بڵاو كراوەى (بارین) سێ سكاڵاى لەسەر تۆماركرا
Sunday, 28/03/2010, 12:00
بڵاو كراوەى (بارین)كە مانگانەیەكى رَۆشنبیرى گشتى ئازادەو، لەشارۆچكەى سەیدێادق دەرئەچێت. بایەخ بە بوارى كەمو كوڕیەكانى شار،بوارى ئەدەبى و فیكرى وهونەرىۆ كۆمەڵایەتى دەدات ،لەگەڵ دەرچوونى یەكەم ژمارەیدا (3)سكاڵاى لەسەر تۆماركرا.سەرچاوەیك لەڕۆژنامەى بارین ڕایگەیاند ئەمڕۆ سەرنوسەرى بڵاوكراوەكە (فازیل ئەحمەد)بەكەفالەت ئازاد كرا.سەرنوسەرى ڕۆژنامەكەش دواى ئازادكردنى وتى:بەداخەوە لەبرى ئەوەى قایم قامى شارەكە داواى ئەوەمان لێبكات كەمو كوڕیە زۆرەكانى ئەمشارەى نیشان بدەین و خەمى دانیشتوانى شارەكە بگەیەنێتە لایەنە بەر پرسەكان،لەبرى بەهاوكارى ڕۆشنبیرانى شارەكە بكات تا كۆتایی بەو فەراغە ڕۆشنبیریە بهێنرێت كە ئەمشارە تاكە شوێنێكى ڕۆشنبیرى حكومى تێدانیە، وەك ئەوەى تاكە كێشەى ئەمشارە بوونى بڵاو كراوەى بارین بێت، دێت سكاڵامان لەسەر تۆمار دەكات .بەپشت بەستن بەیاساى كارى ڕۆژنامە وانیش ئێمە هیچ كارێكمان نەكردووە لەدەرەوەى چوار چێوەى یاسادا .ئێمە بۆ هەرسێ سكاڵاكەش بەڵگەى تەواومان لایە یەكەمیان پرۆژەى چەمى چەقانە، بەداخەوە ئەمە ئەو گرفتەیە لەوەتەى ئەمشارە ئاوەدان كراوەتەوە تا بەشارەكەدا تێئەپەڕێت پڕە لەزبڵ و خاشاك . لەبرى ئەوەى هەرچى زوتر تەواو بكرێت پرۆژەكە وەستێنراوە و بۆ ئەمەش پشتمان بەوتەى سەرۆكى شارەوانى سەید ێادق بەستووە بەدیكۆمێنت لامان پارێزراوە .سكاڵاى دووەم لەسەر نەخۆشخانەى (شەهید شەوكەت)ە كەئەمەش تەواوى ئەو كەسانەى سەرەتا تابلۆى پرۆژەكەیان دیبێت، ئەو ڕاستیە ئەزانن كەنوسراوە (چوار سەد قەرەوێڵەیی)و بۆ ئەمەش دیكۆمێنتمان لایە .سكاڵاى سێیەمیشیان لەسەر كۆى پرۆژەكانى ئەمساڵى (سەیدێادق)ە كە ئێمە نوسیومانە تەنها دوو پرۆژە جێبەجێ ئەكرێت ئەمەش بەبڵگەو دیكۆمێنت لامانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست