کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلانێک دژ بە ڕێکخراوی چاک

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


لە کۆڕەکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی لەندەن لە بەرواری 19 4 بە ئامادە بوونی چەند کەسایەتیەکی بەڕێز و چالاکوانی و سیاسی کوردی و نوێنەری شەرعی ڕێکخراوی چاک . هەر وەک پیشە گڵاوەکەی دەسەڵاتی کوردی لەوێش بە پلانێکی تێکدەرانەی دژ بە بەرژەوەندیەکانی نەتەوەیی بەشداریان کرد و هەر وەک ئەوەی مەبەستیان بێت و بیانەوێت کە ڕێکخراوی چاک بخەنە ژێر کاریگەری هەڵوەشاندن و لێک ترازاندن و قورخکردنی ئەو ڕێکخراوە بە ئەمەکەی کە چەندین ساڵە بەو پەڕی دڵسۆزی و لە خۆبوردوییەوە کار لەسەر دۆزی ڕەوای کورد دەکەن . لە کۆڕەکەدا بەڕێز مامۆستای گەورەی نەتەوەیی جەمال نەبەز بە ووتە بەنرخەکانی هاوبەشی دەکات و دواجاریش بەڕێز دکتۆر جەزا چنگیانی توێژینەوەیەکی زۆر بە نرخ و واقیع بینانەی بارو دۆخی ئێستای کوردستان و بەرەو پێشەوەچونی ئاستی هوشیاری کۆمەڵایەتی و گۆڕانکاری پێشکەش دەکات . دوا جاریش دەسەڵاتی ناشەرعی ئەمڕۆی کوردستانیش بە ئەندامێکی کۆپی کراو بەناوی ڕێکخراوی چاکەوە بەشداری دەکات کە ناوی هادی بابە شێخە و دانیشتوی ووڵاتی ئەڵمانیایە . بۆیە ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە بەڕێزانی ڕێکخراوی چاک بە نوێنەرایەتی کاک عەدنان کۆچەر وەک هەڵوێستەیەکی جوامێرانە پاشەکشێ بە ووتارەکەیان دەکەن و نایخوێندنەوە و بەهەمان شێوە چەند کەسایەتیەکی تریش هاو دەنگ دەبن و هەمان هەڵوێستەیان دەبێت و بەشداری ناکەن . وە هیوادارن ئەم جۆرە پلانە داڕێژراوانە کار نەکاتە سەر بەڕێزانی چاک و بەردەوام بن لەسەر کارەکانیان و سور بن لە بە گژداچونەوەی ئەو پلانانە و پوچەڵکردنەوەی

لەندەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە