کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەو تونس ومیسر تەنها جیاوازیەک

Monday, 31/01/2011, 12:00




دواجار گەلی تونس دوای چەندین ساڵ لە هەژاری وبرسیەتی وناعەدالەتی وبێکاری وپاوانکاری دەسەڵات وبەکارهێنانی سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەڕووی ستەمکاران ڕاپەڕین ورژێمی دکتاتۆرو خۆسەپێنی تونسیان لەناوبرد، ئەم راپەڕینە زادەی ستەمی دەسەڵات بوو لەبەرامبەر هاوڵاتیان بۆماوەیەکی دڕێژ وەخت وخەڵکیش هەلوومەرجی لەباریان بۆنەڕەخسابوو بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دەسەڵات و هەموولەناخدا دەکوڵان تادواجار بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەکانی سایتی ویکلیکس لەمەڕ گەندەڵیەکانی بنەماڵەی فەرمان ڕەواو کۆنترۆڵکردنی هەمووسەرچاوەکانی بژێوی خەڵکی وخۆسووتاندنی گەنجێک بەهۆی بێئومێدی بوونی لەژیان بورکانەکە تەقیەوەو ستەمکارانی سووتان،هەر لەووڵاتی میسریش بەهۆی هەمان ئەوکێشانەی کەگەلی تونس پێوەی دەناڵاند شۆڕشی تونس بوو بەهاندەری سەرەکی گەلی میسرو تائێستاش خۆپیشاندان وداواکاری خەڵک بۆکۆتایی هێنان بەدەسەڵات بەردەوامە،دەرس وپەندی شۆڕشی ئەم دووگەلە بۆ ئێمە ‌قارەمانێتی وچاونەترسی خەڵکمان پێ نیشاندەدەدات لەبەرامبەر زۆرداران کەبەهەموو شێوەیەک لەهەوڵی سەرکوتکردنی ئەوشۆڕشانەن بەڵام ئەوان بڕیاریان داوە بڕیاری گەلە کەتاکۆتایی دەسەڵات کۆڵ نەدەن.


کوردستانەکەی خۆشمان ودەسەڵاتدارەکانی بەهەمان شێوەی دەسەڵاتدارانی ئەوان کەمتریان نەکردووەو نایکەن،گەر ئاشکراکردنی بەڵگەکان کەبوونە دەسپێکی ڕاپەڕین پەیوەست بەگەندەڵی بووبێ ئەوە لای خۆمان بۆگەندەڵی پێویستیمان بەبەڵگەنیە ئەمانەی خۆمان بەئاشکراو بەبەرچاوی میللەتەوە گیرفانی یەک بەیەکمان خاڵی دەکەنەوە ،ئەمانەی لای خۆمان بەتایبەتیش بەختیاری کۆنە ئاش پارەخواردن لایان وەک خواردنەوەی ئاوی سوێرە تینۆێتیان ناشکێنێ. بەڵگەکانی ئێمەکەویکلیکس ئاشکرای کردن خیانەتی نەتەوەییە ،فرۆشتنی خاکە،فرۆشتنی خەڵکە ،فرۆشتنی کەرامەتی تاک بەتاکی کۆمەڵگەیە،فرۆشتنی ئەوکەرکوکەیە کەهەموومانیان پێوە سەرقاڵ کردووە و سەرکردەکانی وەکو بەختیاروسەعدی وجندیانی وعیمادوئەرسەلان گاڵتە بەساویلکەییمان ئەکەن،گەلی تونس ومیسر لەبەرامبەر خیانەتی نەتەوەیی ڕاپەڕینیان نەکرد ،تەختو تاراجی گەندەڵکارانیان تێکوپێک نەدا لەپای فرۆشتنی میللەت،ئەوان شۆڕشیان بۆ نان بەرپاکرد،کەچی میللەتی ئێمەش لەئاست ئەم خیانەتەی دەسەڵاتدارانمان بێ دەنگن ،لەئاست دزینی سامانی گەل بێ دەنگن ،لەئاست لەکەدارکردنی کەرامەتمان بێ دەنگن،لەئاست برسیکردنی گەل لەلایەن تێرەکانی دەسەڵاتەوە بێ دەنگن،لەئاست بەرپرسیارێتیان بەرامبەر مێژوو بێدەنگن،هەربێ دەنگن،هەربێدەنگن..بۆیە ئەی گەلی بێدەنگی ووڵاتەکەم ئێمەو گەلانی قارەمانی تونس ومیسر ووڵاتانی تونس ومیسر تەنها وتەنها .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە