پێش ئەوەی ئێمە لەسەر سیاسەتی هەر حیزب و رێکخراو، یان بزووتنەوەیەک قسە بکەین، دەبێت لە ناساندسدن و پێناسەی دروستکەر و سەرکردەکانیانەوە دەستپێبکەین، لەوێوە بچینە ناو قوڵایی ئامانجی ئەو رێکخراوە و بزانین بۆ چ مەبەستیێک دروستبووە، وەک نمونە کاتێک ئێمە ئەگەر بمانەوێت باس لە یەکگرتووی ئیسلامیی بکەین، پێویستە...
کۆسرەت رەسوڵ کە ئێستا کەس لە قسەکانی تێناگات هەمووی وەکو بۆشایی ناو رستە لە دەمی دێتە دەرێ، ئیتر دەبێت خۆت پڕی بکەیتەوە و هەڵی بهێنیت، ملیشی وەکو پانکە دەخولێنێتەوە و لە رێگای میدیای خۆفرۆشەوە پەیام بۆ کورد دەردەکات.من دەپرسم ئاخۆ ئەو کوردە ئاست نزم و نەفامە کێ بێت کە گوێ لە دزێکی جاهیلی بێ زمان...
سایتی ئاوێنە کە میدیای گەندەڵستانە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پڕوپاگەندە بۆ شاسوار واحید دەکات.دزسوار واحید کە یەکێکە لە دزەکانی سلێمانی چەمکی نەخێریان بۆ دەوڵەتی کوردی داوەتە دەست.ئاوێنە دەیەوێت دزێکی بازرگان بهێنێتە پێشێ، ریکلامی بۆ دەکات، وەک ئەوەی شاسوار سیاسیی و تێکۆشەر بێت و هەنگوینی لە کلۆرە...
• ئەگەر نووسەر و رووناکبیر چاوساغ و رێپیشاندەری گەلانی خۆیان بن، ئەوا کورد نابینا و کوێرە، بۆیە پارتەکانی باشوور گۆچانیان داوەتە دەست ئەو خەڵکە و بەرەو هەڵدێری دەبەن.------------------------------• گەمەی ریفراندۆم، پلانی ئاکەپە و پارتییە، دەیانەوێت وەکو سوریا لەو رێگایەوە باشوور بکەنە گۆڕەپانی...
هەر نووسەرێ، یان خاوەن پەیجێکی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەگەر بییەوێت دەستخۆشیی و ئافەرین وەربگرێت، ئەوا دەتوانێت دژی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بە چەند دێڕێک، یان بە بڵاوکردنەوەی کلیپی ڤیدیۆیەک زۆرترین دەستخۆشیی و ئافەرین و لایک وەربگرێت، بۆیە پەڕلەمەنتار و ئەندامانی پارتەکانی تریش، کە بەشێکن لە...
ئەوەی شاراوەیە لای خەڵکی سادە و ئاشکراشە لای ئێمە، کە مافیاکانی یەکیتی، تەنانەت گۆڕانیش لە رێگای شاسوار واحیدەوە زەویەکی زۆری سلێمانیان داگیر کرد، بە دروستکردنی شوقە و پڕۆژەی لەم بابەتە پارەیەکی زۆریان پێ پەیدا کرد.--------------------------------لە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکانی شاسواردا زۆربەی بەرپرسەکان خانوی...
دەگێڕنەوە حاجی حسێنێک ههبوو، خهڵکی گوندی ههباسچهقهڵ بوو، نزیک مارەرەش لە ناوچەی شارباژێڕ، کە ئیستا ناوەکەی گۆڕاوە بووە بە (هەباسە گووڵە)، گوایە جارێک کوڕی ئەم حاجی حسێنە، بەهەڵەداوان دێتە لای باوکی و دهڵێت:- بابه !... عهوڵا قاچی مریشکێکی شکاندم.باوکه دهیکات به ههرا و دهڵێت:- چۆن؟ ده تۆش...
زۆرن ئەو کەسانەی کە رابردووی خۆیان فەرامۆش دەکەن و خۆیان لە بیر دەچێتەوە، کە چییان تێدا کردووە و چییان تێدا وتووە، هەروەها لەو رێگایەوە چ جۆرە کەسایەتیی و کارەکتەرێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتییان بۆ خۆیان دروست کردووە.رەنگە بیرچوونەوە وشەیەک نەبێت کە ئەمانە بەکاری بهێنن بۆ پاساوکردن، چونکە دڵنیام ئەو جۆرە...
ئەم نووسینەی خوارەوە، بەشێکە لە ناوەرۆکی ئەو دیدارانەی کە لە ساڵانی رابردوودا کردوومە ، بەپێویستم زانی بۆ بیرخستنەوە جار بەجار بەم شێوەیەی خوارەوە دایانبنێمەوە.-----------------------------------------------جیهانی پەیوەندییەکان له ڕێگهی ئهنتهرنێتهوه جێگای به دهزگا زهبهلاحهکانی ڕادیۆ...
زۆر لە نووسەر، رۆژنامەنووس، سیاسیی و یاساناس، باس لە خولی سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن، گوایە بە پێی یاسا خولی سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی تەواو بووە، رەوای مانەوەی وەکو سەرۆکی هەرێم نەماوە. لێرەدا دەمەوێت منیش رای خۆم لەو بارەیەوە دەربڕم، کە لای من ئەو مەسەلەیە بایەخێکی ئەوتۆی نییە قسەی لەسەر بکرێت، قسەکردن...
جامانەی سوور ئەو جامانەیەیە کە ئۆردوغان دەستبازی لەگەڵدا کرد .شیفا گەردی، میدیاکاری کەناڵی ئاسمانی رووداو و کارمەندی دەزگای پاراستن، کە لە چەند رۆژی رابردوو لە موسڵ کوژرا. کوشتنی ئەم کچە بووە خێر و بەرەکەت بۆ پارتیی و پاراستن و رووداو، کە پەیتا پەیتا پارت و رێکخراو و کۆمەڵە و کەسەکان لە دوای یەکتر نامەی...
ئەگەر گۆڕانخوازەکان دەپرسن کاک نەوشیروان چی لێبەسەر هاتووە و بۆچی ناگەڕێتەوە!؟ ئەو نووسەرانەش، کە دەیان لێکدانەوە و هۆکار بۆ دوورکەوتنەوەکەی دەنووسن، وەکو گۆدۆ دەڵێن لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیدا بن، وەکو پەیامبەرێکیش لە هەگبەکەیدا بیری نوێ و کرداری نوێی پێیە، ئەوەتا لە شوێنی کاک نەوشیروان بە جووتە (خوشک...
بەرهەم ساڵح دوای روخانی سەددام حوسەین ئیشەکەی ئەوە بوو کە چۆن عێراق دروست بکاتەوە. دەیوت ئەمە کارێکی ئاسان نییە بینوسێنیتەوە بە یەکەوە. ئێستاش باسی دەوڵەتی کوردیی دەکات و دەڵێت:(کەس ناتوانێت بڕیاری چارەنووس لە خەڵک زەوت بکات. ئەم دەرفەتە کاتێتی هێزە سیاسیەکانی کوردستان قسە بکەین خۆمان رزگار بکەیەن لەم...
پەڕۆی بێنوێژ، ئەو پارچە پەڕۆیە بوو، کە جاران ژن لەو مانگەدا خوێنی لەبەر دەڕۆیشت بە کاری دەهێنا، ناوی ئەو مانگ و پەڕۆیەش پەیوەستە بە ئاینی ئیسلامەوە، کە رێگا نادات لەو رۆژەدا ژن دەستنوێژبگرێت و نوێژبکات، یان بەڕۆژوو بێت و شایەتمان بهێنێت، ئەو رۆژانە جایز نییە کە ژن قورعانیش بەدەستەوە بگرێت.هەڵبەت ئاینی...
پێناسەیەک بۆ داعش و دەسەڵاتی کوردی (دەسەڵاتی دوژمن)دەسەڵاتی کوردی (بە واتا دەسەڵاتی دوژمن) مۆدێلێکی نوێی بەڕیوەبردنە، کە داگیرکەر وەک دەوڵەتێکی کۆلۆنیالی حوکمی نەتەوەیەکی بندەستی پێدەکات، بێ ئەوەی راستەوخۆ داگیرکەرەکە خۆی بچێتە ئەو شوێنە، سیخوڕ و خائینانەکان بە وەکالەت بۆی بەڕێوە دەبەن.(داعش)یش دوا قۆناغی...