کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایشی پارتی لەرەحیماوا بەرگری لەكۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی بناری قەندیل دەكات

Thursday, 11/08/2011, 12:00


كەمپینی نا بۆ دەستدرێژی سەر خاكی كوردستان لەبەرواری 27/7/2011 لەلایەن پارت و كەسایەتی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییەوە لەشاری كەركوك پێكهات، بڕیاریان دا لەگەڵ چالاكی شەرمەزاركردنی هەوڵەداگیركەرییەكانی رژێمی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەست بەهەڵمەتێكی یارمەتی كۆكردنەوە و شەت ومەك بۆ ئاوارەكانی بناری قەندیل بكەن. هەر بۆیە پاش چالاكی شەرمەزاركردنی هەوڵەداگیركەرییەكان رژێمی ئێران لە 29/7/2011 لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای كەركوك بڕیاردرا دەست بەهەڵمەتی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی بناری قەندیل بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی سێ رۆژە، كەمپنەكە دەستی داوەتە هەڵمەتی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی بناری قەندیل، بەڵام ئەمڕۆ 11/8/2011 كاتژمێر 9:30خۆلەك ئاسایشی گەڕەكی رەحیماوا لەناو جەرگەی بازاری رەحیماوا بەرگری لەكۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی بناری قەندیل كرد و پێج كەس لەو ئەندامانی كەمپینەكەیان پاش ماوەیەك دەستبەسەركردن لەبنكەی ئاسایش و لێپێچنەوە، پێیانیان راگەیاندوە كە پێویستە بێ بەڵگەی فەرمی لەلایەن ئاسایش و پارێزگای كەركوكەوە یارمەتی كۆنەكەنەوە و بەم شێوەیە ئاسایشی پارتی لەرەحیماوا رێگایان لەكۆكردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەكانی بناری قەندیل گرت. ئەوە لەحاڵێكدایە كە لەمانگی رەمەزانداین و بۆ هەركەس ولایەنەێكە بەئەركی نیشتمانی وئەخلاقی خۆی لەبەرامبەر بەنەتەوەكەی خاوەن هەڵویست بێت و لەوەی لەدەستی دێت دەریغ نەكات، كە چی ئاسایشی رەحیماوا ئەمەشی رەچاو نەكرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە