کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌ سوریا بکاته‌وه‌

Tuesday, 23/11/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ 23 / 11 / 2010 یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ له‌ نێوان نوێنه‌ری گۆڕان (دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید) و موخابه‌راتی سوریا ده‌ستی پێکرد، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستیی  کردنه‌وه‌ی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی گۆڕان له‌ شام. تاکو ئیستا روون نییه‌، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چی باسکراوه‌ و مه‌رجه‌کانی هه‌ردوو لا چییه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی گۆڕان له‌ سوریا.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ ئه‌وه‌یه،‌ که‌ دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید له‌ کۆتایی ساڵانی هه‌شتاکاندا لێپرسراوی لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانی بووه‌ له‌ شام، بۆیه‌ گۆڕان ئه‌وی ناردووه‌ بۆ شام، چونکه‌ دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ لێپرسراوه‌ باڵا حکومیی و موخابه‌راتی سوریادا هه‌بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ پێش ماوه‌یه‌ک باس له‌وه‌ کرا، که‌ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید په‌یوه‌ندیی به‌ میتی تورکیاوه‌  هه‌بووه، ئه‌میش له‌ رێگای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ خوودی  نێچره‌ڤان بارزانییشدا هه‌بووه‌.
ئاگاداری هاوڵاتییان ده‌که‌ینه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە