کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

کەمال جەمال موختار: پەڕلەمانی کوردستان، دەزگا و ئامرازێک بۆ تێکشکانی کەسایەتی کورد

لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم ساڵی 2009، یەکێک لەو کەسانەی، کە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم خۆی کاندید کردبوو (د. کەمال میراودەلی) بوو، کاتێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئینگلتەراوە گەڕایەوە بۆ کوردستان، ویستی لە رێگای راگەیاندنەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، نەوشیروان مستەفا یارمەتی بدات و چرای سەوزی بۆ هەڵبکات، بەڵام نەوشیروان بەمە رازی نەبوو، تا کەناڵی (KNN) و دەزگای وشە بخاتە خزمەتی، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەشیان بوو، کە نەیوست لەبەر خاتری (د. کەمال میراودەلی) دڵی مەسعود بارزانی لە خۆی بڕەنجێنێت. کاتێک د....

کەمال جەمال موختار: بۆچی (د. فایەق گوڵپی) بڕیاری دا لای شادزی (نەوەی نوێ)کار بکات؟

کاتی خۆی لەسەر شاسوار واحید، وتارێکم نووسی بە ناونیشانی: (شاسوار واحید یەکێکە لەو هێلکانەی، کە دەسەڵاتی پارتەکان لە باشوور هەڵیان هێناوە). https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=83573لەو نووسینەدا، کەمێک باسی ئەم کابرایە و کەسایەتییە شاراوەکەییم کرد، وەک ئەوەی شاسوار کابرایەکە نە ئەدیبە، نە سیاسییە...

کەمال جەمال موختار: ئەمەشمان بۆ بخەنە سەر مێژووی خەباتی پارتییەکان

لە چەند نووسینێکی پێشووترمدا باسی ئەوەم کردووە، کە چۆن کاتی خۆی کوردستانم جێهێشت و لە رۆژی 23/ 12/ 1981 گەیشتمە سوید، کە دوو هاوڕێم (موحەمەد حەفید و حەمە زیاد) لە فڕۆکەخانە چاوەڕێیان دەکردین. ئەو سەردەمە دەستوری خۆتەسلیمکردنیش وابوو، تا لێکۆڵینەوە دەکرا، دەبوو شەوێک لە زینداندا بمێنیتەوە، ئەو برادەرانە...

کەمال جەمال موختار: ماندێلا پیاوە ناشرینەکەی ئەفەریقا

ساڵی 1992 تورکیای ڕەگەزپەرست بە ئاشکرا نیلسۆن ماندێلای بە "ئەفریقییەکی ناشرین" ناوبرد، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ماندێلا "مەدالیا و خەڵاتی ئەتاتورک"ی ڕەتکردەوە، لەو بارەیەوە ئەو لێدوانەشی دا، کە ئەو خەڵاتە بۆیە رەت دەکاتەوە، بەهۆی زوڵم و ستەمەکانی تورکیا بۆ سەر کورد. لە لێدوانەکەیدا وتی “ئەگەر دەتەوێت زانیاری...

کەمال جەمال موختار: کە هاتمەوە شەیتانەکانی نیشتیمان رەجم دەکەم.

بیست ساڵ زیاترە نەمتوانیوە سەر بکەمەوە بە کوردستان و نیشتیمانی داگیرکراودا.بیست ساڵ، کە تەنیا یادەورەییەکانی تەمەنی هەرزەکاریمی تێدا دەبینم, لێ منی بێ هیوا نەکردووە، هێشتۆمیەتەوە، تا لەم دوورییەوە بۆ نیشتیمانەکەم بژیم، بەو هیوایەی ئەو رۆژە ببینم، کە دەسەڵاتی دزەکان نەمێنێت و بە دیداری شاد ببمەوە.ئەو...

کەمال جەمال موختار: روونکردنەوەیەکی پێویست لەسەر کەیسی دادگایی پارتی و بارزانی لە ئەمەریکا

ساڵی رابردوو دوو ئەمەریکی هاتنە لام، یەکێکیان کوردێک بوو. کە پێشتر چووبونە بەرلین لەوێوە پەیوەندییان پێوە کردم، دەیانویست هاوکارییان بکەم بەوەی هەر زانیاریی و بەڵگەیەک هەیە لەسەر پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بیاندەمێ، تا لە ئەمریکا داوای یاسایی لەسەر تەواوی تاوابارەکانی ناو بنەماڵەی مەلا مستەفا و ئەندامانی...

کەمال جەمال موختار: جووت بنەماڵەی (برایم و جەلال)

ئیدریس بارزانی لە رۆژی 31/ 01/ 1987 لە راژان لە کاتی دەستبەئاوگەیاندندا جەڵتە لێی دەدات و گیان لە دەست دەدات. هەندێک دەڵێن لەو کاتەدا بووە، کە فڕۆکەکانی عێراق فڕکەیان هاتووە، ئەمیش لە ترساندا لە ئاودەستەکە هاتۆتە دەرێ و رایکردووە، جەڵتەکە لێی داوە. راگەیاندەکانی پارتیی دەڵێن لە کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی...

کەمال جەمال موختار: کامیان بۆ ئێمەی کورد لە پێشترە: (کوردبوون، یان مرۆڤبوون؟)

بەڕێزێک ئەمەی خوارەوەی بۆ نووسیوم و رەخنە لە بیرکردنەوە و کوردبوونی من دەگرێت، پێی وایە کوردبوون واتا نەتەوەپەرستیی و فاشی و رەگەپەرستیی و ... هتد، بەتایبەتی کە پێشتر وێنەیەکی ئاوارەبووەکانی ساڵی 1991م دانابوو، ئەو بەڕیزە وشیارییم دەداتێ، گوایە عەرەبە شیعەکانی خوارووی عێراقیش بە دەست رژێمی سەددام و بەعسەوە...

کەمال جەمال موختار: ئێمەی مرۆڤی کورد، چی لە مرۆڤبوونی داگیرکەرێک جیامان دەکاتەوە؟

سەرەتایەک بۆ خۆدۆزینەوە:مانیفێستی کوردبوون:نەفرەت لە کوردبوون، گەیاندنی پەیامی داگیرکەر و دوژمنانی کوردە، کە لە زمانی نووسەر یان کوردێکی بەزیوەوە رادەگەیەنرێت.- نەفرەتکردن لە ناسنامەی کوردبوون، هەستکردنە بە بێدەسەڵاتی و کەمزانین. سەرەتایە بۆ شکستییەکی گەورەتر، زیاتر لەو شکستەی کە پارتیی و یەکێتیی و پارتەکانی...

کەمال جەمال موختار: ئیبراهیم ئەحمەد کێ بوو؟

(بەشی یەکەم)دەربارەی رەچەڵەکی ئیبرایم ئەحمەد و ئەوەی شاردراوەتەوە، کە زۆر کەس نەیزانیوە، لێرە بەدواوە باسی دەکەین:• باوکی برایم ئەحمەد بە ئەحە رەش ناسراوە! لە سلێمانی کۆپاندروو بووە، (ناوهێنانی ئەم پیشەیە بۆ سوکایەتیی نییە)، ئیستا زۆربەی کوڕ و کچەکانی برایم ئەحمەد لە دەرەوەی وڵات ناوی (رەش)یان هەڵگرتووە...

کەمال جەمال موختار: دە‌زگای رەشی پاراستن

ئەم زانیارییانەی خوارەوە لەسەر مێژووی دەزگای پاراستن لەناو ئەرشیفی کۆنی خۆمدا دۆزیمنەوە، بەشیک لە زانیارییەکان کاتی خۆی لەلایەن چەند پەیامنیرێکی کوردستانپۆست کە لەناو ئەو دەزگایەدا کاریان دەکرد بۆیان ناردبووم، بەشێکی کەمی بڵاوکرایەوە، بۆیە ئەمڕۆ هەندێک لە ناوەکان ئیستا گۆڕدراون و پۆست و پلە و شوێنی کارەکانیان...

کەمال جەمال موختار: گەشتکردن بە ژیاندا (بەشی پێنجەم)

هەمیشە بڕوام وابووە، کە چەند باش دەبوو ئەگەر مرۆڤ نمونەیەکی بەرز بدۆزێتەوە و بیکاتە تاکە ئامانجی بەهای بوونی خۆی، ئینجا لەوێوە کارەکانی دەبوونە نمونەیەک بۆ بەردەوامی ژیان و ژیانیش مانایەکی دەبوو، مردنیش نەمری پێدەپەخشی، کام ناوی پیرۆزیش بوو لە دوای نەمانی خۆی لێی دەنرا، گرنگی ئەمانەش یەک شتە ئەویش ئەوەیە...

کەمال جەمال موختار: گەشتکردن بە ژیاندا (بەشی چوارەم)

مامۆستا ژاپۆنییەکەم جارێک ووتی: بۆ ئەوەی بزانین کە چەند ژیاوین لای ئێمەی خەڵکی ژاپۆن، ساڵ و مانگ و ڕۆژ ناژمێرین، بەڵکو ئەوەی کە گرنگە لامان ئەوەیە، بزانین چۆن ژیانمان بەڕێکردوە !؟ کاتێک لەگەڵ کاک "کەمال جەمال مختار" دا گفتوگۆی پڕۆژەکەمان "گەشتکردن بەژیاندا" تاو توێ دەکەین، مامۆستاکەم بیر دەکەوێتەوە...

کەمال جەمال موختار: لە خڕەی ناوزەنگەوە بۆ گردی زەرگەتە (بەشی چوارەم و کۆتایی)

گردی زەرگەتە مەکۆی ئیخوانەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان.پیاوە ئاینی و دەسەڵاتدارەکانی باشوور دیوێکی کارەکانیان بۆ سیخوڕیی و دیوەکەی تریان بۆ بازرگانییە. نە سیاسییەکە بۆ دنیای دەکات، نە مەلاکەش بۆ دینەکەی. ئەوانەی دوای ئەمانەش کەوتوون سنوری بیرکردنەوەیان، عەقڵی ئەوانی تێنەپەڕاندووە.لەناو تراژیدیای گەلێکدا،...

کەمال جەمال موختار: لە خڕەی ناوزەنگەوە بۆ گردی زەرگەتە (بەشی سێیەم)

پارتی سیاسی وەک پێناسەی خۆی:پارتێکی سیاسی بە دید و بیروباوەڕ و ئامانجەکانییدا پێناسە دەکرێت و لە پارتێکی دیکە جیادەکرێتەوە. هەرچەندە بە پێی خوێندنەوەیەکی ئەکادیمیانە و لە روویەکی زانستییەوە هەموو پارتێکی سیاسیی یەک پێناسە و یەک لێکدانەوەیان هەیە.بە کورتییەکەی حیزبی سیاسی بریتییە لە ڕێکخراوێکی یاسایی،...