گه‌نده‌ڵی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی یه‌کێتی له به‌ریتانیا !
Sunday, 28/02/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی یه‌کێتی له له‌نده‌ن توشی شکستێکی گه‌وره هاتوون ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه هه‌موویان لێیان دورکه‌وتونه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێش ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌کێتی بووبێ ئێستا پێ ی شه‌رمه بڵێ من یه‌کێتیم و لێیان نزیک ببێته‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م بێکهسیهیاندا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌نایان بردۆته به‌ر پاره به‌خشینه‌وه ، ئێستا وایان بڵاو کردۆته‌وه گویا له‌کاتی ده‌ست پێکردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک هاوکاریان بکات وه‌ک چاو‌دێر له‌بنکه‌کانی ده‌نگ دان ئه‌وا ڕۆژی 60 پاوه‌نی ئه‌سته‌رلینی بۆ سه‌رف ده‌که‌ن . بۆیه پێده‌چێت هه‌ندێک لهبهنگهلادیشی و ئه‌لبانیه بێکاره‌کانی له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری سودی لێوه‌ربگرن وه‌ک چاودێری یه‌کێتی دابمه‌زرێن چونکه کورده‌کانی به‌ریتانیا نایانه‌وێت خۆیان توشی ئه‌و شه‌رمه‌زاریه بکه‌ن .
بۆ زانیاری له به‌ریتانیا چوار بنکه‌ی ده‌نگدان دیاری کراوه و به‌م شێوه‌یه‌ش دابه‌ش کراوه له له‌نده‌ن دوو بنکه بۆ هه‌ر بنکه‌یه‌ش پێویستیان به 20 که‌س هه‌یه واته له له‌نده‌ن 40که‌سیان ده‌وێت ، له پرمهنگههام یه‌ک بنکه له‌وێش پێویستیان به 16 که‌سه ، له شاری مانشستهریش یه‌ک بنکه‌ی لێیه له‌وێش 18 که‌سیان ده‌وێت ، کۆی گشتی پێویستیان به 74 که‌س ده‌بێت. چه‌ند ڕۆژێکیش ئه‌م ده‌نگدانه درێژه ده‌خایه‌نێت ، ئه‌گه‌ر بێت‌و بۆ ئه‌و 74 که‌سه ڕۆژی یه‌کی 60 پاوه‌ن سه‌رف بکه‌ن ده‌بێت کۆی ئه‌و پارانه چه‌ند بێت و ئه‌و پارانه‌ش له کوێ وه هاتبێت ، وه‌یان ئه‌و پارانه هی کێ بێت ؟ هیوا دارم سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان و جێگره‌که‌ی به‌دواچونێکی ته‌واوی بۆ بکه‌ن ، وه‌هه‌ندێک زانیاریش وانیشانی ده‌دات که که ئه‌و پارانه هه‌مووی دزراوه و به‌شێکی له‌و بوجه‌یه که له‌م ماوانه‌ی پێشودا به نهێنی خستیانه ده‌نگدانه‌وه ئه‌و بوجانهش هی ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕووتهیه ، به‌پشتوانی خوا ده‌یگۆڕن ئه‌و دزانه هه‌مووی ده‌درێت به دادگا .
چاودێرێک
27/02 /2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست