هه‌لبژاردنێکی زۆر نا شارستانی هه‌لبژاردنیک له سه‌ره‌ی غاز ئه‌چو هه‌ندێ به‌ری ئه‌که‌وت و هه‌ندێ نا
Thursday, 11/03/2010, 12:00
رۆژانی 5 و 6 و 7 ی مارس ی 2010 کۆمیسۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق به شێوه‌یه‌کی زۆر نا شارستانی هه‌لبژاردنی به رێوه برد له سوید و مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ هاوولاتیانی عیراقی دا کرد ده‌نگ ده‌ران له‌به‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌دا زۆر ماوه‌یه‌کی دریژ رائه‌وه‌ستان و له ژوریشه‌وه 10 تا 15 ده‌قیقه‌ی پێ ئه‌چو تا ده‌نگیان ئه‌دا له کاتیکدا نابی له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک زیاتری پێ بچی ته‌نها 1 ده‌رگا هه‌بو بۆ چون و هاتنیش هه‌ندێ ژن‌و پیاوی به‌ته‌مه‌ن خه‌ریک بو له ته‌نگه نه‌فه‌سیدا ئه‌بورانه‌وه له کاتێکدا ده‌رگایه‌کی تر هه‌بو که ئه‌یانتوانی بیکه‌نه‌وه بۆ چونه ده‌ره‌وه. سه‌دان هاوولاتی زۆربه‌یان کورد له ریگای دوره‌وه هاتبون و 10 سه‌عات له پاس دا بون بۆیان نه‌بو ده‌نگ بده‌ن و گه‌رانه‌وه. د.غه‌سان به‌رپرسی یه‌که‌می کۆمیسۆنی بالای هه‌لبژاردن له سوید به ئاماده‌بونی خه‌لکێکی زۆر له هۆلی ناوه‌ندی کوردی له یۆتۆبۆری زیاد له چه‌ند جاریک دوباره‌ی کرده‌وه که هاوولاتیانی عێراقی ئه‌توانن به دۆکۆمێنتی ئه‌روپی واته به پاسۆرته‌که‌یان ده‌نگ بده‌ن به مه‌رجێ له پاسپۆرتکه‌دا نوسرابێ که له شارێکی عێراق له دایک بوه یان به هه‌ر دۆکۆمێنتێکی تر بیسه‌لمینیت که عێراقین. رۆژی هه‌ینی 5 ی مارس که ده‌نگدان ده‌ستی پێ‌کرد له یۆتۆبۆری بیانویه‌کی بێ بنه‌ماو نا به‌جێیان دۆزییه‌وه که ئه‌گه‌ر ناوه‌که‌ت له‌و دۆکۆمێنته‌دا دوانی بێت بۆت نیه ده‌نگ بدیت ئه‌بێ ناوی سیانی له سه‌ر بیت ئه‌مه‌ی چاودێری قه‌واره سیاسیکان ئه‌مه‌مان زۆر پێ ناره‌وا بو وه چونکه زانیمان ئه‌مه له ده‌نگی کورد که‌م ده‌کاته‌وه ئه‌مه هه‌مو ئه‌زانین که کوردی ئه‌روپا زۆریان ناوی دوانیان هه‌یه و دۆکۆمێنتی عێراقیان له‌به‌رده‌ستتا نیه. ئێمه که‌وتینه هه‌ول دان بۆ ئه وانه‌ی که ناوی دوانیان هه‌بو په‌یوه‌ندیان کرد به هه‌مو لایه‌ن و جیگایه‌که‌وه به‌لام بێسوود بو. که له‌گه‌ل یه‌کێ له به‌رپرسه‌کانی یۆتۆبۆری قسه‌مان ئه‌کرد به ناوی سلام و ئه‌مان وت د. غه‌سسان ی به‌رپرسی یه‌که‌متتان له کۆبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دا وتی دو ناوی ئه‌توانی ده‌نگ بدات وه‌لامی سلام ئه‌وه‌بو که غسسان له خۆیه‌وه قسه ئه‌کات و زانیاری ته‌واوی نیه. ئه‌م یاری کردنه به هه‌ق و هه‌ستی خه‌لکی ته‌نها له کۆنه به‌عسی ئه‌وه‌شێته‌وه ئه‌مه وای کرد که خه‌لکێکی زۆر وه له ناو ئه‌وانه زۆربه‌یان کورد نه‌یان توانی ده‌نگ بده‌ن که هه‌ندێکیان له رێگای دوره‌وه هاتبون وه‌ک نه‌رویج. له ئه‌روپا به‌م بیانوه بێ بنه‌مایانه و به شێوه‌ی مامه‌له‌ی ناشیرین بێزارکردنی خه‌لکی ئه‌یان ویست له ده‌نگی کورد که‌م بکه‌نه‌وه و سه‌ریشی گرت بۆیان. هه‌ر ئه‌و بیانوه بێ بنه‌مایه‌ش که خۆیان هێنه‌یانه کایه‌وه رۆژی 3 هه‌م که رۆژی کۆتایی ده‌نگ دان بو کردیانه‌وه و رێگایان دا که به دو ناوی ده‌نگ بده‌ن. له سه‌ره‌تادا به‌رپرسه‌که‌ی به ناوی سلام که ئه‌یوت ئه‌وه قه‌راره ، ئه‌وه قانونه که ئه‌بێ ناوه‌که سیانی بێت ، ئه‌ی ئه‌وه ئه‌گه‌ر قانون و قه‌راری کۆمیسۆنی بالا بو چۆن توانیتان وا به ئاسانی و به‌سه‌رپێوه بیگۆرن. به‌رای من هۆی ئه‌وه‌ی که دانگێکی زۆری کورد فه‌وتا له دانگدان له شاری یۆتۆبۆری هۆ سه‌رکێکه‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان نه‌خشه‌یان بۆ ئه‌وه کێشابو که کورد که‌مترین ده‌نگ بهێنێت و کۆمیسۆنی بالاش ئه‌وه‌ی خه‌می نه‌بیت ده‌نگی کوردبو له ئه‌روپادا. هه‌مو به‌رپرسه ده‌سه‌لات داره‌کان عه‌ره‌ب بون و کارمه‌نده عه‌ره‌به‌کانیش زۆر له کورده‌کان زیاتر بون و ئه‌و کوردانه‌ش که نیمچه ده‌سه‌لاتێکیان هه‌بو له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ هه‌ندیکیان که هه‌ولی خۆیان ئه‌دا. ئه‌وانه‌ی تر ده‌وریکی وایان نه‌بو له‌وه ئه‌ترسان که کاره‌که‌یان له ده‌ست بچیت . ئه‌وه‌ی شایانی باسه که چاودێری قه‌واره سیاسیه‌کان به هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه جگه له چاودێره‌کانی پارتی که ده‌ورێکی وایان نه‌بو. هه‌مو ئه‌وانی تر دلسۆزی پرۆسه‌که بون و خه‌مخۆری مه‌سه‌له‌که بون.
چاودێرێک له سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست