بە پەلە: سهندوقەكانى دەنگدانى قەزاى (سۆرانو چۆمانو ڕەواندوزو خەلیفان) دزران
Thursday, 04/03/2010, 12:00
بە گوێرەى سەرچاوەیەكى تایبەت سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/3/2010 لە كاتى بردنەوەیان بۆ بنكەى كۆمیسیۆنى باڵاى هەولێر،سهندوقەكانى دەنگدانى هێزە تایبەتەكان كە لە قەزاكانى سۆرانو چۆمانو ڕەواندوزو خەلیفان پڕ كرابوونەوە لە بازگەى داخلبوونى هەولێر لە سەر ڕێگەى هەولێر ـ شەقڵاوە، وون كراون. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشى بەوە كرد تا ئێستا ئەو سهندوقانە نەدۆزراونەتەوە.
سەرچاوەیەكیش لە بنكەى كۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند " لە ئێوارەوە لە هەوڵداین بۆ دۆزینەوەى ئەو سهندوقانە بەڵام تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە"، شیاوى باسە بە پێی زانیارییەكان هێزێكى چەكدارى سەر بە دەزگاى پاراستنى پارتى بەم كارە هەستاون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست