کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوتابیەك لەهەولێر لەبەر بەرگرى لە (سەردەشت عوسمان) فەسڵ كرا

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


كەسە قەزەمەكانى حیزب هەرچى بڵێن و هەرچى بكەن لەبارەى سەردەشتەوە،ئیستا سەردەشت عوسمان لاى هەموو ئازادیخوازانى دنیا ،لاى هەموو مرۆڤێكى بەهەڵوێست رەمزى ئازادى رادەبڕینە،هێماى بەرخودان و رچەشكێنى هێڵە سورەكان و تا هەتایەش بە پیرۆزى و زیندووى لەنێو دڵ و دەروونى خەڵك دەمێنێتەوە،بۆیە پێویستە سەنگەرى خۆیان بەرامبەر سەردەشت بكێشنەوە و لەوە زیاتر خۆیان ریسوا و قێزەوەن نەكەن و چونكە خۆیان هێندە زەعیفن بەرگەى پەیامى ئازادیخوازى و مرۆڤدۆستى سەردەشت ناگرن و لە كۆتاییدا ریسوایى و شەرمەزارى زیاتر بۆ خۆیان و حیزبەكەیان و بنەماڵەكەیان دەمێنێتەوە...
ئەمجارەشیان قەزەمەكانى حیزب ریسواییەكى تریان بۆ خۆیان تۆماركرد و بونە پەند لەنێو ئامادەیى بازرگانى كچان لەهەولێر،چونكە گەنجان و قوتابیان نەیانتوانى چیتر بەدیار درۆ شاخدارەكانیان دابنیشن .
لە ئامادەى بازرگانى كچان لە شارى هەولێر،مامۆستایەكى سەر بەدەسەڵات بەناوى (مامۆستا لانە) لەكاتى وانە ووتنەوە هێرش دەكاتە سەر خۆپیشاندەرانى شار و شارۆچكەكانى سلێمانى و بە(تێكدەر و ئاژاروەگێر) ناویان دەبان و دواتریش لە درێژەى قسەكانیدا دەڵێ(ئەگەر ئەوانە تێكدەر و ئاژاوەگێر نەبن بۆ رەسمى سەردەشت بەرز دەكەنەوە لە كاتێكدا كە ئاشكرا بوو كە سەردەشت كێ تیرۆرى كردووە....)لەبەرامبەردا نارەزایەتى قوتابیانى لێدەكەوێتەوە و قوتابیەك بە ناوى (هاوناز ێباح) وەڵامى مامۆستاكەى بە توندى دەداتەوە و دەڵێ مامۆستا ئێمە قبوڵ ناكەین تۆمەت بۆ ئەو رۆژنامەنوسە دورست بكەى و لاى هەموومان رۆشن بوو كە كەیسى ئەو رۆژنامەنوسە لەسەر كێ ساغ بویەوە و ئەو كەسێكى پاك و راستگۆبوو...
سەرەنجام مامۆستا ئەو گفتوگۆیانە دەبانە ئیدارە و بەرێوبەرى قوتابخانە بە ناوى (نەبەهات)لەگەڵ یەكێتى قوتابیانى سەر بە پارتى چەندجارێك ئەو قوتابیە بانگى ئیدارە دەكەن كە لە قسەكانى خۆى پەشیمان ببێتەوە تەنانەت هەرەشەى گرتنیشى لێدەكەن، بەڵام ئەو قوتابیە هەر سور دەبێت لەسەر قسە و هەڵوێستەكانى و دواتریش بە 3 رۆژ دەركردن لە قوتابخانە ئەو قوتابیە دەنێردرێتە ماڵەوە،بەپێى زانیارییەكان تا ئیستا ئەو قوتابیە نەگەڕاوەتەوە قوتابخانە..
پێویستە لەسەر هەموو دەزگاكانى راگەیاندن و رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان،رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ و حیزب و لایەنە سیاسیەكان هەوڵ و كۆششەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ گێڕانەوەى ئەو قوتابیە و داوایى لێبوردن كردن لێى...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە