کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەرکردنی بەیاننامەکەی پارتی ویەکێتی لەلایەن مەلابەختیارەوەبۆئەوەی ئامانجی خۆی نەپێکێ پێویستە گۆڕان چی بکات

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


لاوازبوونی پێگەی یەکێتی لەبەرامبەر ڕکابەرە سەرەکیەکەی پارتی وبزووتنەوە جەماوەریەکەی گۆڕان زۆرێک لەسەرکردەکانی یەکێتی تووشی گرێی دەروونی کردووە،لەنێویشیاندا لێپرسراوی دەستەی کارگێڕ مەکتەب سیاسیەکەیان مەلابەختیار ،لەبیرمانەو لەبەرچاومانە کەئەو یەکێک بووە لەوانەی هەرلەسەرەتای دروست بوونی گۆران سەرسەختانە دژایەتی کردووە و دژایەتی ئەکات،دیارە کینی لەمێژینەی سەردەمی ئاشیشی کەبەردەوام لەپەنگ خواردنەوەیدا بوو بەشێوازی جۆراوجۆر دەربڕی،ئێستا بمانەوێ ونەمانەوێ سیاسەتی یەکێتی پشکی شێر لەداڕشتنیدا بەر مەلا بەختیار ئەکەوێ، بەهۆی سەرقاڵی تاڵەبانی بەبرا عەرەبەکان ومسۆگەر کردنی پاشەڕۆژی بنەماڵەکەی بەبەستنی ڕێککەوتننامە شەخسیەکەی لەگەڵ بارزانی وبەڕێوەبردنی کارەبازرگانیەکانی لەلایەن بنەماڵەو داهاتی زۆروزەوەندی لەبەشی یەکێتی وچوونە تەمەنەوە تاڕادەیەکی زۆر لەیەکێتی دوور کەوتۆتەوە مەگەر بۆڕازیکردنی سەرکردەکانی جاربەجار تەکلیفی ئەوەبکات لەبارزانی بۆئەوەی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سازبکات،دووجێگرەکەی تاڵەبانیش کۆسرەت وبەرهەم یەکەمیان بەهۆی نەخۆشی وئالوودەبوونی بەپارەوە ئاگای لەهیچ نەماوە وباڵەکەشی لە وبێهێزیەی ئێستای یەکێتی وون بووە،کەسی دووەمی جێگریش سەرۆکی حکومەتەو هیچ ڕۆڵێکی ئەوتۆی لەناوحیزب نەماوەو وەک سەرۆکی حکومەتیش قسەی لەسنووری هێرۆخانی خانمی یەکەمی عێراق ناخوات،ئەمەجیالەوەی لەسنوری نفوزی پارتی بەرواری وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دەخوێننەوە،ئەندامانی تری مەکتەب سیاسی بەهۆی لاوازیانەوە پەیوەست بوون بەبڕیارەکانی مەلابەختیارەوە

ئەوەی تۆزێک بەئاگا بێ دەبینێ کاردانەوەوهەڵوێستەکانی ئەمڕۆی یەکێتی ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی کەسایەتی نەخۆش وگیانی تۆڵە سەندنەوەکەی مەلا بەختیاری زۆر بەزەقی پێوە دیارە،تەنانەت ووتەبێژی مەکتەب سیاسیەکەشیان لەلایەن مەلاوە قوڕمیش دەکرێت،ئەو نەهجەسیاسیەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ پیادەی دەکات بەهۆی قورسایی لەناوچەی نفوزی مەلابەختیار کاریگەری یەکەمی بۆ سەر حیزبەکەی ئەوە وتادێتیش بەرەو بچووک بوونەوەی زیاتر دەچن،بۆیە پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هەست بەمەترسیەی بەختیار بەجددی وەربگرێت و ڕێگە لەو پیلانانەی بگرێ کەکاری بۆ ئەکات بۆ بەئاراستەبردنی ئەوبەیاننامەیەی گۆڕان کە خۆی مەبەستیەتی،خوێندنەوەی ووردی بەیانەکەی پارتی و یەکێتی بکات کەبەخامەکەی مەلا بەختیار نوسراوە کەچۆن ئەیەوێ ناوەڕۆکی بەیاننامەکە لەداواکاری راستەقینەی شەقامی کوردیەوە بەرێت بۆ ئینقلاب بەسەر سەرۆکی هەرێم وپەرلەمان وحکومەت مەلابەختیار زۆر یەقینە کەبەدۆڕاویەکی شەرم هێنەر لەم شەڕەسیاسیە لێی دەرئەچێ بۆیە لەهەوڵی پەلکێش کردنی ئەو عەقلانەیە بۆ شەڕێکی ڕاستەقینەی ڕووبەڕوو لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کەسوودمەندی یەکەم بێ تیایدا وچارەسەرێکی بنەڕەتی ئەونەخۆشیە دەرونیەی بۆبکات چونکە مەلابەختیار دڵنیایە کەئەو عەقلانە جگە لەعەقڵی چەک هیچ شەڕێکی تری عەقلانی قبوڵ ناکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە