چه‌ته‌کانی مه‌سعود تاوانێکی تر ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له سنووری قه‌زای مێرگه‌سوور.
Saturday, 09/04/2011, 12:00
له ناوه‌ڕاستی مانگی دووی ئه‌مساڵدا کوڕه گه‌وره‌ی ڕه‌شید کانیالنجی به سه‌یاره‌ی خۆی به‌ره‌و گوندی هه‌زیر به‌ڕێ ئه‌که‌وێت ،له یه‌کێک له خاڵه‌پشکنینه‌کانی پارتی له نزیک گوندی هه‌زیر رێگه له ناوبراو ده‌گیرێت وه ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌کرێت،به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که تانکی سه‌یاره‌که‌ی پڕه له به‌نزین.
چه‌ته‌کانی مه‌سعود به‌و کوڕه لاوه ئه‌ڵێن :تۆ بۆیه سه‌یاره‌که‌ت پڕکردوه له به‌نزین تاکو له سنووری تورکیا به‌نزینه زیاده‌که بفرۆشیته‌وه.کاتێ باوکی کوڕه‌که دێت به هانای کوڕه‌که‌یه‌وه وه کوڕه‌که‌ی ئازاد بکات،چه‌کداره‌کانی پارتی بێڕێزی وه سوکایه‌تی به هه‌ردووکیان ئه‌که‌ن.هه‌ر بۆیه ڕه‌شید کانیالنجی وه‌ک هه‌ڵوه‌ستێکی ناڕه‌زایی بڕیار ئه‌دات له‌م سنووره ماڵ بار بکات بۆ قه‌زای سۆران،له رێگا چه‌کداره‌کانی پارتی ته‌قه له سه‌یاره‌که‌ی کاک ڕه‌شید ده‌که‌ن که پڕه له منداڵ ،له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه کردنه سێ منداڵی ڕه‌شید کانیالنجی بریندار ده‌بن،برینی یه‌کێکیان زۆر سه‌خته.
به‌ڵێ خونه‌ری به‌ڕێز گه‌ر بته‌وێ له ده‌ستی ئه‌م چه‌تانه بار بکه‌ی به‌و شێوه‌یه ڕووبه‌ڕوت ده‌بنه‌وه.
ناوبراو ئاگادار کراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به هه‌ر ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنه‌وه بکات ئه‌وا به توندی سزا ئه‌درێت.
بۆ زانین سنووری قه‌زای مێرگه‌سوور له ساڵی ۹۱ تاکو ئێستا باره‌گای هیچ ڕێکخراوێک،بزوتنه‌ویه‌ک یان هه‌ر پارتێکی سیاسی لێ نیه جگه له باره‌گاکانی پ.د.ک.وه هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده،رێکلام به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غیه بۆ پارتێکی تر بکرێت،وه فرۆشتنی هه‌ر ڕۆژنامه‌یه‌ک ،گۆڤارێک وه هه‌ر ده‌زگایه‌کی تری ڕاگه‌یاندن به هه‌مان شێوه قه‌ده‌غه‌یه.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایه‌ی په‌رله‌مانی ئێراق،پ.د.ک له‌م سنووره ڕێژه‌ی ۹۹،۸% ده‌نگه‌کانی به ده‌ست هێنابوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست