کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەشێ لە خەرمانی گەندەڵی یەکانی بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی

Monday, 09/01/2012, 12:00



مامۆستا (ب،م،ع) ،یەکێکە لە ئەندامە هەل پەرستەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە،بەپێی ئەوەی لەهەوڵی لێپچرینەوەی بەشێکی زۆری سەروەت وسامانی کوردستانە بە نامەشروعی،ئەوەی تا ئێستا بە شێوەیەکی سەد لەسەد زانراوە لەدەربارەی ئەو گەندەڵیانەوە،زۆرن لێرەدا جێی خۆیەتی هەندێ لەو گەندەڵیانە بکەمە روو ،کە بۆتە نەرێتێ لەناو لێپرسراوانی یەکێتی ووەك زریزەیەك لەبچوکەوە بۆ گەورە سەر کەوتووە تا ئەندامی سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسی گرتۆتەوە.
ناوبراوو لە شاری سلێمانی لە گەرەکی راپەرین نیشتەجێیە ،پاش ئەوەی خانویەکی وەرگرتووە وفرۆشتویەتی یەوە خانوویەکی تری وەر گرتووەو چەندین پارچە زەویشی وەرگرتووە،مێردەکەی (بەختیار) دوای ئەوەی چەند گەندەڵی یەکی زۆری لێئاشکرابوو لەسلێمانی یەوە گۆزرایەوە بۆ بنکەی پۆلیسی دوکان ،بەهۆی ئەوەی گەندەڵی یەکی لە رادەبەدەری لەسەر ئاشکرابوو ،هاوڵاتیەکی زۆر داوایان لەسەر کردوو کرایە زیندانەوە.ئەوەی جێگەی سەر سورمانە ئەم فەرماندەی شورتەیە لەسەر گەندەڵی ودزین وپارە خواردن زیندانی کرابوو ،کەچی لەماوەی ئەو شەش حەوت ساڵەی زیندانی کردنیەوە، بە بریاری عومەر فەتاح موچەی تەواوی وەرگرتووە بەبەردەوامی ،لەکاتێکدا گەنجانی کوردستان دوای کولێژ بەسەدان دەردەسەری شوێنێك نی یە تیا دامەزرێن کچی ناوبراوو(تافان) کە تائێستا کۆلیژی یاسای تەواو نەکردووە چەندین ساڵە لە بەرزترین شوێنی حکومەتی هەرێم دامەزراوەو موچەی باشی هەیە ،کورەگەورەکەشی کە ناوی (شاخەوانە)لە هەموو سەیر تر هەر لە تەمەنێکی منالی یەوە هەڵساوە بە کوشتنی دراوسێ یەکیان کەچی چەندین ساڵە بۆتە ئاسایش،من نازانم پیاوکوژ ئەگەر ئاسایش راگیر بکات دەبێ چۆن ئاسایش بەرقەرار بێت ،ئەمە لەکاتێکدایە لە یاسای هەموو دنیا ئەوەی ئەبێتە ئاسایش وپۆلیس دەبێ ئەکت و سیڤی ورەوشت ورابردووی زۆر پاك بێت وتەنها بچوکترین خالی رەش لە مێژوی نەبێ ،بەم دواییانەش مامۆستای ناوبراوو .لەخانەوادەکەیەوە زەوی زۆریان بۆ ماوەتەوە لە ناوچەی دارەتوو هەرچەند خاوەنی سێ براوو دووخوشك ودایکێکە ،کەچی بە هاوکاری چەند بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی هەڵساون بە وەرگرتنی پارەی ئەو زەویانەو بەشێکی زۆر کەمیان داوەتە براو خوشکە کانیان ودیکیان .دواجاش کاتێ دایك وخوشك وبراکانی داوای حەقی خۆیان کردۆتەوە .هەرشەی لێکردوون وپێیانی راگەیاندووە،ئەگەر لە هەندەران بێنەوە بۆ کوردستان بەدەسەڵاتی حاکم قادر وئاسایش بەگرتیان ئەداو ناهێڵێ رۆژی رووناك ببینین .

من لێرە پرسیار لە ئاسایش وکاك حاکم قادریش دەکەم بەچ یاسایەك بەرگری لە گەندەڵی دەکەن ئەگەر خۆیان بەشێك نەبن لەو گەمەیە ؟؟ یان ئەوبەرپرسانەی کە هاوکاریان کردووە ،بەچ یاسایەك داکۆکی لە ناوبراوو دەکەن کە بە بریاری دادگا ویاسا دەرکەوتووە کە حەقی دایك وبراو خوشکەکانی خواردووە.
لەکاتێکدا من وەك برای ناوبراوو ئەم نوسینە ئەکەمە بەر چاوی خەڵکی کوردستان هەموو بەڵگەکانم لە بەر دەستەو لەگەڵ ئەوەش تۆماری دەنگی ناوبراویشم لەلایە کە هەرەشەو گورەشە دەکات بە حاکم قادر وئاسایش بەگرتنمان ئەدات وسەرنوگومان دەکات .من لێرەوە دەنگم هەڵئەبرم بۆ ئەوەی یاسا رێچکەی خۆیوەربگرێ وراستی ودورستی دەرکەوێ ،لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو من ناچارم هەموو بەڵگەکان وتۆمارە دەنگی یەکان بخەمە بەردەستی هەموو خەڵکی کوردستان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە