کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چه‌ند چرپه‌یه‌ک له‌ درۆی قیزه‌وه‌ن بۆ پیاهه‌ڵگووتن به‌ ڕه‌وان بارزانی

Monday, 14/01/2013, 12:00







گۆڤاری چڕپه،‌ یه‌کێ له‌و گۆڤارانه‌یه‌ که‌ به‌ پاره‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌رده‌چێت و که‌سێک به‌ ناوی قادری نه‌جمه‌دین سه‌رپه‌رشتی گۆڤار و رۆژنامه‌ی له‌وجۆره‌ ده‌کات و پرۆژه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ڕووی نێچیرڤان و که‌سانی ده‌ورووبه‌ری له‌ ڕووره‌شی و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان.
مانگانه‌ نووسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی به‌ سه‌دان هه‌زار دۆلار خه‌رج ده‌کات بۆ کڕینی قه‌ڵه‌مه‌ لاوازه‌کان تاکو به‌ به‌ژن وباڵای نێچیرڤان و ڕه‌وان بارزانیدا هه‌ڵبڵێن. ئه‌م پاره‌ هه‌ڵرشتنه‌ش تەنیا بۆ مه‌دح و مه‌رایییانه،‌ هه‌م له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کانی کوردستان و هه‌م له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ک فه‌یسبووکدا.
له‌ ژماره‌ 19ی گۆڤاری چرپه‌شدا یه‌کێ له‌ قیزه‌وه‌نترین بابه‌ته‌کانی پیاهه‌ڵگووتن به‌ ڕه‌وان بارزانیدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ڕاستی مرۆڤ به‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌م پێکه‌نینی دێت و هه‌م بێزی له‌ نه‌فس نزمیی ئه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئاماده‌ن مناڵیکی پێنه‌گه‌یشتووی وه‌ک ڕه‌وان بارزانی به‌ رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و که‌سایه‌تی سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری بناسێنن.
ئه‌م مناڵه‌ شڕه‌، که‌ عه‌میدی تۆز و بایه‌،‌ سه‌رما و گه‌رمای رۆژگاری نه‌‌چه‌شتووه‌ و به‌ نه‌سته‌له‌ گه‌وره‌ بووه‌ . نه‌ ئه‌زموونی پیشمه‌رگایه‌تی هه‌یه‌ و نه‌ یەک رۆژیش لە ئه‌کادیمیای سه‌ربازی مەشقی بینیوە‌، ئه‌مه‌ که‌ی که‌سایه‌تی سه‌ربازییه؟‌، کوا ڕابردووی سه‌ربازی و داستانه‌کانی؟!. ئه‌مه‌ خۆی پێنه‌گه‌یشتوو، ئه‌ی چۆن ده‌توانێت سێ هه‌زار که‌س پێ بگه‌یه‌نێت. ئه‌م فه‌رمانده‌ فشۆڵه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار دۆلاری خه‌رج کردووه‌ تا چه‌ند که‌سێک له‌ فه‌یسبووکدا وێنه‌کانی له‌ ناو پێشمه‌رگه‌دا‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌، له‌ کاتێکدا ته‌نانه‌ت نازانێت چۆن له‌ناو پێشمه‌رگه‌شدا بوه‌ستێت و زیاتر وه‌ک سه‌رۆک بانده‌ مافییاییه‌کان وایه‌ نه‌ک پێشمه‌رگه‌. هه‌ر به‌ هۆی ره‌فتاره‌ ناشایست و نه‌زانینیه‌کانی ئه‌م مناڵه‌ بووه‌ که‌ باس ده‌که‌ن چه‌ند هه‌زار که‌سێك له‌ هێزه‌که‌ی ئه‌و ڕایان کردووه‌ و ئاماده‌ نه‌بوونه‌ له‌ ژێر فه‌رمانی مناڵیكی لاساری وادا پێشمه‌رگه‌ بن.
باسی ئه‌و ده‌که‌ن گوایه‌ که‌سایه‌تیه‌کی سیاسیه‌ و بۆچوونی سیاسیی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ جێگه‌ی پێکه‌نینه‌، گه‌ر که‌سێکی وایه‌، کوا لێدوانه‌ سیاسییه‌ تایبه‌تییه‌کانی ئه‌و ، بۆ جارێک نایه‌ت و له‌ یه‌کێ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کان راسته‌وخۆ موناقه‌شه‌ی بۆچوونه‌ سیاسییه‌ تایبه‌ته‌کانی بکات، ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ عه‌نتیکه‌‌ و نایابه‌ وه‌ک برا گه‌وره‌که‌ی، توانای نییه‌ دوو وشه‌ قسه‌ بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ بۆی بنووسنه‌وه‌، ئه‌ی چ جۆره‌ رۆشنبیر و سیاسییه‌که‌ که‌ تا ئێستا له‌ چاوی خه‌ڵك ون بووه‌. ئەم بلیمەتە دەرچووی کام کۆلێجە و بۆ باسی شەهادەکەی ناکەن؟ ئەمە چ رۆشنبیرێکە کە توانای دەرچوونی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندنی نەبووە. ئەمە چ جۆرە کەسایەتییەکی سەربازییە کە یەک رۆژ نە پێشمەرگایەتی کردووە و نە یەکجاریش مەشق و وانەی لە ئەکادیمیایەکی سەربازی وەرگرتووە.
به‌ پاره‌ و دروستکردنی گرووپێکی چه‌ند که‌سی، وێنه‌کانی خۆی له‌ فه‌یسبوکدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌وجا ده‌ڵین خۆشه‌وسیتی خه‌لکه‌ و ئه‌مانه‌ خه‌مخۆرانی خۆبه‌خشی جه‌نابی فه‌رماندە ڕەوانن!!. به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ جێگه‌ی به‌زه‌یین، خۆیان ئاست نزم و نه‌زانن و واده‌زانن خه‌لکیش وەک ئەوانن. لای خەلک ئاشکرایە کە ئەم بابەتە پڕوپوچانە بە پارە بڵاو دەکەنەوە. که‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌م ریسواییانه‌ ده‌شاردرێنه‌وه‌؟.
که‌ی گه‌نده‌ڵێکی وه‌ک ره‌وان و براگه‌وره‌که‌ی لای خه‌لک خۆشه‌ویست بوونه‌؟ ئه‌مانه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی و به‌ تاڵانبردنی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م وڵاته‌ ناسراون.‌ کام پرۆژه‌ی گه‌و‌ره‌ی وڵات هه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ پشکیان تیا نه‌بێ. ئه‌مانه‌ تۆوی گنده‌ڵی ئه‌خلاقییان له‌ وڵاتدا چاندووه‌. ئه‌مانه‌ که‌ی گرینگییان به‌ گه‌نج داوه‌؟ کوا کاریگه‌ریی ئه‌م مناڵه‌ بلیمه‌ته‌ به‌ سه‌ر گه‌نجه‌وه‌؟ ئه‌وه‌ی لە ناو خه‌لکدا باس و خواسه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نیا ئه‌م زاته‌ هه‌ستان ودانیشتنی له‌گه‌ل گه‌نجانی جنسی له‌تیفه‌. نه‌مانزانیوه‌ پشتگیریی گه‌نجانی خاوه‌ن توانا و رۆشنبیری کردبێت و جه‌نابی له‌و ئاسته‌شدا نیه‌ که‌ هه‌ستان ودانیشتنی له‌گه‌ل رۆشنبیرانی توێژی گه‌نج و قوتابیاندا بێت.
پێوه‌ر لای ئه‌م به‌ناو که‌سایه‌تیه‌ به‌س پاره‌یه‌ و به‌ نیازه‌ به‌ پاره‌ خه‌رج کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌دح و پیاهه‌ڵگووتنی، که‌سایه‌تیه‌ک بۆ خۆی ساز بکات و نازانێت پاره‌که‌ی رۆی و سومعه‌شی رۆی. هیچ خەسلەتێک و تایبەتمەندییەکی رۆشنبیری و سیاسی وسەربازی لای ئەم کەسە نیە، بەڵام ئەگەر لای ئەم کەسانە، دزی و بێرەوشتی و گەندەڵی بنەمای کەسایەتی رۆشنبیری بن، ئەوا رەوان بارزانی گەورەترین رۆشنبیر و کەسایەتی سیاسی و سەربازییە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە