کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵکی که‌سنه‌زان فه‌رمانده‌یی سلێمانی پارتی به‌رد باران ده‌کات

Monday, 02/08/2010, 12:00


له‌ هه‌فته‌ی رابوردودا فه‌رمانده‌یی سلیمانی به‌مه‌به‌ستی په‌رژین کردنی باره‌گاکه‌ی ویستیان له‌روی ئه‌و ماڵانه‌ی که‌ له‌ چوار ده‌وری باره‌گاکانیانه‌وه‌ن به‌ ته‌لی درکاوی چوار ده‌وری فه‌رمانده‌یی بگرن به‌ڵام خه‌ڵکی که‌سه‌نه‌زان به‌ جنێودان و سوکایه‌تی کردن پێیان رژانه‌ کۆڵان و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی گه‌ره‌که‌وه‌ به‌ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌رد باران کرا.
ئه‌مه‌له‌کاتێکدا له‌ مانگی رابوردو له‌ ناو حه‌وشی فه‌رمانده‌ییدا پاسێکی کیلۆمه‌تر سفری ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ هه‌ڵوه‌شێنراو هه‌ر چی ئه‌شیای به‌سودی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ دزراو تائێستاش فه‌رمانده‌یی سلیمانی ئه‌و دیارده‌یان له‌سه‌روی خۆیان شاردۆته‌وه‌و بێ ده‌نگیشیان له‌به‌رامبه‌ر به‌ردبارانکردنی خه‌ڵکی که‌سنه‌زان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌نه‌یان ویستوه‌ دیارده‌ی تاڵانی پاسه‌که‌ یان ده‌ر بکه‌وێ و به‌شاراوه‌یی بیهێڵنه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە