بەپێى بڕیارو مەرجەكانى كۆمیسیۆنى باڵا مسعود بارزانى ناتوانێ خۆى كاندید بكات
Thursday, 21/05/2009, 12:00
بەرێزان یەك دوو رۆژ لەمەوپێش (على قادر) بەرپرسى دەستەى هەڵبژاردن مەرجەكانى خۆپاڵاوتنى بۆسەرۆكى هەرێم ئاشكرا كرد كە دەبێت ئەو كەسەى خۆى كاندید دەكات ئەو مەرجانەى تێدا بێت پاشان دەتوانێت خۆى كاندید بكات ،لەو مەرجانە دەبێت دانیشتوى هەرێمى كوردستان بێت و تەمەنى لە (40)ساڵ كەمتر نەبێت وە رابردووى پاك بێت و خیانەتى لەكورد و كوردستان نەكردبێت و چەند مەرجێكى تر ... بەڵام تكاتان لێ دەكەم بە وویژدانەوە بڕیار بدەن مەسعود رابردووى پاكە كەدیار ترین و نزیكترین خیانەت 31 ى ئاب بوو كە (6) شەش رۆژ دواى هەڵبژاردن یادى ئەو خیانەتە گەورەیە دەكرێتەوە و چەندین خیانەتى گەورەترو دزین و بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى كوردستان لەلایەن بنەماڵەكەیەوە ... داواكارم لە كۆمسیۆنى باڵا ، جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان ،رێكخراوە ناحكومى و دیموكرایتیەكان بە هیچ شێوەیەك نەهێڵن ئەو كەسە خائینە خۆى كاندید بكات چونكە ئەو مەرجانەى كۆمیسیۆن داى ناوە مسعودى دزو جەردە و خائین دەگرێتەوە . ئەگەر كۆمیسیۆنى باڵاش مەرجەكانى خۆى خستە ژێر پێڵاوەكانیەوە ئەوا با ئێمەى زوڵم لێكراو دەنگ نەدەین بەو خائینەى كە 31 ى ئاب بەدەنگى خۆى گوتى زۆر سوپاسى حكومەتى عیراق دەكەین بۆ گرتنى شارى هەولێر تكایە تكایە دەنگى پێ مەدەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست