لەسەر كێشەى قائیمقامەكەى هەڵەبجە: یەكێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان لقى شارەزوورو ناوچەكانى مەولانا خالیدو سەیدسادق و هەڵەبجەى تاز�
Saturday, 09/01/2010, 12:00
لە سێ نووسراوى رەسمى یەكێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان لقى شارەزوورو وناوچەكانى سەیدسادق و مەولاناخالیدى هەڵەبجەى تازە(زەرایەن)دا پشتگیرى وتارى هەینى مامۆستایانى ئاینى هەڵەبجەو ناوەرۆكى روونكردنەوەكەى رۆژى 30/12/2009 ى ئەو مامۆستایانە راگەیەنراوە دەربارەى دانانى كەسایەتییەكى هاوارى بەقائیمقامى شارى هەڵەبجەى شەهید، یەكێتى زانایانى ئایینى لە نووسراوەكانیاندا جگە لە پشتگیرى لە داواى مامۆستاكانى ئەو شارە، بەتوندى نارەزایەتیشیان دەربریوە بەرامبەر بە سووكایەتى یەكێك لەكاكەییەكان بەناوى رەحیم كاكەیى بە هاوەڵانى پێغەمبەرو ناوزەدكردنى (ئەبوعوبەیدەى جەراح) بە كوردكوژو كۆنەپەرست و دوژمنى میللەتى كورد، یەكێتى زانایان ئەمە بەسووكایەتى بەهەموو مسوڵمانانى كوردستان دادەنێت و داوا دەكات رەوشەكە بەو ئاراستەیەدا نەبرێت كەسانى تێكدەرو ئاژاوەچى بیقۆزنەوە بۆ هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكانى ئیسلام. لەهەمان كاتدا داوا دەكەن لەدانانى قائیمقامدا تایبەتمەندى ئاینیى ناوچەكە لەبەرچاو بگیرێت. ئەمەش وێنەى دەقى ئەو چوار نووسراوە رەسمییەى یەكێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانە لە هەڵەبجەى تازەو سەیدسادق و شارەزوورو ناوچەى مەولاناخالیدى سەر بەلقى شارەزوور:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست