شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌کان و کۆیله‌کانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه ته‌زویرچیه‌کان هاوڕابوون .
Sunday, 07/03/2010, 12:00
ڕۆژی شه‌مه ڕێکه‌وتی 6/3 کوردانی ووڵاتانی خواروی ئه‌وروپا که چه‌ندین کاتژمێر و سه‌دان کیلۆمه‌تر به پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئۆتۆمبێل ڕوویان کرده ووڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شدار بوون له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ بوونی سه‌ماو به‌فربارین، به‌ڵام کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر گه‌رموگوڕی و دڵی پڕله‌هیوای به‌شدار بوان نه‌بوو .
له هه‌ڵبژاردنی 25/7 په‌رله‌مانی کوردستاندا، به پێی سیاسه‌تێکی داڕێژراو کورد بێبه‌شکرا له‌و هه‌ڵنژاردنه، کوردانی نیشته‌جێی ئه‌وروپا یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیان ده‌گه‌ڕیننه‌وه بۆ ڕۆڵی ینک و پ‌د‌ک چونکه پێیانوابوو به‌هۆی بێ نفوزی و بێ ئیعتباریان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، ده‌نگیان پێ‌نادرێت . هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه کور‌دی تاراوگه باوه‌ڕیان وابوو که سه‌رکه‌وتنیان له‌م کاره نامرۆڤانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مساوه‌مه‌کردنیان له‌سه‌ر دۆزێکی گرنگی تری کورد، به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به‌کان .
خۆشبه‌ختانه به‌هۆی ڤیتۆکه‌ی تارق هاشمیه‌وه که ئه‌ویش بێمه‌به‌ست نه‌بوو، به‌ڵام سودی کوردیشی تیا‌بوو، توانرا له‌و مافه ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن بۆ کور‌دی تاروگه .
به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان وێنه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن و نامرۆڤانه‌تریان له‌وه‌ی ڕابووردو
نیشاندا : ــ
1 ــ له هۆڵی MAHAB-Mannheimer Hallenbetiebs-GmbH دا 13 به‌ش بۆ ده‌نگداران ئاماده‌کرا بوو، به‌ڵام ته‌نها 9 به‌ش کرابوونه‌وه و 4 به‌شه‌که‌ی تریان داخرابوون .
2 ــ بۆ هه‌ر به‌شێک فه‌رمانبه‌ری پێویست دیاری کرابوو، به‌ڵام له‌هه‌ر به‌شێکدا ته‌نها 5 فه‌رمانبه‌ر ئاماده‌بوو . له به‌شی ژماره 7 که ڕێگایان له ژماره‌یه‌ک ده‌نگده‌رگرت بیتی بوون له: ــ
یه‌که‌م : (گلال محمدعلی) کۆنترۆڵی دۆکۆمێنته‌کانی ده‌کرد، خوڵقێنه‌ری زۆرترین کێشه بوو، به پێی مه‌زاج و بڕیاری نوێنه‌ری لیستی کوردستانی ڕێگای به‌و که‌سانه ئه‌دا که دۆکۆمێنتی عێراقی پێ نه‌بوو .
دووه‌م : (سمر محمد علی)پێویستیه‌کانی فۆرمی ده‌نگدانی تۆمار ده‌کرد، ئه‌گه‌رچی کور‌دی ده‌زانی به‌ڵام زۆرتر به عه‌ره‌بی قسه‌ی ده‌کرد و هاوکاری گلال بوو له خوڵقاندنی کێشه بۆ ده‌نگده‌ر .
سێهه‌م : (دیدار شاکر)ڕونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر فۆرمه‌که بۆ ده‌نگده‌ران ده‌کرد . عه‌ره‌ب زمان بوو
چواره‌م : بیداو هاشم محمد له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان وه‌ستابوو(چاودێری سندوق) .
پێنجه‌م : به‌رپرسی به‌شه‌که بوو، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به سیکوریتاس و پۆلیسه‌وه هه‌بوو .
3 ــ فه‌رمانبه‌ری یه‌که‌م زۆر به هێواشی کاری ده‌کرد و هه‌ر پرسیارێکی چه‌ندین جار دووباره ده‌کردوه، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی مه‌رجی 3 ناوی بۆ که‌سه ده‌نگده‌ره‌که مه‌به‌ست باوی که‌سه‌که و باوک و باپیری دیاری ده‌کرد که ته‌واوی ده‌نگده‌رانی ئه‌وروپا 2 ناو له‌سه‌ر په‌ساپۆرته‌کانیان نوسراوه و زۆربه‌ش نسخه ئه‌سڵی دۆکۆمێنته عێراقیوکانیان پێنه‌بوو، به‌م کاره‌ی کاتێکی زۆری به‌فیڕۆ ئه‌دا، که ده‌بوه‌مایه‌ی دواکه‌وتنی ده‌نگده‌ر و بێزاری ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕیزی چاوه‌ڕوانیدا سه‌ره‌یان گرتبوو، ئه‌م حاڵه‌ته لای فه‌رمانبه‌ری دووه‌م و سێهه‌م دووباره ده‌بویه‌وه .
4 ــ ئیستفزاز کردنی ده‌نگده‌ران، سه‌رئه‌نجام به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌تانه‌وه و چاوه‌ڕوانی زۆره‌وه، ده‌نگده‌ر بێزارده‌بوو تا ڕاده‌ی ئنهایار و توڕه‌بوون و جنێودان به کۆمیسیون و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له دروستکردنی ئه‌و کێشانه‌دا .
5 ــ که‌سی پێنجه‌م (ک . ع) که ژنێکی کورد بوو، زوو زوو ته‌له‌فونی بۆ پۆلیس و سیکوریتاسه‌کان ده‌کرد و هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ئه‌دا به‌شه‌کان دابخه‌ن تا ده‌نگده‌ران بێبه‌ش بن له ده‌نگدان که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆر له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیون بووون .
6 ــ له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که لایه‌نگیرانی ینک و پ‌د‌ک پروپاگنده‌یان ده‌کرد که له ژووره‌وه کار به‌باشی ناڕوات و هه‌ر نیوکاتژمێرێک 1 ده‌نگده‌ر ده‌نگ ئه‌دات و ژماره‌که‌ش ئه‌وه‌نده زۆره 3 به‌شی فریای ده‌نگدان ناکه‌وێت ، به‌هۆی ئه‌و پروپاگنده و سه‌ختی سه‌رماو به‌فربارین و ترسی ڕێگاگیران، زۆرێک هیوابڕاو بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ووڵاته‌کانی خۆیان .
7 ــ چه‌ند ئه‌ندامێکی ینک باجیان په‌یداکردبوو، له کاتی چونه ژووره‌وه‌دا له‌لایه‌ن ده‌نگدارانه‌وه ناسران و باجه‌کانیان دڕێنرا، به‌ڵام قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که باج لای که‌سانی تری سه‌ربه ینک هه‌بێت و فه‌رمانبه‌رانی کۆمیسیون چاوپۆشی لێبکه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست