نامه‌یه‌کی نه‌رم بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی
Tuesday, 23/06/2009, 12:00
خۆێنه‌رانی به‌ڕێزی کۆردستان پۆست و مامۆستایان و خۆێندکاره خۆشه‌ویسته‌کانی زانکۆی سلێمانی پێم خۆشه سه‌رنجتان رابکێشم بۆ بابه‌تێکی زۆر گرنگ که ئێستا سه‌رتاپای مامۆستایانی زانکۆ سلێمانی"زانکۆ خۆشه‌ویسته‌که‌مانیان" سه‌رقاڵ کردووه که دڵنیابن ئێستا له قاعه‌ی مراقه‌به‌کاندا به‌سه‌رتانه‌وه وه‌ستاون خۆێندکاره خۆشه‌ویسته‌کان به‌ڵام ئاگایان له دونیا نیه و هه‌موو خه‌یاڵیان له‌لای ئه‌و خانوانه‌ی زانکۆیه که ده‌که‌وێته نزیک باخی به‌ختیاریه‌وه. به گشتی ئێستا مامۆستاکانی زانکۆی سلێمانی بوون به به دوو به‌شه‌وه، هه‌ندێکیان ناویان هه‌یه له لیستی وه‌رگرتنی خانوه‌کانداو په‌له‌ی ئه‌وه‌یانه خانووه‌کان زوو دابه‌ش بکرێت و وه‌ری بگرن نه‌وه‌ک حکومه‌ت یان زانکۆ په‌شیمان بنه‌وه، باقیه‌که‌شی قه‌له‌قی ئه‌وه‌یه که ناوی له لیستی وه‌رگرتنی خانوه‌کاندا نیه‌و هه‌ست ده‌کات ئه‌گه‌ر ئه‌و فرسه‌ته‌ی له‌ده‌ست بچێت ئیتر ناتوانێت تا زه‌مه‌نێکی دوور‌و درێژ ببێت به خاوه‌نی خانوی خۆی.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی که تا ئێستا باسم کرد هیچ شتێکی سه‌یری تیا نه‌بوو، به‌ڵام کاره‌سات ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵێک له‌و مامۆستایانه‌ی که ناویان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی خانوو به هیچ شێوه‌یه‌ک موسته‌حه‌ق نین و زوربه‌یان خاوه‌نی خانوی خۆیانن و چه‌ندین جار زه‌وی گران به‌هایان وه‌رگرتووه‌و به کورتی که‌سانێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و هیچ پیویستیان نیه به‌و خانوانه، به‌ڵام دیاره ئه‌وان ئه‌و وته‌یه جێبه‌جێ ده‌که‌ن که ده‌ڵێت" ماڵی زیاده سه‌ر نا شکێنێت" به‌ڵام پێم خۆشه له‌م میمبه‌ر ئازاده‌وه پێتان بڵیم به‌ڵی سه‌ری خه‌ڵکێکی زۆر ده‌شکێنێت و بگره ماڵی کۆمه‌ڵێک مامۆستای موسته‌حه‌ق وێران ده‌کات.
به‌ڕێزان پێم باشه باسی هه‌ندێک له‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی زانکۆی سلێمانی بکه‌م که ناویان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی خانوو، ئه‌و مامۆستا بێڕێزانه‌ی که داهاتووی روڵه‌ی گه‌له‌که‌مانیان له‌به‌رده‌ستدایه‌و به حساب په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن بۆئه‌وی داهاتوویه‌کی باش به‌ده‌ست بهێنن، "ئه‌زانن بۆچی ده‌ڵیم بێ‌ڕێز چونکه به دڵنیاییه‌وه بێڕێزن"، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و وه‌زعی باش بێت و زیاد له خانویه‌ک و دوانی هه‌بێ و زیاتر له سه‌یاره‌یه‌کی هه‌بێت و موچه‌یه‌کی زیاتر له دوو ملوێن دیناری هه‌بێت بێجگه له‌کاره‌کانی ئێوارانیان له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کاندا عه‌یب نیه داوای ئه‌و خانوانه‌ی زانکۆ بکات، سووریش بزانیت که کۆمه‌ڵێکی زۆر مامۆستا زانکۆ هه‌یه که ئێستا له خانوی کرێدایه و موسته‌حه‌قی هه‌موو هاوکاریه‌که.
ئێستا له زانکۆی سلێمانی کۆمه‌ڵێک مامۆستا چاوچنۆکی پیری ناشرین ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌مووشتێکداو ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێک پاوان بکه‌ن بۆ خۆیان و واده‌زانن که‌س پیاو نیه بێجگه له‌خۆیان، له‌کاتێکیشدا زووربه‌ی زۆریان ماسته‌رو دکتوراکانیان هی زه‌مانی به‌عسی له گوڕنراوه‌و چه‌ندین ده‌نگوباس هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و شه‌هادانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر به‌عسی بوونیان وه‌رگرتووه، ئێستاش بوونه‌ته گونده به‌سه‌ر زانکۆی سلێمانیه‌وه‌و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش بێده‌نگه له‌ئاستیانداو ئه‌وانیش چی‌یان بووێت به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
له‌و باوه‌ڕه‌دان مامۆستایه‌کی زانکۆ به‌وجۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌وه بتوانێت رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک په‌روه‌رده بکات، به دڵنیاییه‌وه "نه‌خێر" چونکه ئه‌و جۆره که‌سانه پاره به‌رچاوی گرتوون و ناتوانن له مه‌ێلحه‌تی خۆیان زیاتر هیچی تر ببینین و ئاماده‌شن له‌و پێناوه‌دا هه‌موو باجێک بده‌ن و هه‌موو سوکایه‌تی پێکردنێک قبوڵ بکه‌ن.
حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه روونبکه‌مه‌وه بۆتان که ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانکۆ که ناویان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خانوانه‌و موسته‌حه‌ق نین وه‌ری بگرن به هه‌موو پیوه‌رێکی ئینسانی ئێستا به ته‌واوه‌تی سوک و سه‌لیم بوون له‌لای مامۆستاکانی تر‌و بوون به بنێشته‌خۆشی بن دانی هه‌مووکه‌سێک و هه‌رکه‌س هه‌ڵده‌ستێت جنێویان پێده‌داو گاڵته‌یان پێده‌کاو بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن و ئه‌وانیش هیچ قسه‌یه‌ک ناکه‌ن و هه‌موو ئه‌و سوکایه‌تی پێکردنانه‌یان قبوڵ کردوه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و خانوانه‌دا، ته‌ێور بکه‌ن خه‌ڵکینه ئه‌مانه‌ن" نمونه‌ی مامۆستای زانکۆ، ئه‌مانه به حساب ده‌یانه‌وێت ببن به مۆمێکی داگیرساو له پێناو رووناکردنه‌وه‌ی رێگا له‌به‌رده‌م خۆێندکاران و کۆمه‌ڵگاندا"،
ئه‌ی رووتان ره‌ش بێت، ئه‌ی له‌وه رسواتر بن که بوون، له راستیدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هه‌ندێ له مامۆستا سوکه‌کانی زانکۆی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی خانوه‌کاندا ئه‌مان گه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که ده‌کرێت هه‌موو ئه‌و شه‌هادانه‌ی که هه‌یانه بخرێته ژێر پرسیاره‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی ته‌واویان له‌گه‌ڵ بکرێت چونکه دڵنیابن که هیچی راست نیه‌و ئه‌وانه مشه‌خۆرن نه‌ک مامۆستا.
پێم خۆشه پێتان رابگه‌یه‌نم که به‌رده‌وام بوونی ئه‌و مامۆستا مشه‌خۆرانه له‌سه‌ر بۆچونه‌کانیان وامان لێده‌کات که له راپۆرتی داهاتووماندا به وێنه‌وه‌و ده‌لیلی ته‌واوه‌وه ناوی هه‌موو ئه‌و مامۆستا ناشرینانه‌ی زانکۆی سلێمای بڵاو بکه‌ینه‌وه که ناویان هه‌یه له لیستی وه‌رگرتنی خانوه‌کانداو تاوه‌کو ئیستا سورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی و به‌ڵام موسته‌حه‌ق نین،ئاگاداربن.
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد
چاودێرێک له زانکۆی سلێمانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست