سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


دە‌زگای رەشی پاراستن

Tuesday, 20/06/2023, 22:53


ئەم زانیارییانەی خوارەوە لەسەر مێژووی دەزگای پاراستن لەناو ئەرشیفی کۆنی خۆمدا دۆزیمنەوە، بەشیک لە زانیارییەکان کاتی خۆی لەلایەن چەند پەیامنیرێکی کوردستانپۆست کە لەناو ئەو دەزگایەدا کاریان دەکرد بۆیان ناردبووم، بەشێکی کەمی بڵاوکرایەوە، بۆیە ئەمڕۆ هەندێک لە ناوەکان ئیستا گۆڕدراون و پۆست و پلە و شوێنی کارەکانیان گواسراونەتەوە. بەڵام بۆ خوێندنەوە و تۆماركردنی مێژووی رەشی ئەم دەزگایە بەباشم زانی ناوەکان هەروەک خۆیان بهێڵمەوە و دەستکارییان نەکەم.

دە‌زگای پاراستن لە‌ ساڵی 1964 لە‌لایە‌ن شە‌کیب ئاکرەیی و مستە‌فا خۆخێ بە‌ بڕیاری مە‌لا مستە‌فا دامە‌زرا، بۆ ئەو مەبەستە ئەو دوو کەسە سە‌ردانی ئیسرائیلیان کرد بۆ سوود وە‌رگرتن لە‌ زانیاری و تە‌کنیک و هونە‌ری سیخوری. دواتر (مونزیر مە‌زهە‌ر نە‌قشبە‌ندی) بووە ئە‌ندامی پلە بەرزی ئە‌و دە‌زگایە‌، کە بە‌ نهێنی سیخوری بۆ موخابە‌راتی عیراقی دەکرد، شایانی باسە هەر ئەم بوو لەو سەردەمەدا کە زانیاریی لەسەر (لەیلا قاسم، جەواد ھەمەوەندی، نەریمان فوئاد مەستی، حەسەن حەمەڕەشید و ئازاد سلێمان میران) دا بە حکومەتی عێراقی و ئەو کەسانەش لە‌ سیدارە ‌دران. لەو کاتەدا کوڕەکانی مەلا مستەفا تەمەنیان گونجاو نەبوو، هەروەها ئەزمونی ئەو کارەیان نەبوو، کە سەرپەرشتی دەزگای پاراستن بکەن، بەڵام دوای ئەو رووداوە وەک سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن، مە‌سعود بارزانی و ئیدریس بارزانی سە‌رپە‌رشتی تە‌واویی دە‌زگای پاراستنیان کرد بەتایبەتی (بە‌شی سیاسی و بە‌شی سە‌ربازی). بۆ ئەمەش مە‌سعود لە‌ چە‌ند خولێکی سیخوری و زانیاری و نهێنی تە‌کنیکی و هونە‌ری چۆنێتی بەڕێوەبردنی دە‌زگای پاراستن دوو جار بۆ خۆی سە‌ردانی ئیسرائیلی کرد.

هەیکەلی دەزگای پاراستن

لە ساڵی ١٩٧٠دا هە‌موو لقێکی پارتیی بە‌رپرسی دە‌زگای پاراستنی خۆی هە‌بوو، هە‌روە‌ها هە‌موو ناوچە‌یە‌کیش بە‌رپرسی پاراستنی خۆی بۆ دانرابوو.
لە‌ کە‌سە‌ دیارە‌ کانی دە‌زگای پاراستن، لەو سەردەمەدا ئەم ناوانە دیاربوون:
1، 2- مە‌سعود بارزانی، ئیدریس بارزانی.
4،3- شێخ محمەد هەرسین، محەمەد عەزیز دۆم. (ئەم دوانە کاژیک بوون لە ژێرەوە کاریان لەگەڵ پاراستندا دەکرد و وەکو دوو سیخوڕ، ناوی ئەندامەکانی کاژیکیان بە دەزگای پاراستن دەدا)
5- فرانسۆ هە‌ریری.
6- خاڵە‌ حاجی.
7- محیەدین رە‌حیم.
8- خورشید شێرە‌.
9- جە‌مال قاسم.
10- حە‌سۆ میرخان.
11- عە‌لی شە‌عبان.
لەو سەردەمەدا ئە‌مانە‌ کە‌سە‌ دیارە‌کانی ناو ئەو دەزگایە بوون. 
دە‌زگای پاراستن لە‌ پاش راپەڕین بۆ ماوەیەک ناوە‌کە‌ی گۆڕدرا بۆ (ڕێکخستنی تایبە‌ت )، پاش کۆنگرە‌ی 12 دیسان ناوە‌کە‌ی کرایەوە بە دەزگای (پاراستن) . لە‌ پاش راپەڕین هە‌موو لقێکی پارتی مە‌کتە‌بی ڕێکخستنی هە‌بوو، هە‌موو مە‌کتە‌بە‌کانیش سە‌ر بە‌ مە‌کتە‌بی ڕێکخستنی تایبە‌ت بوون لە‌ پیرمام و ئە‌وە‌ی سە‌رپە‌رشتی دە‌زگای ڕێکخستنی تایبە‌تی ئە‌و کاتەی دە‌کرد راستە‌وخۆ مە‌سعود بارزانی بوو، دوای ئە‌ویش ئازاد بە‌رواری بووە‌ هەڵسوڕێنەری تە‌واوی کاروبارە‌کانی ئە‌و دە‌زگایە‌، پاش ئە‌ویش کە‌ریم سنجاری سە‌رپە‌رشتی کاربوو، لە‌ خوار ئە‌ویشە‌وە‌ هە‌ریە‌کە‌ لە‌ نە‌زهە‌ت حالی و عیسمە‌ت ئە‌رگوشی وە‌ک کارگێڕانی ئە‌و دە‌زگایە‌ رۆڵیان دە‌بینی. مە‌کتە‌بی ڕێکخستنی تایبە‌ت لە‌ 4 بە‌ش پێکهاتبوو: بە‌شی هە‌واڵگری و بە‌شی ئاسایش هەروەها بە‌شی بە‌رگری و بە‌شی چاودێری لایە‌نە‌کان، هە‌ر لایە‌نەش‌ ئە‌ندامێکی ڕێکخستن سە‌رپە‌رشتی دە‌کرد، ئە‌وکات پارێزە‌ر حسین عە‌لی کە‌مال کە‌ چە‌ند ساڵێک پێش ئیستا بیرکاری وە‌زارە‌تی ناوخۆی بوو، بە‌ مردنێکی گوماناوی بە‌ ژەهر خواردن کۆتاییان بە ژیانی پێ هێناو، حە‌مدی سەنجاری و سە‌باح مزوری و قاسم مزوری و محمە‌د ئە‌مین بارزانی و فە‌ریق شیروان و محمە‌د قادری و مە‌سرور بارزانی ئە‌مانە‌ رۆڵی سەرەکییان هە‌بوو تا کۆتایی شەڕی ناوخۆ ، دواتر لە‌ کۆنگرە‌ی 12 پارتی ئە‌م دە‌زگا خوێناوییە‌ ناو و پێناسە‌ و کارو چالاکییە‌کان و کە‌سایە‌تیە‌کانیان گۆڕانکاری بە‌سە‌ردا هات. 

دە‌زگای پاراستن:

 وەک پێشتر باسمان کرد، ئە‌م دە‌زگایە‌ راستە‌وخۆ لە‌لایە‌ن مە‌سعود بارزانی سە‌رپە‌رشتی دە‌کرا تا دوای کۆنگرە‌ی 13 کە‌ مە‌سرور بارزانی و وە‌یسی بارزانی و موکسی بارزانی تە‌واوی سە‌رکردایە‌تی پاراتیشیان خستە‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، 

ئاژانسی ئاسایش و پاراستن لە‌م بە‌شانە‌ پێک هاتووە: 

هە‌واڵگری ئاسایش پاراستنی لقە‌کان بە‌رگری چاودێری لایە‌نە‌کان چاودێری میدیا و رۆژنامە‌نووسان چاودێری وڵاتانی ناوچە‌کە‌ پێک هاتووە‌ و هە‌ر بە‌شە‌ی بە‌رپرسێکی پاراستن سە‌رپە‌رشتی کاروبارە‌کانی ئە‌و بە‌شە‌نە‌یان لە‌ ئە‌ستۆدابووە‌.
هە‌واڵگری لە‌لایە‌ن بروسک قادر قە‌ساب بەڕێوە دە‌چوو.
 بەشی بە‌رگری لە‌ لایە‌ن قاسم مزوری بەڕێوە دە‌چوو، پاش ئاشکرابوونی کۆمەڵێک دزیی و کاری بەدڕەوشی دیکە، دە‌رکراو بە‌شە‌کە‌ش لادرا 
ئاسایشی گشتی لە‌لایە‌ن عیسمە‌ت ئە‌رگوشی
 پاراستن لە‌لایە‌ن نە‌زهە‌ت حالی بەڕێوە دە‌چوو، دوای دە‌رکردنی لە‌ لایە‌ن موحسین گەردی بەڕێوە دە‌چێت. 
وە‌یسی بارزانی سە‌رپە‌رشتی دە‌زگای دژە‌ تیرۆری گشتی دە‌کات، بە ‌وە‌کالە‌ت تا ماوەیەک بە‌رپرسیاریتی راویژکاری ئاسایش و پاراستنی پیسپیردرابوو، 
ئە‌و دزگا گرنگە ‌تا ئەم چەند ساڵەی دوایی بووە‌ کیشەی‌ لە‌ نیوان دوو باڵە‌کە‌ی بنەماڵەی بارزانیی واتا (مەسرور و نێچیر)، بەڵام لە کۆتاییدا مەسرور و براکانی توانییان بە تەواوی دەست بەسەر دەزگای پاراستندا بگرن و پێگەی نێچیر لەناو ئەو دەزگایە کەم بکەنەوە، ئەویش بە هەڕەشەی لێسەندەنەوەی پێگە و پۆستەکانی نێو حکومەتی هەرێم، بۆ ئەمەش تورکیا و دەزگای میتی تورکی مەسروریان بە باشتر و شیاوتر زانی کە ئەو دەزگایە بەڕیوە ببات. لە دەزگای پاراستندا هە‌ر لقە ‌و ئە‌ندامێکی پاراستن سە‌رپە‌رشتی لقە‌کانی دیکە دەکات، زۆربەی ئەندامانی ناو ئەم دەزگا و لقانە لە تورکیا خولی تایبەت دەخوێنن و زۆربەی چالاکییەکانیان بۆ دەزگای میتی تورکە، هەر زانیاریی و راپۆرت و چالاکییەک هەبێت، دەبێت وێنەیەکی بدرێتە دەزگای میت. 
هە‌ر ئە‌نجومە‌نی سە‌رکردایە‌تی پارێزگایە‌کیش لە‌لایە‌ن ئە‌ندامێکی باڵای پاراستنە‌وە‌ سە‌رپە‌رشتی دە‌کریت. لە‌ هە‌ولێر گە‌ورە‌ترین نووسینگە‌ی تایبە‌تی پاراستن کە‌ سە‌رپە‌رشتی ناوچە‌ی سۆران دە‌کات لە‌ گە‌رە‌کی بە‌ختیاری بوونی هە‌یە‌ و تا ماوەیەک لەمەوپێش ئە‌مانە‌ی لای خوارە‌وە‌ رۆلییان تیدا دە‌بینی:
1- دکتۆر محمە‌د شکوری زیباری 
2- ساڵح موسا گە‌ردی
3- دکتۆر فرسە‌ت سۆفی(کۆچی کرد)
4- ناجی بادینی بە‌رپرسیاری پاراستنی هە‌ولێر.
5- شە‌مال عە‌لی سە‌رپە‌رشتی پاریزگای سلیمانی
تێبینی: پاریزگای دهۆک لە‌بە‌ر فە‌شە‌لیان لە‌ ماوە‌ی 3 ساڵدا 5 کە‌سیان دوورخراونە‌تە‌وە‌.
6- نە‌جات حە‌سە‌ن لە‌ کە‌رکوک تووشی شکست هات و دە‌رکرا 
7- مامۆستا فارس لە‌ هەولێر تووشی شکست هات دە‌رکرا
8- محمە‌د ئە‌مین بارزانی تووشی شکست هات دە‌رکرا .
9- هە‌لۆ نە‌جات تووشی شکست هات پە‌راویز خراوە‌.
10- ئاکۆ چوشین تووشی شکست هات پە‌راویز خرا .
11- سە‌روە‌ر هاواری برێکاری وە‌زارە‌تی بازرگانی.
12- سە‌لام حسین لە‌ چە‌مچە‌مال دانرا.
13- فرسەت‌ دۆلە‌مە‌ری دورخراوە‌تە‌وە.
1‌4- ریبە‌ر ئە‌حمە‌د کرایە‌ وە‌زیری ناوخۆ.
15- نە‌زهە‌ت حالی دە‌رکرا 
16- شیرزاد نە‌ورۆلی دە‌رکرا.
17- فە‌ریق شیروان دوورخراوە‌تە‌وە‌
18- موسا ئە‌حمە‌د کرایە‌ بە‌رپرسی خێرخوازی بارزانی.
19- عیسا ئە‌حمە‌د بە‌رپرسی نووسینگە‌ی یە‌کی مە‌سرۆر بارزانی.
20- حە‌مدی سنجاری گە‌راوە‌تە‌وە‌ هەولێر.
21- عە‌لی تە‌تە‌ر کرایە‌ پارێزگاری دهۆک.
22- شە‌عبان شە‌عبان چالی دوای دە‌رکردنی لە‌ سە‌ر قاچاخچێتی باندی تلیاک و گە‌ندە‌ڵی تر دە‌رکرا، لە‌ ترسی ئە‌وە‌ی هە‌ڕەشە‌ی کردبوو دە‌چێتە‌ ئە‌وروپا بۆیە دوایی گێڕایانە‌وە‌ شوێنی خۆی.
23- نورە‌دین سە‌عید وە‌یسی بە‌رپرسی رۆژنامە‌وانی مە‌سرور بارزانی.
 
ئـ-: بە‌ پێی سە‌رچاوە‌یە‌ک بە‌ بڕیاری مە‌سعود بارزانی لە‌ ماوە‌ی 4 ساڵدا 20 کادیری باڵا و ئە‌فسە‌ری پاراستنی بە‌ کوشتنی گوماناوی بە‌نهێنی تیرۆر کردووە.
ب: پاراستن لە‌ ماوە‌ی 2 ساڵدا 3 جار کوڕانی مە‌سعود بارزانی هە‌ریە‌کە‌ لە‌ موکسی بارزانی و وە‌یسی بارزانی و بابۆ بارزانی و مە‌سرۆر بارزانی سە‌ردانی چەند وڵاتێکی ناوچەکەیانکردووە، بەتایبەتی ئیسڕائیل و تورکیا، هە‌ر جارە‌ و زیاتر لە 7 رۆژ ماونە‌تە‌وە‌ بۆ خولی جۆراوجۆر و فێربوونی بەڕێوەبردنی دەزگای سیخوڕی.

دەزگای هەواڵگریی پاراستن لە چی و لە کێ پێکهاتووە!؟

هه‌يكه‌لی ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی ئاسايشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی(پارتی) له‌و چه‌ند به‌شەی خوارەوە پێكهاتووه، کە ئەو کەسانەی ناویان هاتووە ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و به‌شه‌ گرنگ و ترسناكه‌كانيان به‌و شێوه‌يه‌ پۆڵينی ئه‌و ده‌زگايه‌یان کردووە، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترين ده‌زگای ئه‌منی له‌ رووی خۆيناويه‌وه‌ ناسراوه‌:

1. مه‌سعود بارزانی سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌و خۆی ده‌زگای پاراستن
2. مه‌سرۆر بارزانی سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن
3. كامه‌ران موفتی جێگری يه‌كه‌می پاراستن
4. نه‌زهه‌ت حالی جيگری دووه‌می پاراستن
5. ئه‌سوه‌د سكرتێری مه‌سرۆر بارزانی
6. كاوه‌ محمه‌د عيسا ئه‌ندامامی پاراستنی گشتی
......................
ئه‌ماندامانی (هه‌يئه‌ی) باڵای پاراستن:
1. كامه‌ران موفتی
2. نه‌زهه‌ت حالی
3. عسيمه‌ت ئه‌رگوشی
4. قاسم مزوری
5. محمه‌د قازی
.....................

له‌ناو بينايه‌ی ئاژانسی پاراستنی ئاسايش له‌م هۆبانه‌ پێك هاتووه‌:

1. هۆبه‌ی په‌كه‌كه‌
2. هۆبەی يه‌كێتی(ينك) 
3. هۆبه‌ی گۆڕان (لەمەدا دڵنیانییم، بەڵام ئەم هوبە وەک دەڵێن چالاکی نەماوە، یان هەر لەسەرەتاوە سەر بەهۆبەی یەکیتی بوو.)
4. هۆبه‌ی حیزبه‌ كوردستانیيه‌كان
5. هۆبه‌ی حیزبه‌ چه‌په‌كان
6. هۆبه‌ی ئيسلاميه‌كان
7. هۆبه‌ی ميتی توركی
8. هۆبه‌ی ئيتیڵاعات
9. هۆبه‌ی چاودێريكردنی ڕاگه‌ياندنەکان
10. هۆبه‌ی عێراقی ( كاروباری به‌غدا نوێنه‌ره‌كه‌يان له‌ به‌غداد ناوی (فارس) بوو.
11. هۆبه‌ی كاروباری چالاكیی بۆ تۆقاندن و رفاندن و كوشتن.‌

بۆزانين هه‌ربه‌شه‌ بودجه‌ي تايبه‌ت بە خۆی هه‌يه‌، هه‌روه‌ها هه‌ر دۆسیيه‌ك له‌و هۆبانه‌ مه‌ترسی هه‌بێت ئه‌وا بۆ هۆبه‌ی چالاكيیه‌كانی رفاندن و توقاندن و تيرۆركردنی ده‌نێرن!

به‌شه‌كانی سه‌ربه‌ ده‌زگای ئاژانسی پاراستنی ئاسايش:

1. به‌شی هه‌واڵگری، محمه‌د قازی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیيه‌تی
2. به‌شی ئاسايشی گشتی، عيسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیيه‌تی
3. هۆبه‌ی ريكخستنی تايبه‌ت، نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسێتی له‌ مه‌سيف سه‌لاحه‌دين داده‌نيشێت
4. به‌شی به‌رگریی، قاسم مزوری به‌رپرسێتی
هەروەها هه‌ريه‌كه‌ له‌وانه‌ ئه‌ندامی بالای پاراستنيشن، هۆبه‌ی چالاكيه‌كانيش له‌ناو بينايه‌ی ڕێكخستنی تايبه‌ت دايه ‌كه‌ (چيا بارزانی) به‌رپرسێتی و له‌لايه‌ن نه‌زهه‌ت حالیيه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كريت.
ده‌زگای پاراستن له‌ هه‌موو لقێكی حیزبی مه‌كته‌بی تايبه‌تی خۆی هه‌يه‌ واته‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان مه‌كته‌بی پاراستنێک بوونی هه‌يه‌.
له‌ نووسينگه‌ی مه‌سرۆر بارزانی (شه‌عبان شه‌عبان چالی) به‌رپرسی چاودێريكردنی كۆی گشتی ميديايه‌ و سه‌رپه‌رشتی ده‌يان پلانی ئيعلامیی ده‌كات! هه‌روه‌ها هۆبه‌ی چاوديريكردنی ڕاگه‌ياندنه‌كان دووبه‌شه‌و يه‌كيان (ساڵح موسا گه‌ردی)يە و ئه‌وی ديكه‌يشيان (هێمن هه‌ورامی)يه‌.
دیسان سەرچاوەکە، هه‌فته‌نامه‌ی (باس)ی پێناساندیین، کە خاوه‌ن ئيمتيازه‌كه‌ی (بۆتان ته‌حسين ده‌رگه‌ڵه‌ی)يە و ناسراوە کە پیاوی به‌دران ئه‌حمه‌د حەبیبە. سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ش (به‌رهه‌م عه‌لی)یە، برای (عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی) و (عه‌بدولره‌زاق عه‌لی)يه‌، ئەم برایانەی ناویان لێرەدا هاتووە سەر بە دەزگای پاراستنن.
بە مەبەستى دەسنیشانكردنى ماڵ و شوێنى كار ئەو كەسانەى دژ بە بنەماڵەى بارزانى قسە دەكەن، بۆ دەسنیشانكردنى شوێن و ماڵى ئەوكەسانە پاراستن تەكسى دەداتە هەندێك لە ئەندامە نهێنیەكانى سەر بە دەزگاى پارستنن بە بیانووی تاکسی لێخوڕینەوە سیخوڕی بەسەر هاوڵاتیانەوە دەکەن. هەروەها پیشەی موختاری بۆتە کاری سیخوڕی، کە ئیستا پارتى و دەزگاى پاراستن مانگانە نزیكەى (490,000,000) دینار تەنها بۆ موختارى گەڕەكەكان تەرخان دەكەن.
یەکێک لە هەرە چالاکییە گرنگەکانی دەزگای پاراستن، کارکردنە لەسەر راکێشانی هونەرمەند و نووسەر و خوێندەوار و روناکبیرکانی کورد، تا بیانکەنە پارتیی و دەزگای پاراستن، وەک نمونە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە، زۆربەی زۆری ئەو ناوانە، نەک هەموویان ئەمڕۆ سەر بە دەزگای پاراستنن، یان لاینگر و دۆستی پارتیین.
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=79119

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە