی وەك ئەمڕۆی كوردستان .
سەرەتا با سابیرتان پێبناسێنم دواتر قسەیەكیش لەسەر بۆچونەكانی دەكەین.
ئەم سابیرە لە نەوەدەكاندا لەدەربەندیخان پارتی بو، دواتر كاتی شەڕی ناوخۆ رۆشت بۆ هەڵەبجەو دواتریش یەكێتی دەیگرێت وپاش واستەو واستەكارییەكی زۆر خزمەكانی ئازادی دەكەن.
كاك سابیر كە نا ئومێد دەبێت رودەكاتە وڵاتی توركیاو دەست دەكات بەقاچاخچێتی ، هاورێكانی دەگێڕنەوە ئەم كەسە ئەوەی مۆراڵی ئەخلاقی و ئینسانی بێت تیادا نەبوەو كاری تەنها ئاودیوكردنی كوڕە گەنجەكانی ئەم وڵاتە و تەعەداكردن لەكۆچبەر و قوماربازێكی سەیر بوە.
پاش ئەوەی چەند ساڵێك ئەم كاسبیە دەكات و هیچ بەهیچ ناكات بەرسوایی دەگەڕێـتەوە بۆ دەربەندیخان، بەزۆری زۆر داری خۆی دەكات بەناو توێژی رۆشنبیرانی دەربەندیخاندا بۆ ئەوەی خۆی وادەربخات كە ئەمیش رۆشنبیرە لەهەموو شتیكا قسەی دەكرد، تەنانەت چەند جارێك لەكۆڕەكاندا تەریقی دەكەنەوە، دواتر لەسەنتەری گەنجان یەكێتی شوێنێكی بۆ دەكەنەوەو بە 150دۆلار لەقسەی دەخەن.
دواتر كە لەسەنتەر دەریدەكەن خۆی دەكات بەگۆڕان و گۆڕانیش لەبەرئەوەی كەسێكی وەهای نەبوو كامیرەكەی كەناڵی كەی ئێن ئێن یان پێداو ماوەیەك خۆی بەوانیشدا هەڵواسی، دواتر برادەرانی ئەو كەناڵە زانیان بایی چەندێكە دەریانكرد و ئەمیش رۆشتە ناو یەكێتی و كۆمەڵایەتی دەربەندیخان وەك چایچی دایانمەزراند و زەوییەكیان بۆ وەرگرتوە كەبە 150وەرەقەی ئەمریكی فرۆشتویەتی و حەمە قاشتیش دەمانچەیەكی لەسكرتاریەتەكەی جەلال بۆ وەرگرتوەو فرۆشتویەتی، تەنانەت ئێستا باس لەوەدەكرێت مەسئولەكانی دەربەندیخان تەنها بۆ باوەشێنكردنی كەباب برژاندن دەیبەن لەگەڵ خۆیان بۆ سەفرە.
هەموو دەربەندیخانیەك ئەم كاك سابیرە دەزانێت كە بەدەرخستنی چەند دۆلارێك هەموو كارێكت بۆ دەكات،بەڵام خۆشیەكەی لەوەدایە تازە بەتازە یەكێتی دەیەوێت بە كەسێكی فاشیلی وەها لەدەربەندیخان خۆی بگرێـتەوە، ئەم برادەرە دژ بەخۆپیشاندەران دەدوێت و دەڵێت خۆپیشاندەران دژی حكومەتی هەرێم نین ئەوە خۆی واتەنی ئپزسیۆنە دژی دەسەڵاتە وەك ئەوەی ئەم خەڵكەی بەردەركی سەرا بۆ سەفرەو سیاحەت كۆبوبێتنەوە.
گەمژە ئەم خەڵكەی كۆبوەتەوە دژی گەندەڵیە، دژی گەندەڵكارێكی وەك تۆیە كەچەند گەمژەیەكی وەك خۆت فریودەدەیت خۆت بەسیاسی دەزانێت.
بەراستی من پێم شەرمە رۆژنامەنوسان خۆیان لەمڕوە بەدواوە خۆیان بەرۆژنامەنوس بزانن، چونكە سابیر عەزیز تۆیەك كە بروانامە سەرەتایشت نیە، نازانی دوو دێر بەچاكی بخوێنیتەوە، ناتوانیت ئینشایەكی بێ تامیش بنوسی چۆن بەخۆت دەلێی رۆژنامەنوس...پێكەنینم بەیەكێتی و مەڵبەندە شەق و شڕەكەی دێت كە تۆ قسەكەرو رۆژنامەنوسیان بیت....ناچار هەرئەوەندەم پێبكرێت بەگاڵتەپێكردنەوە بڵێم ئەی یەكێتی ئەگەرتۆ گەمژە نەبیت 1 سەعاتی كەناڵەكەت بەم گەمژەوە دەكوژیت.
یەكێتیەكی گۆڕانخواز


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە