کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ر مه‌سعود بارزانی کرته‌ لێرا بکات ئه‌وا بۆی ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئه‌نۆری حاجی عوسمان ده‌نگی نه‌داوه‌.

Monday, 10/08/2009, 12:00


به‌ هه‌مومانه‌وه‌ له‌ پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ هان و هونی خه‌ڵکمان ده‌دا که‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویسته‌ هه‌مو که‌س له‌ 25-7-2009 بچێته‌ به‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مو دونیای بسلمێنین که‌ گه‌لی کورد گه‌شتوه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ده‌توانێ نوێنه‌ری راسته‌ قینه‌ی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جێگای نیگه‌رانیه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ باوه‌ر پێکراوی مه‌سحود بارزانیه‌ و جێگای دڵخۆشی ئه‌ون ئه‌وانه‌ بروایان به‌ هیچ پرۆسه‌یه‌ک نیه‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاشیان هه‌یه‌ له‌ ناو له‌شکری میلیشیای پارتیدا که‌ یه‌ک له‌وانه‌ ئه‌نور حاجی عوسمانه‌ که‌ بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌و پله‌که‌ی فه‌ریقه‌ و ئه‌ندامی فه‌له‌کیشه‌ .
من لێره‌دا ده‌یسه‌لمێنم که‌ ئه‌م فه‌ریقه‌ ده‌نگی نه‌داوه‌ چونکه‌ به‌رده‌وام کاک مسعود ته‌ئکید له‌ به‌ڵگه‌ ده‌کات ، بۆیه‌ منیش به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنم که‌ ئه‌نوری حاجی عوسمان ده‌نگی نه‌داوه‌، هه‌رله‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 25-7 به‌نده‌ به‌دوای ئه‌م لێپرسراوه‌ متمانه‌ پێکراوه‌ی مه‌سعودبارزانیه‌وه‌ بوم تا ئه‌و کاته‌ی که‌ سندوقه‌کان داخران که‌ بینیم له‌ هه‌شی سه‌ر له‌ ئێواره‌ که‌ کۆمیسیونی بالا دو کاتژمێری زیاد کرد بۆ ته‌زویرکردن تا دوای هه‌شتی ئێواره‌ش به‌ هه‌رده‌ په‌نجه‌که‌ی ئه‌نوری حاجی عوسمانمدا روانی مرکه‌بی شینی پێوه‌ نه‌بو که‌ ئه‌وه‌م بۆده‌رکه‌وت ئه‌م سیقه‌ پێکراوه‌ی مه‌سعود بارزانیه‌ ده‌نگی نه‌داوه‌ . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چاوم به‌خێزانه‌که‌ی بریکاری وه‌زاره‌ت که‌وت و لێم پرسی ئه‌ڵێی نه‌چوون بۆ ده‌نگدان ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا گوتی ئه‌نور له‌ ماڵ نه‌بو ئێمه‌ش نه‌مانتوانی بچینه‌ ده‌ره‌وه‌ تا ده‌نگی خۆمان بده‌ین ، ئه‌مه‌و چه‌ندین نهێنی دیکه‌ که‌ خوا یاربێ دوای دابه‌زینی ئه‌م ده‌نگ نه‌دانه‌ی حاجی ئه‌نور ئه‌وانی دیکه‌ش ده‌خه‌ینه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران و مه‌سعود بارزانیشی لێ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە