شاسوار عەبدولواحید وەک دزێکی مۆدێرن.وەک بازرگانێکی دەستبڕ، لە پڕا هەڵتۆقی، بزووتنەوەی گۆڕان ویستی ئۆپۆزیسیۆن لە خۆیان پیستر و ناشرینتر بێت. دوژمن و داگیرکەرانیش ئامادەیان کرد، تا خۆی بخزێنێتە نێو کاری راگەیاندن و سیاسەت، خۆشی ویستی وەکو بارزانی و تالەبانی و بەرپرسەکانی تر، فێری هونەری دزیی و خیانەت و...
کۆمەڵگای کوردیی لە باشوور، مەرج و گرێبەستی لەگەڵ رێکخراوە سیاسیی و سەرکردەکانیدا نییە، نەبوونی ئەو گرێبەستە بۆتە هۆکاری ئەوەی، کە دوژمن و داگیرکەران بۆ خۆیان هاتوون لە ناو کورددا رێکخراوی سیاسییان لە پیاوەکانی سەر بە (خۆیان)بۆ دروست کردووین، یارمەتیی و پشتگیرییان لێدەکەن، جاسوس و خائینەکانی ناوخۆمانیان...
يوليوس قەیسەری رۆما ئەم وتە جوان و پڕ مانایەی هەیە، کە دەڵێت:(خراپتیرین دوژمن ئەو کەسەیە کە لەناو خۆماندا خۆی شاردۆتەوە، دوایین کەسیشە، کە پێدەزانیین و بەدوایدا دەگەڕێین).----------------------------------------دوژمنی گەورەی کوردیش لە ناو خۆماندایە، تا نەیدۆزینەوە، ناتوانین هیچ هەنگاوێک بەرەو ئازادیی...
ئەوەی لە باشووردا هەیە، سیستەم و دەسەڵاتی سیاسییی نییە-------------جیاوازیی و جیاکردنهوهیهکی زۆر گرنگ هەیە له نێوان سیستهمی سیاسیی و دهستهڵاتی سیاسییدا، بە تایبەتی لهو شێوه حوکمڕانییەی کوردستان، وای لێهاتووە وهک چمکێکی پێکهوه نووساو لە یەکتر جیاناکرێنهوه.بهداخهوه بە هەڵەش زۆربەی کەس...
دادگای گەڵ! کەی و چۆن بەڕێوەدەچێت؟پێناسەیەکی کورت بۆ دادگای گەل و مێژوو:جیاوازیی یان مەبەست لە (دادگای گەڵ) و (دادگای مێژوو)، تەنیا ئەوەیە کە دادگای گەل بۆ (زیندووە خائینەکان)، دادگای مێژووش بۆ (مردووە خائینەکان) بەکار دێت، خائینیش ئاوەڵناوە، دەکەوێتە دوای ناوەکە، بە تێگەیشتنە گراماتیکەکەی، ئاوەڵناوەکە...
یادەوەریی بریتییە لەو کارانەی کراون و لەو رووداوانەی روویان داوە، کە ئێمە بینیومانە، یان بەسەر خۆماندا هاتووە و لە هزرماندا ماونەتەوە، هەندێکی لە بیرناچنەوە، هەندێکیان شایانی ئەوەن، بنووسرێنەوە، لە هەندێک کاتیشدا دەبێتە بەڵگەی مێژوویی، هەندێکی دیکەیان تایبەت دەبن بە کەسەکە خۆی یان بەوانەی نزیکی خۆی،...
ئۆپۆزیسیۆن وەک پێناسەی خۆی: هەر رێکخراو و بزووتنەوەیەک، لە هەرێمی کوردستان، کە دەڵێت من ئۆپۆزیسیۆنم، دەیەوێت ئەو پەیامە رابگەیەنێت، کە دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی دەسەڵاتێکی دیموکراتییە.بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دروستبوونیەوە بە دروشمی زل و قەبە خۆی هێنایە پێشەوە، وەک ئۆپۆزیسیۆن خۆی ناساند، گوایە بە...
پێناسەیەک بۆ کاردۆ محەمەد:1- ڕێگەی خەبات و شاخ و بوون بە پێشمەرگە، بە دوایدا تەسلیم بوونەوە بە بەعس لە ساڵی ١٩٨٣دا.2- پەتپەتێن کردن لە نێوان کوتلەکانی یەکێتی لە مەلا بەختیارەوە بۆ لای عیماد ئەحمەد، ئەوسا بۆ لای، ئەرسەلان بایز، ئینجا بۆ لای سەفینی مەلا قەرە، دواجار بۆ لای نەوشێروان مستەفا.3-...
رەنگە لە کەسێکی بەساڵاچوو بپرسین، کە ئایا ئەم بەیانییە چیت خواردوە، پێ دەچێت بیری چوبێتەوە و نەزانێت، بەڵام ئەگەر لێی بپرسیت کەی و چۆن هاوسەرگیرییت کردوە؟! ئەگەر چل ساڵ لەمەو بەرێش بووبێت، ئەوا بە وردی زۆر لە رووداوەکانت بە وری بۆ باس دەکات، تەنانەت ئاو و هەوای ئەو ڕۆژەشی لە بیر ماوە و، باسی...
سیخوڕ: واتە ئەو کەسەی کە وەک فەرمانبەرێک کار بۆ دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی خۆی دەکات، بە شێوەیەکی نادیار زانیاریی پێویست کۆدەکاتەوە و دەیدات بەو دەزگایە یان حکومەتی وڵاتەکەی خۆی. زانیارییەکان بریتیین لە زانیاریی سەربازیی، ئابووری، تەکنەلۆژی و بازرگانیی و ... هتد، ئەو زانیارییانە کە ئەو سیخوڕە ...
سەرەتا بۆ دەستپێکی باسەکە:ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک نەوشیروان مستەفا لە بەغدا گەڕایەوە بۆ سلێمانی و دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە یەکێتیی راگەیاند، چەند رۆژێک پێشتر لە رێگای ئاسۆی برامەوە، پێی راگەیاندم کەوا بەو نیازە هاتۆتەوە دەیەوێت کاری راگەیاندن بکات و لە سیاسەت دوور بکەوێتەوە. پاش ماوەیەکی کورت بە مۆبایلەکەی...
پاش راگواستنەوەی خەڵکی گوندەکان و کیمیابارانی هەڵەبجە، بە دوایدا پرۆسەی ئەنفال، دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە سەدام حسێن شارە گەورەکانی باشوور (سلێمانی، هەولێر و دهۆک) چوار دەوریان بگرێت و بە دەوریدا جادەی گەورە دروست بکات، لەو دیوی دەریشەوە سەربازگەی گەورە دابنێت، تا هاتوچۆ و پەیوەندی لە نێوان کورددا نەهێڵێت،...
خەڵکی کوردستان تووشیان بووە بە تووشی کەسانی ناپاک و خائین، تێیدا ئەم خائین و وڵاتفرۆشانە بوونەتە بازرگان و دەسەڵاتدار، بوونەتە سەرکردە و دیکتاتۆر، ئەم خائینانە خاوەنی حیزب و کۆمپانیا و دیوەخانن، لەولاشەوە جاشی وڵاتی داگیرکەران، بۆیە لە خۆیان زیاتر جاشایەتی بە رەوای هیچ کەسێکی تر نازانن. لە نمونەی شەڕی...
لەژێر دەسەڵاتی پارتەکانی باشووردا مۆدێلێکی نوێی خۆفرۆشیی بۆ کڕینی نووسەر، رۆژنامەنووس و رووناکبیر (بۆقی ناوبیر) دروست بووە، ئەم مۆدێلە جیاوازیی زۆری هەیە لەوانەی سەردەمی بەعس.نووسەری دەربار و رووناکبیری بێ رووناکیی، لەگەڵیاندا جاش قەلەمەکانی سەردەمی بەعس هەموویان رێژەی نەگۆڕ بوون، بەو واتایەی کە...
سیستهمی سیاسیی، واتا ئەو سیستەمەی کە دهستوری تێدا نووسراوە و رۆڵی دهستهڵاتهکانی تیا دیاری کراوە وەک یاسا، دهزگای بڕیادان و جێبهجێ کردن.هەر دەوڵەت و حکومەتێک (دیموکراتی، دیکتاتۆری، یان هەر جۆرێکی دیکە)، پێناسەیەکیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی سیاسیی و دەسەڵاتی سیاسیی خۆیان، ئەو پێناسانە حکومەتی...