ئەرێ ئەوە گەلى كوردستان بۆ وائەكات؟
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
هەروەختێ ئەم كەناڵە جنێو فرۆشانە وەك و بایەقوش بیانەوێ خەبەرێكى خوێناوى بەسەر شاردا بڕێژن ئەوە جنێو فرۆشەكانیان ئەهێننە گۆو بەیاننامەیەكى وەكو ئەوەى ئەمشەوى ئەو كەناڵە پڕ جنێوو ناشیرین بڵاودەكەنەوە و بەزمان و مۆدێلى شەڕى ناوخۆ هەڕەشە ئەكەن ، ئەم كەناڵانە ترس و گومان و دڵە ڕاوكێ لەناو خێزانەكاندا بڵاو دەكەنەوە و پێمان ئەڵێن شەڕێكى ترى ناوخۆ بەڕێوەیە پێمان ئەڵێن ئەتانكوژین دوبارە براكان ئەكەینەوە بەگژیەكتردا ،ئەى ئێمە نەمان ووت ئێوە بێ دەنگ بن لێمانگەڕێن با بخۆین با بەشى خۆمان و ئێوەش بخۆین ، قسەمەكەن با لەسەر كورسیەكانمان هەتا هەتایە دانیشین با نەوەى نەوەكانمان حوكمتان كەن ئەگەر خۆشمان نەماین، ئێوە بێ دەنگ بن لە دورەوە سەیرى ڤێلاكان و سەیارەكانمان كەن چەپڵەمان بۆ لێدەن گوێ مەدەنێ چى ئەڵێین هەمووى هەر لە قازانجى نەتەوە و گەلە دڵنیابن !ئێمەوتمان ووس بن ووس خوێنى خۆتان مەكەنە كاسەوە دەست بە كڵاوەكانتانەوە بگرن با با نەى بات ،ئەگەر نا ئاسانە دەتان كوژین سەر و نوگمتان ئەكەین ئابڕوتان ئەبەین و بە جاش خۆفرۆش و تێكدەر ناوتان ئەبەین نانبڕاوتان ئەكەین و نەقڵى دورترین شوێنتان ئەكەین، خۆتان خەتابارن ئەى نەمان ووت ووس بن؟! چیتان گەرەكە شڕەمەعاشێكتان هەیە مەمرەو مەژى دەیبەنەسەر خانوو مەسكەنە نیتانە سەیارەشتان نەگەرەكە بە پێ چاكە دوختۆر وەهاى ووت بۆ كۆڵیستڕۆڵ خاسە وەڵا ، بەشەرەفم ،بەخوێنى شەهیدان. باوەڕبكەن ئەودو دەسەڵات بەدەستە پارەى كەسیاننەخواردوە هەر خۆیان زەنگین بون،ناشڕۆن ئەمە جێگەى باپیرانیانە ئەى سەرۆك نەى ووت ئەوەى لەگەڵمان نەبێ لەم ووڵاتەدا جێى نابێتەوە؟! باشە جەنابى سەرۆك بۆ كوێ بچین؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست