زنجیرەى گەندەڵیەكانی دكتۆر زریان وكۆمپانیاكانی دەرمان !
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
بەڕێزان فەرموون ئێوە وچەند زانیاریەكی تازە دەربارەى وەزیرى تەندروتی دكتۆر زریان:
جێگای داخە كەوا تا ئێستا وەزیرى تەندروستی چاوپۆشی دەكات لە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی تەندەر وكارسپاردن وگرێبەستى دابین كردنی دەرمان لە لایەن چەند گەندەڵێك لە وەزارەت كە دەسەڵاتیان پێ بەخشراوە. بەشی هینانی دەرمان وبەشی یاسایی وبەڕێوەبەرى گشتی لە وەزارەت پەیوەندی توندو تۆڵیان هەیە لەگەل چەند كۆمپانیایەك كە بە حەێرى تەندەرەكان وەردەگرن.
ماوەیەكی زۆرە ئاگادارم كەوا دكتۆر زریان پەیوەندی توند وتۆڵی هەیە لەگەل ئافرەتێك لە كۆمپانیاى سیمینس كە ناوی ڕامیایە بەڕێوەبەرى لقی كۆمپانیاى سیمینسە لە هەولێر كە دەكەوێتە نزیك دەروازەى عەنكاوە. شیاوی باسە كەوا كۆمپانیاى سیمینس ئامێرى پزیشكی بەرهەمدەهێنێ وتاوەكو ئێستا سەدان ئامێرى پزیشكی دابین كردووە بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێم بە شەراكەت لەگەل كەسی دكتۆر زریان بە نیسبەى 10% ی كۆى گشتی گریبەستەكان بەرامبەر بە كارئاسانی كردن لە وەزارەت ودەرچواندنی تەندەرەكان بۆ كومپانیاى سیمینس هەندێك جاریش كارسپاردن بە كۆمپانیاى سیمینس بە بێ بڵاوكردنەوەى تەندەر. ئەمە لە كاتێكدا كە چەندین كۆمپانیاى جیهانی ركابەرى سیمینس لە هەولێردا كاردەكەن وهەمان ئامێر یان هاوشێوەى ئەو ئامێرانە بەرهەمدەهێنن كە سیمێنس هەیەتی.
هیوادارم كە لایەنی بەرپرس لێكۆڵینەوە بكات لەگەل دكتۆر زریان وبیدەن بە دادگا پێش ئەوەى بگەرێتەوە بۆ ئەوروپا بەلاى ئەو رەێیدەى لە بانكەكانى ئەوروپا كۆى كردۆتەوە لە ماوەى چەند ساڵەى پۆستەكەى وەزارەتى تەندروستی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست