کوردسـتانپۆسـت و مه‌هـابـاد قـه‌ره‌داغی
Tuesday, 25/01/2005, 20:13
- کورد! میلله‌تێکی بێده‌سه‌ڵات و که‌مئه‌ندامه
- زۆربه‌ی نووسه‌ر و شاعیر و رووناکبیرانی کورد ده‌ستی چه‌پی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانن. ئه‌و دهستانە له گیرفانی ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیکن.
وه‌ڵامێک بۆ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی:
به ناونیشانی (
بانگهێشتنێک بۆ خاوه‌نی کوردستانپۆست) نامه‌یه‌کت له ڕۆژی 25 - 01 - 2005 ئاڕاستهکردووم. ئه‌و په‌یام و داواکارییانه‌ی خواره‌وه‌ت پێڕاگهیاندووم:
1. نووسیوته گوایه له کوردستانپۆسته‌وه من به ناوی خوازراوه‌وه جنێوت پێده‌ده‌م و بوختانت بۆ هه‌ڵده‌به‌ستم.
2. نووسیوته ئه‌و جنێو و بوختانانه سه‌رچاوه‌یه‌کیان هه‌یه، گوایه خۆت ده‌یزانیت که چ نیازێکیان له پشته‌وه‌یه!
3. نووسیوته که‌وا خۆت ناوت (مه‌هاباد قه‌ره‌داغی)یه و خاوه‌نی دوو شووناسنامهیت! سویدیی و کوردستانیی! به‌و دوو شووناسنامهیهوه بانگێشتنی من ده‌که‌یت. بۆ مه‌به‌ستێکیش ! که له وه‌ڵامه‌که‌دا دێمه سه‌ری له‌ناو که‌وانه‌یه‌کدا ناوی(موختار)ت سوور کردووه! که ته‌نها له تۆی خاتوو مه‌هاباد و حه‌مه‌سه‌عید ده‌وه‌شێته‌وه.
4. داوای گفتوگۆت لێکردووم له یه‌کێک له‌و 4 که‌ناڵه کوردییانه‌دا تا به‌ره‌و ڕووی یه‌کتر ببینه‌وه.
5. ئازایانه خۆت هێناوه‌ته پێشێ، ده‌ڵێیت: من به ته‌نها به‌ره‌و ڕووی ئێوه‌ی (پیاو) ده‌بمه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که له سه‌ریان نووسیوم!
6. دیسان ووشه‌ی (پیاو)ت، له ناو که‌وانه‌دا سوور کردووه. داوای به‌ڵگه‌ت کردووه که هه‌موو ئه‌و پیاوه سوورکراوانهی ناو که‌وانه‌که، له‌گه‌ڵ خۆماندا بیهێنن! تا تۆمه‌ته‌کان بسه‌لمێنن و بیخه‌نه به‌ر ده‌مت!
7. ده‌ڵێیت با هاوسه‌ر و خوشک و دایک و ژنی بنه‌ماڵه، هه‌رچی مێیینه‌ی ناو خێڵ و خانه‌واده هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆماندا بیانهێنین بۆ حزوور جه‌نابت، نه‌کا کاتێک چاو ده‌بڕیته چاومان به‌ته‌نها خۆمان ده‌ره‌قه‌ت نه‌یه‌ین و ده‌ممان بکه‌وێته ته‌ته‌ڵه و دڵمان پرته‌پرت بکات!
8. نووسیوته من خه‌باتگێڕم و شه‌و ده‌خه‌مه سه‌ر ڕۆژ بۆ پرسی ژن!
9. وات نیشانداوه تۆ له ژنی ئه‌و هه‌موو نووسه‌رانه ووشیارتر،زیره‌کتر، لهبلهبانتر وعاقڵتری!
10. وات ڕاگه‌یاندووه له هه‌نده‌ران پرسی ژنی کورد باری شانی به‌ڕێزتانی قورس کردووه!
11. په‌یمانت داوه ئه‌گه‌ر کرایته وه‌زیر! ئه‌وا پۆسته‌که‌ت بده‌یته هاوسه‌ره‌که‌ی من، به مه‌رجێک له 4/1 واته چاره‌کێکی تۆ چالاک بێت.
12. بۆ به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا باسی ئازایهتییت کردووه! ئه‌وانه‌ی هاوبیری خۆتن و له ده‌ورت کۆبوونه‌ته‌وه و له سایته‌کاندا به‌و شێوه‌یه نانووسن، به ئازا، پیاو، مه‌رد و مه‌زن داده‌نێیت، به پێچه‌وانه‌وه که‌سانی تریش که خهڵاتخۆر و ماستاوکه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارنین به ناپیاو و ترسنۆک چواندوتن!
13. له لای حیزبه کوردییه‌کانی باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵات گه‌ره‌نتی پاراستنی ژیانت بۆ وه‌رگرتووین (له هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستاندا) به‌و واتایه‌ی دی ئه‌گه‌ر هاتینه‌وه و له سنوور گووتمان په‌ساپۆرتی (مه‌هاباد خان)مان پێیه ئیتر که‌سێک نییه له گوڵ کاڵترمان پێبڵێت، نه‌خوازه دڕکێک چییه ناچێت به ژێر پێمان‌دا. (سه‌رانی کورد که هه‌ر یه‌که‌یان سه‌رکرده‌ی حیزبێکن و به‌رپرسی ناوچه‌و به‌شێکی کوردستانن، هێنده‌ی تۆ ده‌ستیان ناڕوات، به‌مه خۆتان وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێناسه کردووه).
14. دیسان وه‌ک سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێناسه‌ی خۆت کردووه، که ده‌ڵێیت:(تا سنووری حه‌مرین گه‌ره‌نتیتان ده‌ده‌مێ له‌وێ به‌ولاوه پێویستتان به گه‌ره‌نتی من نابێت)
وه‌ڵامی ئێمه:
ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ر تۆ نووسیویانه و ڕه‌خنه‌یان لێگرتوویت! دیاره کێن و هه‌موویان به ئاشکرا له سه‌ر تۆ نووسیویانه. کاتێک باس لهبهڵگهش ده‌که‌یت ده‌بوو خۆشت به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌ت ئاشکرا بکردایه و بتسهلماندایه که ئه‌وانه‌ی له سه‌ر تۆ نووسیویانه بوونیان نییه و نووسه‌ره‌کانیان منم!
تۆ باس له جنێودان و بووختان ده‌که‌یت!
من تێناگه‌م تا که‌ی ئێوه‌ی به ناو نووسه‌ر و ڕووناکبیر له بری ووشهڕیزکردن تا ئیستا به ڕێکوپێکی پێناسهیهکتان پێ نییه بۆ تێرمی جنێودان! بووختان! سووکایهتکردن؟
هه‌ر که‌سێک شتێک به‌رامبه‌ر به‌نه‌یاری ئێوه و حیزبه‌کانتان بڵێت، یه‌کسه‌ر هاوارتان لێهه‌ڵده‌ستێ و خوێنه‌ر و خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌ده‌که‌ن، که گوایه جنێوتان پێده‌درێت، ئه‌مه له کاتێکدا نه له مانای جنێودان ده‌گه‌ن و گه‌یشتوون! نه‌ده‌زانن مانای بووختانکردن چییه! نه ده‌زانن سووکایهتیکردنهکانتان تا چ سنوورێک بڕده‌کات! ئه‌وه‌نده‌ش به ته‌نگ ویژدانیشه‌وه نایه‌ن تا به‌هۆشیارییه‌وه سه‌وداو مامه‌له له‌گه‌ڵ کێشه‌کاندا بکه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌وه خوێنه‌ر نه‌ڵێت مه‌هاباد خۆی جنێو ده‌دات؛ ئایا نه‌ده‌کرا ئه‌و جنێوانه‌ی پێت دروان و به ناشایسته‌یان ده‌زانیت بیخه‌یته روو؟ ئه‌و بوختانانه بۆ خوێنه‌ر باس بکه‌یت که من بۆ تۆم هه‌ڵبه‌ستووه؟ خۆ ئه‌مه‌ش وه‌ک زانستیی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی و گلوبالیزمهکانت نین له خۆڕا ریزیان بکه‌یت!
مه‌هاباد ده‌نووسێت:
(سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جنێۆ و بوختانانه له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن و چ نیازێکیان له پشته‌وه‌یه؟ ده‌یزانم و گرنگیش نییه به‌لامه‌وه.)
من نازانم تۆ له خه‌یاڵی خۆتا چیت هۆنیوه‌ته‌وه وا ئه‌م قسه‌یه ده‌که‌یت! به‌ڵام من ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر که‌سێک گوومانی له تۆ په‌یداکردبێت سه‌رچاوه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که هاتیت و به ناونیشانی (ئاگرێکی بێ خۆڵه‌مێش) چاوپێکه‌وتنه‌که‌ت له‌گه‌ڵ حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ندا کرد. هه‌ر ئه‌و کاته خۆت له لای نووسه‌ر و خوێنه‌ر خسته ژێر پرسیاره‌وه! ئه‌وت لێ‌کردین به نوام چۆمسکیی کورد. ئاخر نوام چۆمسکی پڕۆفیسۆرێکی ئه‌مه‌ریکیی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به ویژدان و مرۆڤدۆسته، له سه‌ر کوردیش چه‌ند جارێک هه‌ڵی داوه‌تێ به پێچه‌وانه‌ی چۆمسکییهکهی تۆ که ئه‌و: فایلدروستکهر، قهلهمفرۆش، بووختانکهر، بێ‌ویژدان و درۆزن! و زۆر شتی تره، نه‌ک ئه‌مه، به‌ڵکو وه‌ک بیرخستنه‌وه‌یه‌ک کاتی خۆشی له سه‌ر کاری هه‌ڵه‌شه‌یی و هزری بیر‌و بیرکردنه‌وه‌کانت له بواری وه‌رگێڕانیشدا ئه‌وه‌یان وه‌بیر هێنایته‌وه که تۆ له گۆڕینی شیعرێکی ژنه شاعیری سویدی (ماریا ڤینه)دا ووشه‌ی (سڤان) واتا قازێکی ملدرێژ و ووشه‌ی (سڤامپ) که به واتای قارچکه، ئه‌و دووانه‌ت لێک جودا نه‌کردبووه‌وه. ئاخر ئه‌مه‌ش وه‌ک حه‌مه‌سه‌عید و چۆمسکی وابوون! جا نازانم ئه‌مه‌یان له ناهوشیاریی بوو! یان له ماستاوکردنه‌وه بوو که بهیهکت چواندبوو، به‌تایبه‌تی پاش ماوه‌یه‌کی که‌م خۆت و حه‌مه‌سه‌عید و عومه‌ر فارس به سێ قۆڵی به‌ره‌و کوردستان گه‌ڕانه‌وه. ئیتر تۆ چ ناوێکی لێده‌نێیت و چی ده‌ڵێیت کاتێک که‌سانێک حه‌مه سه‌عید به ته‌حسین شاوه‌یس ناوده‌به‌ن، تۆش له پڕدا دێیت و ئه‌م پیاوه‌ی که هه‌میشه هێرش ده‌کاته سه‌ر که‌سایه‌تیی خه‌ڵکیی و سووکایه‌تییان پێوه ده‌کات و فایلی به به‌عسیبوون بۆ نووسه‌ران دروست ده‌کات، مامه‌ڕیشه به پیاوکوژ ناوده‌بات تۆش دێیت لێمان ده‌یکه‌یت به نووسه‌ر و به‌مرۆڤێکی گه‌وره‌ی میهره‌بان؟
من پێم وا نه‌بوو وه‌کو هه‌ڵه‌ی قاز و قارچکه‌که ئه‌مه‌شیان له نه‌زانینه‌وه بێت، به‌ڵکو زه‌وق و ته‌بیعه‌تی خۆشت له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه و ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن، وه‌ک کوردواته‌نی: مه‌نجه‌ڵ هه‌ڵ بده‌ره‌وه سه‌ری خۆی ده‌دۆزێته‌وه. ئاخر خۆ بێ بناغه نییه یه‌کێک له‌و نووسه‌رانه‌ی ڕه‌خنه‌یان لێتگرت ده‌ڵێ: مه‌هاباد کۆپیه‌ی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نه؛ به‌ڵام ئه‌میان بهژنیی . دیاره خۆ تۆ ئه‌مه‌ش له‌سه‌رمان به جنێو تۆمار ناکه‌یت؟! چونکه حه‌مه سه‌عید له چاوی تۆوه چۆمسکییه! جگه له‌مه‌ش خه‌ڵاتێکی وه‌رگرتووه و به کۆشی پڕ له دۆلاره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوید! ئه‌و خه‌ڵاته‌یه که تۆش خه‌ونی پێوه ده‌بینن.
خۆشت چاک ده‌زانیت که زۆر شتی ترت له‌سه‌ر ئه‌م پیاهه‌ڵدانه‌ی حه‌مه سه‌عید له‌سه‌ر نووسراوه، ئه‌وانه‌ش من نه‌بووم. من ماوه‌یه‌که له به‌ر کاری خۆم و به‌ڕێوه‌بردنی کوردستانپۆست ده‌رفه‌تی نووسینم نه‌ماوه، زۆر که‌میش ده‌نووسم، ئیتر بۆچی تۆ ئه‌و تۆمه‌ته ده‌ده‌یته پاڵ من؟ له بری ئه‌وه ئه‌گه‌ر گوومانت له سه‌ر منه، ده‌توانیت ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و ناوانه رابکێشیت، به به‌ڵگه‌وه بڵێی ئه‌م ناوانه هه‌موویان (که‌مال جه‌مال موختار)ن؟ ئیتر بۆ باسی بووختانکردن ده‌که‌یت؟
ئایا ئه‌وه بوختانه ئه‌گه‌ر پێتان بگووترێت بۆ له وه‌رگێڕاندا قاز و قارچک جیاناکه‌یته‌وه ؟ بوختانه که حه‌مه سه‌عید به نوام چۆمسکی ده‌چوێنیت؟
تۆ کاتێک ئه‌مه‌ت کرد و به شان و باهووی حه‌مه سه‌عیددا هه‌ڵت دا، ئه‌و کابرایه پێشتر فریا که‌وتبوو دژی که‌سایه‌تیی چه‌نده‌ها که‌س نووسیبووی، په‌لاماری پێشمه‌رگه و سیاسیی و هونه‌رمه‌ندانی دابوو! له‌وانه‌ی که به‌ر هێرشی ئه‌م کابرایه که‌وتن (گۆران قه‌ره‌داغی) ره‌حمه‌تیی بوو،هه‌تا به که‌سایه‌تی ئه‌وه‌وه نه‌وه‌ستابوو، په‌لاماری کچه‌کانیشی دابوو. تۆ که ئه‌وه‌نده باست له فیمینیزم و باوکسالاری کردبوو! مرۆڤ وای چاوه‌ڕوان ده‌کرد تۆ بۆ پشتگیری‌کردن له کچه‌کانی گۆران قه‌ره‌داغی، بێیته ده‌نگ و ده‌ست بکه‌یت به چاوی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ندا! ئیتر ژنانی کورد ده‌بێت چی له تۆ چاوه‌ڕوان بکه‌ن، کاتێکیش ده‌بینن خۆت ده‌که‌یت به هه‌ولێردا وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس چاوپێکه‌وتن سازدهکهیت، ئه‌وه‌ی کردیشت له هه‌ر شتێک بچێت له چاوپێکه‌وتن نه‌ده‌چوو! ئایا به ته‌نها قسه و نووسین راستی مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن ، یان هه‌ڵوێست و کردار و شتی تریش هه‌ن که تۆ نایزانیت؟
تۆ خۆت چاک ده‌زانیت و هه‌موو که‌سێکی تریش ئاگاداره که پاراستن ! حه‌مه سه‌عیدیان ڕاسپارد؛ تا دژی کوردستانپۆست هه‌موو چه‌کێک به‌کاربهێنێت! ئه‌و له‌گه‌رمه‌ی گه‌له‌کۆمه‌کێ دابوو به‌و بیانوه‌ی سووکایه‌تی به سرودی (ئه‌ی ره‌قیب) کراوه. به یارمه‌تی چه‌ند رێکخراوێکی به ناو کوردستانیی و نووسه‌ری سه‌ر به پارتیی (به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان له ژێر په‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کوردپه‌روه‌ریدا شاردۆته‌وه) هاتن و په‌لاماریان داین و سایتی (کوردستان نێت)یان کرده جێگای هێرشه‌کانیان، داخی ئه‌و که‌سانه‌یان پێدهڕشتین که نووسه‌رانی ئازا و بوێر دژی 31 ئاب هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕی!. تۆ ئه‌گه‌ر بازرگانی به کاره‌سات و قوربانی ئه‌نفاله‌وه ناکه‌یت ئاخر نه‌تده‌زانی که 31 ئاب رۆژی هێنانه‌وه‌ی سوپای ئه‌نفاله بۆ کوردستان؟ ئه‌و سوپایه‌ی که هه‌زاره‌ها منداڵ و ژنی کوردی خسته نێوچاڵهوه؟ ئێمه ئاگاداربووین تۆش وه‌ک یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ئه‌م هێرشبارانهیان کرده سه‌رمان ده‌تویست له ڕێگای چه‌ند که‌سانێکی ناو کۆمه‌ڵه‌ی ڕیفراندۆمی ستۆکهۆڵمه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگ دژی کوردستانپۆست کۆبکه‌یته‌وه؟ ئایا ئه‌ی ره‌قیب گرنگتر بوو یان ئه‌نفالکردنی کورد؟ ئایا ئه‌مه‌ش لێکچوونێکی (قازوقارچکی) نه‌بوو؟ یان لێکچوونی حه‌مه و چۆمسکی؟
خانم: مه‌به‌ستی تۆ له‌وه‌دا له‌به‌ر نهزانییت نییه، به‌ڵکو ئه‌مانه هه‌مووی ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆت ده‌رده‌خه‌ن راستیی تۆ ئه‌وه‌یه! که نیشانت داون، چونکه ئه‌وه هه‌ر خۆشت بویت له‌گه‌ڵ عومه‌ر فارس‌دا وه‌کو یاوه‌ر هاوبه‌شی خه‌ڵات وه‌رگرتنه‌که‌ی حه‌مه سهعیدتان کرد! هه‌ر خۆت بوویت به به‌رگی سوره‌وه چوویته خزمه‌تی مه‌سعود بارزانی و ئه‌و هه‌واڵه گهوههرییهت پێڕاگه‌یاندین که گوایه مه‌سعود بارزانی ئافره‌تی کوردی له لا موقه‌ده‌سه. له‌وه زێدتر چاوه‌ڕوانی چی له ئێمه و نووسه‌رانی تر و خوێنه‌ر ده‌که‌یت؟ ئایا ده‌تویست له فڕۆکه‌خانه‌ی (ئاڕلاندا)له ستۆکهۆڵم کاتێک گه‌ڕایته‌وه گوڵبارانت بکه‌ین؟ ژنانی کورد به‌ره‌و پیرت بێن و ئه‌م لاو ئه‌ولات ماچ بکه‌ن!؟
خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست و ئهتوارانهته خودای نامێنێت و ده‌نووسێت. خۆ ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست له هێرشی (ئه‌ی ره‌قیب)دا دابخرایه! که ئه‌وه‌ش خه‌ونی تۆبوو! ره‌نگ بوو ئێستا زۆربه‌ی ئه‌م نووسینانه‌ی له دژت ده‌نووسرێن هیچ شوێنێک بڵاویان نه‌کرایه‌ته‌وه.
تۆ که ووشه‌ی دیموکراتیزه‌کردن به‌کارده‌هێنێت و ده‌ته‌وێت به‌خه‌یاڵی خۆت به په‌له ده‌ستی مه‌سعود بارزانی بگریت گلوبالیزهکردنی کوردستانی فریابخهیت، له کاتێکدا تۆ بۆ خۆشت چاوت به ئازادیی سایتێکی کوردی هه‌ڵنایه‌ت، که ده‌بینیت ئه‌و سایته خۆی نه‌خستۆته ژێر کۆنترۆڵی پارته‌کانه‌وه؟
ئه‌وانه‌ی به نووسین و قسهریزکردنهکانت ده‌ستخه‌ڕۆ بوون، ئه‌مڕۆ راستییه‌کان ده‌بینن و له‌سه‌رت ده‌نووسن، ئیتر ئه‌مه چ په‌یوه‌ندییه‌کی به من و کوردستانپۆسته‌وه هه‌یه؟
تۆ وه‌ک هه‌ر نووسه‌رێکی پارتی سه‌ربه‌ستی باس له قسه‌کانی سه‌رۆک بکه‌یت، بۆ ئه‌مه که‌سێک نابێت سه‌رنج له‌سه‌ر نووسینه‌کانت بدات؟ به‌ڵام تۆش وه‌کو سه‌رکرده‌کانت خه‌ڵک به مه‌ڕوماڵات دێته به‌رچاو، وا ده‌زانیت هه‌رچییه‌ک له زارت بێته ده‌رێ ده‌بێ خه‌ڵکی پێی قبوڵ بێت!؟ ئه‌وان وه‌ک دیکتاتۆر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌یان بۆچۆته سه‌ر، وه‌لی بۆ تۆ ئه‌م کاره ناچێته‌سه‌ر!
مه‌هاباد ده‌نووسێ:
(من که ناوم ((مه‌هاباد قه‌ره‌داغی))یه و هه‌ڵگری دوو ناسنامه‌م "کوردستانی و سویدی" م به‌ناو و ناسنامه‌ی خۆمه‌وه بانگهێشتنی تۆ ((که‌مال جه‌مال موختار)) ده‌که‌م، که بفه‌رمووی له به‌رامبه‌ر سه‌دان هه‌زار که‌س له به‌رنامه‌یه‌کی سه‌تالایتی کوردییه‌وه، روو به روو، گفتوگۆ ده‌که‌ین.)
من نازانم باسی دوو ناسنامه ڤ ێهیوهندییهکی به رِهخنهی رِهخنهطرانتهوه هه‌یه ؟ کیَ باسی ناسنامه‌ی لهطهلَدا کردوویت؟ هه‌ر کهسیَک ێیَنج سالَ له سویدا بڕی ، ئه‌وا ئه‌ویش دهبیَته خاوه‌نی ناسنامه . ئیتر هونه‌ر له دوو ناسنامه ڤییه وا باسی ده‌که‌یت؟ بۆ ناسنامه‌ی یه‌که‌میشت که ده‌ڵێیت "کوردستانی"یه، له‌مه‌یاندا راست ناکه‌یت، چونکه پارتهکانت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تۆ بڕوات پێیانه و چاوپێکه‌وتنت له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانیدا کردووه و بیروڕات گۆڕیوه‌ته‌وه، هه‌مووتان به بیر و بۆچوون و به‌پراکتیک هه‌وڵدانتان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی عێراقه و له ده‌ستوری کاتیش‌دا کوردستان دانی پێدا نه‌نراوه. تۆ له‌گه‌ڵ کوردستانیی بوونیشتدا ئه‌گه‌ر راستگۆ بوویتایه به‌شان و باڵای سه‌رکرده‌کاندا هه‌ڵت نه‌ده‌دا. له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی سویدیشدا پێ ناچێت به‌ڕێکوپێکی و جوانیی جوڵابیتهوه چونکه له (کوردستان نێت) دا بڵاوتان کردۆته‌وه که دووباره خه‌ڵاتت وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌شیان هه‌موو که‌س ده‌زانێت که "ستیپێندیۆم" به واتا (یارمه‌تیی پاره‌وه‌رگرتن) که به‌ڕێزتان نامه‌ی سواڵ و ساقه‌تان به‌رزکردۆته‌وه و، پاره‌یان پێداویت، نه‌ک خهڵاتکرابیت! ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی خوا بیگرێت ئه‌وه خه‌تای عومه‌ری کوردستان نێته، ده‌بوو خۆت زوو ئاگاداری ئه‌و کابرایه‌ت بکردایه و ڕوونکردنه‌وه‌تان بدایه! ئه‌و پاره‌یه‌ی پێت دراوه سواڵ و ساقهیه نه‌ک خه‌ڵات. نه‌ک تۆ هه‌ر که‌سێک به‌رهه‌م، یان چالاکیی هه‌بێ و داوای پاره بکات، ده‌توانێ ئه‌و یارمه‌تییه وه‌ربگرێت. به‌ڵام تۆ و حه‌مه چۆمسکیی هاوبیرت که هه‌میشه پاره‌تان وه‌رگرتووه، به‌و شێوه‌یه ئه‌مه‌تان له هه‌موو که‌س شاردۆته‌وه! ئێوه گروپێکن له پاره په‌یداکردندا زۆر زیره‌ک و وریان، له‌و باره‌یه‌وه هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی یاسای سویدیی شاره‌زان، ده‌زانن له چ کاتێکدا یارمه‌تی به خه‌ڵات! عێراقچێتی به کوردستانی! ماستاوکردن به هه‌ڵوێست نیشان ده‌ده‌ن و له سه‌ر کورد و له سه‌ر خوێنه‌ری به خزمه‌ت حیساب ده‌که‌ن!.
مه‌هاباد له رسته‌یه‌کدا وشه‌ی (موختار)ی به سوور نوسیووه. ئه‌مه‌ش مێژوویه‌کی هه‌یه چۆمسکییهکهی مه‌هاباد له ساتیرێکدا نووسیبوی باوکی که‌مال کاتی خۆی له ماڵه‌وه قومارخانه‌ی دانابوو، ئه‌ندامانی پارتی له شار که هاوڕێیبوون هه‌موو قومارچیبوون له لای ئه‌و یارییان ده‌کرد، له ژێریشه‌وه، ڕاپۆرتی ده‌دا به ئه‌من و ئیستیخبارات، له ئاهی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کدا، خوا تووشی نه‌خۆشییه‌کی کرد، کاتێکیش مرد له به‌ر بۆگه‌نی له‌شیی! له که‌لاوه‌یه‌کدا فڕێیان دا! به ناچاری شاره‌وانیی له گۆڕێکدا شاردیانه‌وه!
ئا ئه‌مه‌یه ڕه‌وشتی چومسکییهکهی مه‌هاباد خان! له کاتێکدا مه‌هاباد خانی فیمینیست هێنده له حه‌مه‌سه‌عید خۆی نزیک کردۆته‌وه، بۆیه وه‌ک حه‌مه‌سه‌عید و له ژێر کاریگه‌ری ساتیرهکانی حهمهسهعیددا چۆمسکیانه ناوی (موختار)ه‌که‌ی سوور کردووه. دیاره ئه‌م قسانه رۆنی سه‌گ بوون بۆ قه‌لبی مه‌هاباد خانی فێمینیست و دژی باوکسالارییشه، هه‌ر ئه‌مه‌شه حه‌مه سه‌عیدی لێبووه به چۆمسکی، یان ره‌نگه ده‌یان نمونه‌ی له‌م جۆره‌ی له لا بێت که چۆمسکی ناوداری کورد به‌کاری هێناون دژی که‌سایه‌تیی خه‌ڵکانی تر.
پیاو قسه‌یه‌ک بۆ مه‌هابادیش بکات و بڵێت ره‌نگه ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌ی قازوقارچکیی، واته (ته‌کنیکی)بێت ده‌نا کێ هه‌یه وا هێنده شوڵی لێ هه‌ڵبکێشێت و قسه‌ی وا بکات؟
مه‌هاباد داوا ده‌کات گفتوگۆی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، ئه‌مه وه‌ک کاوبۆیه‌کی فلیمه ئه‌مریکییه‌کان دێته به‌ر چاوم که قوتویه‌کی هه‌ڵداوه بۆ ئاسمان و چوار گولله‌ی پێوه ناوه، چاوه‌ڕێ ده‌کات به گیانێکی وه‌رزشییه‌وه ئێمه بۆی بچینه ده‌رێ. ده‌ڵێت من به ته‌نها خۆم دێم بۆ به‌رنامه‌که! ئه‌و پیاوانه‌ی بوونیان هه‌یه با بۆ کۆمه‌ککردن له‌گه‌ڵ خۆمدا بیانهێنم! هه‌روه‌ها ئه‌و دوو پیاوه‌ش که به ناوی خۆیه‌وه جنێو و بوختانیان هه‌ڵبه‌ستووه!
مه‌هاباد لوله‌ی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له من ههڵبڕییوه، ده‌ڵێت خهمناکات و له‌بیرتان نه‌چێت هاوسه‌ر، خوشک، دایک، ژنانی بنه‌ماڵه هه‌رچیی مێیینه هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆتدا بیهێنه‌ره حزوورم!
ئه‌مه ئه‌و گهردهلولهیه که مه‌هاباد هه‌ڵیکردووه به‌وه‌ی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، خۆشتریش ئه‌وه‌یه وه‌ک ڕاپۆرتنووسهکانیش داوامان لێده‌کات به‌ڵگه‌کان له‌گه‌ڵ خۆماندا به‌رین!
مه‌هاباد خان بۆیه ده‌ڵێت ژنان بێنن چونکهتایهر ساڵح شه‌ریف له وتاره‌که‌یدا باسی کردوه که که‌س ناوی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و ژنه‌کانیشیان نازانێت. مه‌هاباد خان لێره‌شدا ماستاوێک بۆ پارتی ده‌کات، ده‌یه‌وێت به بیانووی به‌رگریکردن له ژن ئه‌و شه‌ڕه له‌وان دوور بخاته‌وه. ئه‌وه شه‌ڕی ئه‌وانه که‌چی مه‌هاباد دێته پێشه‌وه و ده‌یکات. ئه‌گینا تۆ داوای گفتوگۆ له‌وانه ده‌که‌یت که له سه‌ریان نووسیویت. ئیتر بۆ داوا ده‌که‌یت ژن و دایکهکانیشمان کێش بکه‌ین بۆ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن؟ ئه‌مه گفتوگۆیه یان شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ک و چه‌له‌حانێی کۆڵانان؟
مه‌هاباد خان ده‌ڵێت : (ئه‌گه‌ر ژنانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هاتنه گۆ و داکۆکی‌یان له مافه‌کانی ژنانی کوردستان کرد، ئیدی من و چه‌ندان ژنی خه‌باتگێڕی تریش له کوردستان و له هه‌نده‌ران که شه‌ومان له‌سه‌ر رۆژ داناوه بۆ ئه‌م پرسه گرنگه، باری شانمان سووکتر ده‌بێت و له ئێستا ئاسووده‌تر ده‌ژین.)
نازانم مه‌هاباد مه‌به‌ستی له‌وه چییه که ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنانه بێنه گۆ و داکۆکیی له مافه‌کانی ژنانی کورد بکه‌ن؟ دیاره مه‌هاباد ئه‌و هه‌موو وتارانه‌ی ده‌یان نووسێت و ئه‌و هه‌موو هاتوچۆیانه‌ی بۆ سه‌ر ته‌له‌فیزۆنی پارته‌کان و ئه‌و پارانه‌ی له سوید به هۆی نووسینه‌کانیه‌وه وه‌ریان ده‌گرێت، ده‌یه‌وێت به خه‌بات و تێکۆشان له‌سه‌ر ئێمه و خه‌ڵکی کورد حیساب بکات!. هه‌ر وه‌ک چۆن پارته‌کانیش که هه‌زاره‌ها کوردیان به‌کوشتداوه، هه‌ر ده‌بێت به تێکۆشان بۆیان بنووسرێت.
بۆ زانیاریی ئه‌م خانمه لێره‌دا ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که: ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی به خه‌باتگێڕ ناویان ده‌رکردووه له به‌رئه‌وه نه‌بووه، دانیشتبن و قسه‌یان ریز کردبێت، ئه‌وانه هه‌موویان له هه‌ڵوێست و له ئیشکردندا ناویان ده‌رکردووه و که‌سیشیان بۆ ئه‌وه نه‌یان کردووه به شان و باڵیاندا هه‌ڵ بدرێت!
له‌یلا زانا له‌به‌ر ئه‌وه ناوی ده‌رنه‌کرد که وشه‌ی باوکسالاریی و فیمینیزم و گلوباڵیزم و دیموکراتیزه ریز بکات، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه بوو له په‌ڕله‌مانی تورکییدا به‌ره‌نگاری تورکیا بۆته‌وه و به کوردیی سوێندی خوارد و له‌سه‌ریشی چووه به‌ندیخانه‌وه.
مه‌هاباد درێژه به بۆچوونی قووڵی خۆی ده‌دات و ده‌ڵێت: (به‌ڵێنیش بێت ئه‌گه‌ر پۆستی وهزارهتێکیشم وه‌رگرت بیبه‌خشم به هاوسه‌ره‌که‌ی تۆ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت چاره‌کێکی من چالاک بێت.) مه‌هاباد وا ده‌زانێت پۆستی وه‌زاره‌ت ملوانکه‌یه، تا بیکات به ملی یه‌کێکی تردا. مه‌هاباد وا دیاره پارتی زۆر به بێ ئه‌قڵ ده‌زانێت که‌وا پۆستێک هێشتا نه‌یان داوه‌تێ ئه‌م له ئیستاوه ده‌یبه‌خشێت به یه‌کێکی تر، دیاره مه‌هاباد خان که خۆی کردۆته سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد باشتر کاری خۆی ده‌زانێت. به‌هه‌رحاڵ هه‌ر بۆ خۆشیی منیش به خێزانه‌که‌م راگه‌یاند که‌وا پۆستێکی وه‌زاره‌تی پارتیی هه‌یه، به‌ته‌مایه بیده‌ن به مه‌هاباد خان! ئه‌ویش په‌یمانی داوه بیدات به تۆ. هاوسه‌ره‌که‌م گهشگهگرتی و به سوپاسه‌وه وتی: مادام مه‌هاباد خان له پشت ئه‌م پێشنیاره‌وه بێت، پێی بڵێ خهمناکات به‌ڵێن بێت هه‌ر وه‌زاره‌تێک بێت! من لێی لاری نابم: ئابوریی، ته‌ندروستی، کشتوکاڵ، په‌روه‌رده، کۆمه‌ڵایه‌تیی یان به‌رگریی، له به‌ر خاتری مه‌هاباد خان وه‌ریده‌گرم.
له‌و ڕۆژه‌وه منیش زۆر که‌یفم هه‌یه. زۆر دڵشادم، چونکه هه‌رچه‌ند ته‌ماشای خێزانه‌که‌م ده‌که‌م ده‌بینم: وه‌زیرێک له ماڵه‌که‌دا به زه‌ردی دێت و ده‌چێت، هه‌رچه‌نده ناشزانم چ وه‌زاره‌تێکی له چاره نووسراوه! نوخشه بێت له‌ژنی نووسه‌رانی ڕه‌خنه‌گر!. خۆ خۆڕایی نه‌بوو! که کاتی خۆی سه‌ددام حهسهینیش ناوی به به‌خشنده ده‌رکردبوو، چونکه ته‌له‌فیزۆنی به هاووڵاتیان ده‌به‌خشی، به‌ڵام هێنده‌ی مه‌هاباد خان به‌خشنده نه‌بوو. ئێستا تێده‌گه‌م گلوبالیزم و باوکسالاریی و فێمینێست لای مه‌هاباد خان یانی چیی؟
مه‌هاباد خان ده‌ڵێت: رووبه‌رووبونه‌وه ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تیی و به‌ڵگه‌ی به‌هێزی ده‌وێت! ئه‌و راست ده‌کات که رووبهرووبوونه ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تیی ده‌وێت، هه‌رچه‌نده له‌مه‌شدا ئازایه‌تیی داوه به خۆی و شایستهشێتی! ئاخر ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڕی ئازایه‌تیی نه‌گه‌یه‌نێت ئه‌ی خۆ ترسنۆکی نییه، ئه‌و که هێنده چاوقایم بێت قاز بکات به قارچک، حه‌مه سه‌عید بکات به چۆمسکی، باسی باوکسالاریی و فێمینیزمان بۆ بکات و له‌لای سه‌رکرده‌ی پارته‌کانیش مژده‌مان بۆ بهێیتهوه، که ژن موقه‌ده‌سه! ئه‌وه‌شمان به شه‌ونخوونی و خه‌بات بێبفرۆشێت! هه‌روه‌ها ئاماده‌باشی خۆی نیشان بدات که وه‌ک پاڵه‌وان و هه‌ڵگری ناسنامه‌ی کوردستانی له چوار ته‌له‌فیزۆنی حیزبی‌دا به بێ چاوتروکاندن چاو له چاوی ئێمه و جه‌ماوه‌ر ده‌بڕێت! من به‌خیلی به ئازایی و چاوقایمیی مه‌هاباد خان ده‌به‌م و پێی ده‌ڵێم: ره‌نگه له نه‌ته‌وه‌یه‌کدا و له سه‌رده‌مێکدا ته‌نها هه‌ر یه‌ک ئازای وای تێداههڵ بکه‌وێت ئه‌ویش خۆش به‌ختانه به‌ر تۆ که‌وتووه. هیوادارین ئه‌گه‌ر پارته‌کان هه‌موویان یه‌کیان گرته‌وه خه‌ڵاتی "عێراقی حه‌بیب"یش بکه‌ن به یه‌خه‌ی تۆدا، چونکه تۆ له‌گه‌ڵ عومه‌ری کوردستان نێتدا داوای ده‌وڵه‌تی کوردیی ده‌که‌یت و عومه‌ر که پار په‌ساپۆرته عێراقییه‌که‌ی دڕاند، وا ئه‌مساڵیش به ناچاری به وه‌ره‌قه‌ی ئازووقه‌ی شهکروچاوه له سلێمانی ده‌نگ بۆ عێراقی هیوا و ئاشتی ده‌دا!
مه‌هاباد خان ده‌ڵێت: (ده‌نا ترسنۆکترین مرۆڤ له سایتێکی ئینته‌رنێتدا ده‌توانێت به بێ به‌ڵگه هێرش به‌رێته سه‌ر به‌هێزترین و دهسهڵاتداترین حیزب و که‌س و قێزه‌وه‌نترین وشه‌ی له به‌رامبه‌ردا به‌کار بهێنێ و ناوزڕاوی بکات.)
حه‌مه سه‌عید جه‌رگی بۆ پارتی ده‌سووتا، مامۆستا ئاسۆ بیاره‌یی بۆ نه‌سرین به‌رواری، وا تۆش بۆ هه‌موو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان جگه‌رت بووه به قه‌قنه‌ز و ده‌سووتێت! چونکه له سایتی کوردستانپۆسته‌وه له‌سه‌ریان ده‌نووسرێت!
ئه‌وه له خۆڕا نه‌بوو که له گهلهکۆمهکێکهی (ئه‌ی ره‌قیب)دا به‌شداریت کرد. دور نییه تۆش شتێک به‌م هه‌ڵوێست و قسانه‌ت وه‌ربگرێت که له دژایه‌تی 31 ئاب و ریسواکردنی فایلداران و بڵاوکردنه‌وه‌ی زه‌وی به‌خشین له کۆیه به تورکمانه‌کان تۆش هه‌ڵوێستت نواند!، چونکه به قسه‌ی تۆ وا دیاره ئه‌مانه‌ی که کوردستانپۆست ڕه‌خنه‌ی لێگرتن و ئاشکرای کردن، وا ئه‌مڕۆ ئه‌مه به ترسنۆکیی ناوده‌به‌یت، ئێ خۆ هه‌ر ئاوا به‌رگریی له ده‌سه‌ڵات و خراپه ده‌کرێت! ئیتر له‌وه به‌ڵگه‌ی زیاتر چیت ده‌وێت؟ ! خۆ پێویست ناکات مه‌هاباد خانی فیمینیست وه‌ک ئه‌ندام ناونووسی خۆی بکات! که‌سانی وه‌کو تۆ که ئه‌مڕۆ ئه‌ندامیش نیین و نایانه‌وێت ببن به ئه‌ندام، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه به‌م شێوه‌یه بازار بۆ خۆیان گه‌رم ده‌که‌ن، تا حیزبه‌کان سه‌ودا و مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
مه‌هاباد خان ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر ژنی وا له بنه‌ماڵه‌شدا شک نابه‌ن بیهێنن، خهمناکات هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی له جۆری خۆتن بیانهێنه.)
ئاخر تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵت ریزنهکردبایه، ده‌بوو په‌لاماری ژنانی نه‌یارانی خۆت نه‌دایه!
کاتی خۆی رژێمی به‌عس که دووی یه‌کێک ده‌که‌وت هه‌موو خێزانی ئه‌و که‌سه‌شی به‌هۆی ئه‌و که‌سه‌وه راپێچ ده‌کرد. ئا ئه‌مه‌یه په‌روه‌رده‌بوون و کاریگه‌ری به‌عس که له ناو ده‌ماری خوێن و مێشکی زۆربه‌تاندا دێت و ده‌چێت!
مه‌هاباد خان: بۆ زانیارییت کاتێک ئه‌مه‌ت بۆ ده‌نووسم من خۆم دژی ده‌نگدانم، به‌ڵام برا و خوشکه‌که‌م که له سویدن ئه‌وان ! بۆ پارته‌کانی تۆ چوون و ده‌نگیشیان دا، من قسه‌یه‌کم تێدانه‌کرد. ئه‌وان ئازادن چی ده‌که‌ن، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه و چ بڕیارێک ده‌ده‌ن، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌خۆیانه‌وه هه‌یه. من وا بیرده‌که‌مه‌وه و له جۆری پیاوی وه‌کو من زۆرن که له‌گه‌ڵ خۆمدا بیان هێنم، به‌ڵام له جۆری وه‌کو تۆ دیاره زۆر (که‌م)ن و بۆت نه‌دۆزراوه‌ته تا له‌گه‌ڵ خۆتدا بیانهێنیت بۆ به‌رانبه‌رێن.
مه‌هاباد خان دوای ئه‌وه ده‌ڵێت: (ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، ئه‌وه من و ئه‌وه ئێوه، با هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م بانگێشتنه ده‌بینن به‌شایه‌ت بن، داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی شارستانیانهت لێ ده‌که‌م و له‌سه‌ر هه‌ر کام له‌و که‌ناڵه تیڤییانهی کوردستان، ((کوردسات، کوردستان تیڤی، میسۆپۆتامیا و رۆژ تیڤی)).
مه‌هاباد خان لێره‌دا هه‌ندێک له واتای شارستانێتیمان پیشان ده‌دا ! بۆیه منیش پێی ده‌ڵێم:
تۆ ئه‌گه‌ر رێزت بدایه به ناسنامه سویدییه‌که‌ت! ده‌بوو له پێشدا تۆزێک رێزت هه‌بووایه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی ئه‌و تهلهفیزۆنانهی ناوت هێناون! هیچ نه‌بووایه له‌پێشه‌وه پرسه گورگانهیهکت پێ بکردبانایه، که ئاخۆ ئه‌وان ئاماده‌ن ئه‌م گۆڵمه‌زه بۆ تۆ بگێڕن!؟ ئاخر تۆ به (به‌تاڵیی) ئه‌و هه‌موو قسانه ده‌رباره‌ی دیموکراتیزم و شارستانی ریز ده‌که‌یت له‌وه ده‌چێت نه‌ت بیستبێت له وڵاتی یاسا و دیموکراتیدا سه‌ره‌ککۆمار، یان سهرهکوهزیرانێکیش بۆی نییه ده‌ست بخاته کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی تهلهفیزونهوه! ئه‌وه لێپرسراوی ته‌له‌فیزۆنه که خۆی بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ کێدا و بۆچی به‌رنامه‌یه‌ک ڕێک بخات. جا نازانم ئایا تۆ جۆکه‌ری یان نۆکه‌ری ئه‌و حیزبانه‌ی وا له‌ژێره‌وه ئه‌م هه‌موو که‌ناڵه تهلهفیزۆنانهت خستۆته ژێر چه‌پۆک و ڕکێفی خۆته‌وه؟
مه‌هاباد خان ده‌ڵێت: (دڵنیابه له‌وه‌ی که به‌هه‌مان شێواز و هه‌مان زمان هیچ وه‌ڵامێک ناده‌مه‌وه.) مه‌هاباد که له سه‌ر هه‌موو بابه‌تێک قسه ریزده‌کات ده‌بوو ئه‌م شێواز و زمانی قسهکردنهشی دیاری بکردبایه که وه‌ڵام ناداته‌وه، نه‌ک به هه‌ره‌مه‌کی بازی به‌سه‌ردا بدات!
تۆیه‌ک که له نه‌زانینی خۆته‌وه مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌نده به نه‌زان ده‌زانیت پێت وایه ئه‌و هیچ نابینێت و تۆ ده‌ستی ده‌گریت بۆ دیموکراتی و گلوبالیزم؟! ئاخر که‌ی ئه‌و قسه‌ی وای کردووه؟ ئاخر چۆن تۆ ئاوا مه‌سعود فێری دیموکراتی ده‌که‌یت؟
مه‌هاباد خان ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر ئێوه پێتان وایه ئۆپۆزیسیونی ده‌سه‌ڵاتی کوردیین و نا‌وێرن بێنه‌وه بۆ کوردستان، ئه‌وا ئه‌و وه‌کو ژنێک ئیعتیباری لای هه‌موو هێز و حیزبه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان هه‌یه و گه‌ره‌نتی پاراستنی ژیانمان ده‌کات و دڵنیامان ده‌کات که نه ینک، نه پ‌د‌ک، نه کاده‌ک، نهحیزبهکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه هیچ هێز و لایه‌نێکی تری کوردیی له گوڵ کاڵترمان پێ نه‌ڵێن).
به‌قسه‌ی مه‌هاباد خان ژن له کوردستاندا به‌رماڵی به‌سه‌ر ئاودا ده‌گه‌ڕێت. به‌ڵام هه‌ر خۆی نووسیویه: ("من کچێکم کوردستانم ناوه! کچێکی ئه‌نفالکراوی فرۆشراو به فیرعه‌ونێ". "ئێستا ژنی هه‌موو ئه‌و سه‌ره‌کخێڵ و سهرهکتایفه و سه‌ره‌ککۆمار و سهرهکحیزبانهم که بۆ کۆنفرانسی ئاشتی و مافی مرۆڤ و مافی منداڵ و مافی گیانله‌به‌ر و مافی کورد ڕوو له ولاتی فیرعه‌ونه‌کان ده‌که‌ن." هه‌روه‌ها ده‌نوسیت: (له 8ی مارتدا مه‌یلم له ته‌ماشای ئه‌لبوومی ئه‌و ژنانه‌یه که له‌سه‌ر "شه‌ره‌ف" واته له‌سه‌ر "هیچ" کوژران و فڕێدرانه سه‌رانگوێلک و په‌نا و په‌سێوان. ئه‌وانه‌ی که لوتیان بڕدرا، گوێیان بڕدرا، سهنگهسارکران.)
که تۆ ده‌زانیت ژن ئه‌وه‌نده ئیعتیباری هه‌یه لای ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، خۆشت وه‌ک ژنێک گه‌ره‌نتی ئێمه تا حه‌مرین ده‌که‌یت! ئیدی بۆ به مهسعودیشت نه‌گووت: ئه‌رێ بۆچی کاتێک ژنانی زه‌حمه‌تکێشانی کورد له سلێمانییه‌وه به پێ هاتن بۆ هه‌ولێر بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕی ئێوه و یه‌کێتی و، دژی کوشتنی لاوانی کورد، بۆچی مه‌سعود تۆ گوێت نه‌دانێ؟ تۆ ئه‌گه‌ر دوو قسه‌ی له‌و بابه‌تانه‌ت بکردایه ئه‌وسا ئێمه‌ش ده‌مانووسی:
وا هاته‌وه مه‌هاباد خان به به‌رگی سوری خوێنینه‌وه
ده هیوا، ئارام و تاهیر هه‌ستن سڵاوی بسێننه‌وه!
به‌ڵام ئه‌وه بزانه که ئه‌م ئیعتیباره ته‌نها به‌هۆی ژنێتییه‌وه نییه، تۆ زیاتر له‌وه ده‌چێت، خۆت وه‌ک سه‌رکرده‌ی سه‌رکرده‌کان بێته به‌ر چاو، ته‌ماشاکه چۆن به سه‌ر سه‌رکرده‌کانی کورددا ده‌شیڕێنێت و هاوارده‌که‌یت:
(پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ کوێ ده‌نێرن؟
سه‌رکردایه‌تی دوو حیزبه فهرمانبهدهستهکهی باشووری کوردستان پێیان وایه بۆیان هه‌یه هه‌موو شتێک بکه‌ن و ئازادی ئه‌وه‌یان به خۆیان داوه وه‌ک مه‌ڕ و مالات بڕواننه خه‌لکی کوردستان و به تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، بۆیه به بێ هیچ سڵه‌مینه‌وه و حسابکردنێک شه‌کری وه‌ها ده‌شکێنن!)
مه‌هاباد خان تا سنوری حه‌مرین گه‌ره‌نتیمان ده‌داتێ و ئیتر ره‌نگه له‌وێوه پێویستمان به‌و نه‌بێت.
ئاخر ئه‌م قسانه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڕی ئازایه‌تیی نه‌بێت ئه‌ی ده‌بێت چی بێت؟ یه‌کێک له گۆڕستانه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد (مه‌هاباد) ببیسێت وا ده‌زانێت شوکور حیزبه‌کانی مه‌هاباد خان کوردستانیان ڕزگارکردووه و خه‌تیان له سنووری حه‌مرین کێشاوه. حیزبه‌کانت که رۆژانه خه‌ریکی فرۆشتنی کوردستانن و به لێشاو دۆلار وه‌رده‌گرن، له دوای حه‌مرینی هه‌ناسه ساردیشه‌وه تۆ فشه‌ی پێوه ده‌که‌یت!؟ هه‌ر حیزبه‌کانی تۆیه ده‌ستیان ده‌ڕوات، مه‌گه‌ر نه‌سرین بهرواریتان له‌و دیو حه‌مرینه‌وه نه‌خسته باخه‌ڵی سه‌ره‌ککۆماره‌وه؟ ئه‌ی سه‌رکرده‌کانی تۆ نه‌بوون که تا (عوده‌ی)یش مابوو له‌گه‌ڵیدا شه‌ریکی نه‌وت و بازرگانیی بوون ؟ ئه‌ی حیزبه‌کانی تۆ نه‌بوو پڕ بوون له فایلدار؟ به‌م قسانه مه‌هاباد قه‌ره‌داغی هێنده عه‌قڵی خه‌ڵکی لا سووکه ده‌ڵێی گه‌نم بۆ قه‌ل ڕۆده‌کات وا به‌م شێوه‌یه ده‌مان باته‌وه بۆ کوردستان؟
مه‌هاباد خانی سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌فه‌رموێت: ئێستا به‌ڕێزت و "هیواکان" ، "ئارام"ه‌کان و پیاوه‌کانی ترت له‌به‌رده‌می دوو ئهڵتهرناتیڤدان یان ده‌چین بۆ به‌رانبه‌رێن یان درێژه به ترسنۆکیی خۆمان ده‌ده‌ین.
مه‌هاباد خان وا دیاره له ڕۆژی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یه‌وه هه‌موو شتێکی وه‌ک سه‌فته دۆلار لێبووه به ده‌بڵ و وای ده‌بینێت! بۆیه هیوا و ئارامی لێبووه به کۆمه‌ڵ. مه‌هاباد له ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا بۆخوێنه‌ری ده‌رده‌خات که هێرشی کراوه‌ته سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کاندا دانیشتووه. من به‌شبه‌حاڵی خۆم پێم ئاساییه که: (کێ!).. کێ ده‌بینیت یان چ که‌سێک پۆستێک وه‌رگرێت. پرسیار و ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه که، ئایا تۆ چۆن و به چ مه‌به‌ستێک به‌ره‌و ڕووی ئه‌و که‌سانه و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بیته‌وه؟ یان له ڕووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌دا چی ده‌بینیت و چی ده‌ڵێیت؟ یاخود بۆچی پۆستێک وه‌رده‌گریت و له به‌رچی و چی ده‌که‌یت؟ دووباره مه‌هاباد ده‌یه‌وێت بۆ خوێنه‌ری دهردهبخات که، ئه‌م هه‌موو دیدارانه‌ی بۆ پرس و کێشه‌ی ئافره‌تی کورد بووه. به قسه‌کانیدا وا نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ گروپێک ژن‌دا خه‌ریکی نیمچه شۆڕش و کوده‌تایه‌کن! بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رچی نانی کوردایه‌تیی خواردووه و ده‌یخوات ئه‌م خانمه بینیونی: مام جه‌لال، مه‌سعود بارزانی و مه‌لا شێخ عیزه‌دین و کێ و کێ.... تاد. هه‌رچه‌نده ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌هاباد خاندان، تا ئیستا نازانین کێن؟
ئایا ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌م چاوپێکه‌وتن و کارانه‌ی تۆدان، که سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامییان ده‌ده‌یت ؟
له سایته‌که‌ی خۆتاندا نووسیوتانه ئه‌و وتارانه بڵاوناکه‌ینه‌وه که باوکسالاریین!
ئاخر خانم ئه‌م سه‌رکردانه‌ی تۆ که، وه‌کو په‌پوله به‌ده‌وریاندا ده‌خولێیته‌وه! نه‌ک باوکسالار؛ به‌ڵکو باپیرهسالاریشن. من نامه‌وێت درێژه به قسه‌کانم بده‌م و له دیداره‌کانت بکۆڵمه‌وه، ئه‌وه خوێنه‌ر خۆی ده‌یان بینێت، به‌ڵام له کۆتاییدا ده‌ردی براده‌رێک وتی:
(مێشێکی تریش که‌وته ناو ماستهکهوه!)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست