کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە فەرمانێكى سیاسى پڕۆژەى كارەباى نیشتیمانى لە ناحیەیى گەڵاڵە ڕاوەستا!.

Tuesday, 15/06/2010, 12:00


دیارە حوكمەتى هەرێمى كوردستان لە دواى یەگرتنەوەى هەردوو ئیدارەى هەولێرو سلێمانى كارەكانى بەباشى و وە تا ڕادەیەكیش دەستاكارى حیزبى تێدا كەمبۆتەوە، بەڵام ئەوەى لێرەدا جێى سەرنجە لە هەندێك شوێن نەیانتوانیوە بەباشى ئەوەى كە لە پێش كابینەى شەشەم و پێنجەم ئەكرا بنە بڕى بكەن و نەى هێڵن، ئەویش دەستكارى حیزب و كردنى قیاسە لە ناوچەكان بە پێى ئەو دەنگانەى كە یەكێتى هێناونى یان پارتى. بەدڵنیایەوە ئەگەر پارتى لە سنوورى یەكێتى لە هەڵبژاردنەكان دەنگى زۆرى هێنابێت ئەوا لە لایەن ئەو حیزبەوە ڕێگرى لێ دەكرێت لە كردنى هەركارێكە كەلەلایەن حوكمەتەوە بۆى بكرێت، وە بە پێچەوانەوە ئەگەر یەكێتى دەنگى زیاترى لە سنوورى پارتى هێنابێت لە لایەن پارتیەوە ڕێگرى لێ ئەكرێت، ئەوەى دەمەوێت زیاتر لەم چەند وشەیە بیورو ژێنم ئەوەیە كە وەزارەتى كارەبا لە دەڤەرى باڵەكایەتى دەیەوێت بە قسەى بەرپرسەكانى پارتى و دام و دەزگاكانى پارتى بیكات، كە لەمەو پێش كە دەكاتە بەر لە هەڵبژاردن لە لایەن وەزارەتى كارەباوە فەرمانى دەرچوونى كارەباى نیشتیمانى بۆ ناحیەى (گەڵالە) و چەند گوندێك دەر چوبوو لە دەڤەرى باڵەكایەتى ، بەڵام بۆ گووندەكانیتر فەرمانەكە جێبەجێ كراو ەو ئێستا ئیشى لەسەر ئەكرێت، بەڵام ناحیەى گەڵاڵە پشت گوێ خرا، هاوڵاتیانى گەڵاڵەش دەڵێن (ئەوە بەبڕیارێكى سیاسى ڕاگیراوە نەك بە بڕیارێكى حكومى، چونكە لە هەڵبژاردنى ئەوجارەى پەرلەمان پارتى نەیتوانى دەنگى پێویست لە باڵەكایەتى و گەڵالە بێنێ ، هەر بۆیە ئەو فەرمانەى وەزارەتى كارەبایان ڕاگرتوو گەڵاڵەیان پشت گوێ خست، هیوادارین ئەو فەرمانە جێبەجێ بكرێت چونكە ئێمە كارەبایەكى كەممان پێویستەو درەقەتى مەولیدەى كارەبا نایەین و گازەكەمان پێدابین ناكرێت، وە چەند جارێكیش پارەمان لە لایەنە كانى حیزب و كەسایەتیەكان وەرگرتووە، وە هەموو ماڵەكانیش پارەى خۆیان بۆ كڕینى گاز داوە بەڵام هەر نەمان توانیووە چارەسەرى بكەین).

وە هەروەها هاوڵاتیانى گەڵاڵە ئەوەشیان وت ئێمە بڕیار وا بوو خەڵكى ئەو شوێنە بچین سەر ڕێگاى هامڵتۆن بگرین و خۆ پیشاندان بكەین بەڵام (مدیر ناحیە) و چەند كەسێكیتر نەیهێشت وتیان بۆتان دابین دەكەین، ئەوە ماوەیەكى زۆرە ئەو بەڵێنەیان پێداین بەڵام جێ بەجێ نەكراوە ، دەڵێن وەزارەتى دارایى موافەقەى لەسەر نەكردووە، باشە ئەى بۆ بۆ ئەوشوێنانە چووە كە لەگەڵ ئێمە بۆیان دەرچوو؟. ئیستاش ئێمە ئەگەر بۆمان نەكرێت ئەوە ناچارین ڕێگەى هامڵتۆن بگرین و خۆپیشاندان بكەین و ڕویبەڕویان ببینەوە، ئەگەر ڕێگەیان پێگرتین!.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە