کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکی پاڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان پڕ به‌ پێست وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی دایه‌وه‌

Thursday, 14/04/2011, 12:00




که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان ڕاشکاوانه‌ داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی کردووه‌ که‌ بڕۆنه‌ پاڕله‌مان و له‌وێ داخوازیه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌ندامانی پاڕله‌مان که‌ ژماره‌یان 111 پاڕله‌مانتاره‌ باس بکه‌ن و له‌دوایی داخوازه‌کان ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و‌ هیج تزویری تیا نیه‌ و مافی که‌س له‌و ده‌نگدانه‌ په‌راوێز ناکرێت. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه‌ ئه‌م پاڕله‌مانه‌ پاڕله‌مانێکی ئیفلیجه‌ و بێده‌سه‌لاته‌ له‌ ڕاست هه‌ردوو سه‌رۆک حیزب وبڕیار ناتوانێت وه‌رگرێت به‌ر له‌ ڕینمایی حیزبی له‌ده‌ره‌وه‌ی پێرله‌مان وله‌و پێڕله‌مانه‌ ئه‌ندام پارله‌مان له‌ناو پاڕله‌مان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێت و له‌ حه‌ره‌می ئه‌و پاڕله‌مانه‌ پاڕله‌مانته‌ر لێیده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت وئه‌تک ده‌کرێت و کوڕ نیه‌ بتوانێت بلێت وانه‌که‌. له‌دوایش ئوپوزیسیونێک هه‌یه‌ لاواز بووه‌ته‌ مه‌سخه‌ره‌ به‌ده‌ست ئه‌م پاڕله‌مانه‌ ناتوانی به‌رگری له‌ پاڕله‌مه‌نتارانی خۆیان بکه‌ن نانبڕی ده‌که‌ن.
جا هاولاتیانی سه‌رای ئازادی خۆتان ده‌زانن چه‌ند قسه‌تان ده‌ڕوات و چه‌ند ده‌نگتان پێ ده‌درێت به‌ر له‌وه‌ی بچنه‌ ناو ئه‌و پاڕله‌مانه‌و قسه‌ی خۆتان بکه‌ن.
له‌دوایی نازانم ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی بۆ هه‌نده‌ مکوڕه‌ له سه‌ر ئه‌‌وه‌ی ده‌سه‌لات وه‌لامی بداته‌وه‌ مه‌گه‌ر ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ناناسن و شتێکی نوێ یه‌ بۆیان وه‌لامی چیان له‌و ده‌سه‌لاته‌ گه‌ره‌که‌؟ ده‌سه‌لاتێک به‌ ئاشکرا هه‌تا ئه‌مڕۆ بکوژه‌کانتان دالده‌ ده‌دات وتاوانبارتان ده‌کات و شه‌ڕێکی نه‌فسێتان له‌گه‌ل ده‌کات تا خاوده‌بنه‌وه‌ و ده‌سبه‌ردار ده‌بن. ئه‌گه‌ر چاکسازیتان گه‌ره‌که‌ له‌و ده‌سه‌لاته‌ له‌وه‌ چاکترتان ده‌ست ناکه‌وێت. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای ئوپوزیسیانیش بن له‌ ته‌کتان ڕاوه‌ستن و ڕێنماییتان بکه‌ن وهاوسه‌نگه‌رتان بن به‌هه‌له‌ ڕۆیشتوون. ئوپوزیسیونێک له‌ترس نانبڕی ناتوانێت له‌ ئه‌ندامه‌کانی خۆی وخواسته‌کانی خۆی به‌رگری بکات. چۆن خۆی بۆ ئێوه‌ مالوێران ده‌کات؟. ئه‌و ئوپوزیسیونانه‌ی به‌خۆیان بڕیاریان نیه‌ و بچووک کراوه‌ی حیزبه‌کانی ده‌سه‌لاتن و به‌دوای سیناریۆ ده‌گه‌ڕێن و سه‌فاو مه‌روه‌یانه‌ له‌ ڕێگای ئێران تا ڕێگایه‌ک بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ چۆن له‌گه‌ل ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ هه‌لسوکه‌وت بکه‌ن . ئه‌وه‌ دۆی تاقی کراوه‌ له‌ ماستی تاقی نه‌کراوه‌ چاکتره‌.
هاولاتیان تێکۆشه‌ر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ بێ ئومێدتان بکه‌م وه‌ یا ڕێنموونیتان بکه‌م هه‌موو ئیمکانێکتان له‌ پێشه‌ له‌ ئه‌زموونی 1991 و مێژووی حیزبه‌کانتان بگره‌ له‌به‌ر ده‌ستتانه‌ ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بکه‌م تا ستراتیژی باشتر بگرنه‌ به‌ر چاو و له‌ ڕابردوو شتێک فێربن و نه‌که‌ونه‌ داوی هه‌ڵپه‌ره‌ستان و پاوانخوازان و ئه‌و شوڕشه‌ی به‌ڕێکه‌وتووه‌ نه‌یێلن ڕاوه‌ستێ وبه‌گوڕ و گه‌رمتری بکه‌ن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە