دیارده‌کانی سیخوڕیی و خیانه‌تی پارته‌کان
Friday, 24/10/2003, 0:55
چارلسی پاشای ئینگلته‌ره بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی، داوای یارمه‌تی له ئێرله‌ند و فه‌ره‌نسا کرد. له سه‌ر ئه‌مه په‌رله‌مانی ئینگلته‌ره فه‌رمانی گرتن و دادگایی کردنی پادشایان دا.. دواجار له سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه‌ی خواره‌وه بڕیاری کوشتنی ده‌رکرا:
بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ناوخۆ په‌یوه‌ندی به هێزی بێگانه و دوژمنه‌وه کردوه.
خیانه‌تی له ڕێبازی ئاینی پرۆتستانت کردووه به‌وه‌ی که داوای له ئێرله‌ندا کرد سوپا بهێنێته ناو وڵاته‌وه.
ماڵ و دارایی ده‌وڵه‌تی بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی خۆی به کار هێناوه.
ڕۆژی 30 / 1 / 1649 بڕیاره‌که به‌جێ هێنرا و پاشای ئینگلته‌ره (چارلس) له گۆڕه‌پانێکی گه‌وره‌ی پڕ له جه‌ماوه‌ر سه‌ری په‌ڕێندرا.(1)
به هه‌ر مه‌به‌ست و بیانوویه‌ک بێت،هیچ یاسا و سیستێمی سیاسی و ئه‌خلاقی وڵاتێک ڕێگا نادات سوپای دوژمن و داگیرکه‌ر له سه‌ر داخوازی سه‌رکرده‌ی حیزب، یان ده‌سه‌ڵاتدارێک، بانگه‌شه بکرێت و بچێته وڵاتێکی تره‌وه، که‌چی میژووی حیزبه‌کانی ئێمه پڕن له‌م کارانه، جگه له په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی کورددا، ده‌یان جار سوپای ئێران و تورکیایان هێناوه‌ته ناو کوردستانه‌وه. ئه‌مه نموونه‌یه‌کی بچوکی سوکایه‌تی کردن و شکاندنی که‌سایه‌تی کورده، له لایه‌ن ئه‌و حیزبانه‌وه به‌جێ هێنراون. میلله‌تیش چاوپۆشی لێکردوون، یان وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌ر به حیزبه‌کان پشتگیری‌یان لێکراوه، بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک بیر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه و وڵاتی خۆی کردبێته‌وه. هاوبه‌شی شه‌ڕی براکوژیمان کردووه، ئاڵای زه‌رد و کهسکمان بۆ حیزبه‌کان هه‌ڵکردووه و، په‌لاماری یه‌کترمان داوه.
ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له خۆش کردنی ئاگری شه‌ڕی براکوژیشدا هه‌بوو ... ئه‌و سیخوڕ و به‌عس و پیاوخراپانه‌ی ناو حیزبه‌کان بوون که، به ڕه‌زامه‌ندی سه‌رکرده‌کان پلانی دوژمن و داگیرکه‌رانی کوردستانیان به‌جێ ده‌هێنا.
له‌و شه‌ڕانه‌ی پارتی و یه‌کێتی یان حیزبهکوردییهکاندا که دژی به‌یه‌کتر کردوویانه، دیلی یه‌کتریان کوشتووه، یان ئه‌تکیان کردوون. که‌چی، کاتێک له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا به‌جه‌نگ هاتوون،تاکو ته‌را نه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ک سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره گیراوه‌کان به بڕێک پاره به‌ره‌ڵاکراون.
کێن ئه‌وانه‌ی پلانی ئه‌م بڕیارانه داده‌ڕێژن.. کورد به قراندن ده‌ده‌ن؟ بێگومان سیخوڕه به‌عسییه‌کانی ناو پارتی و یه‌کێتی.....
عارف ته‌یفور له شه‌ڕی نێوان پارتی و یه‌کێتیدا له هه‌ڵه‌بجه به ئاشکرا فه‌رمانی ده‌رده‌کرد: هه‌رچی دیلێکی سه‌ر به یه‌کێتی هه‌یه ده‌بێت بکوژرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد و سوێندی ده‌خوارد هه‌رکه‌سێک نه‌فه‌رێکی یه‌کێتی له لاوه به‌ره‌ڵا بکات، یان سه‌رپێچی بکات خۆی ده‌کوژێته‌وه!
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید (عه‌لی کیمیاوی) یه‌کێک بووه له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی، زوو سیخوڕه‌کانی ناو پارتی ڕێگه‌ی هه‌ڵاتنیان بۆ خۆش کرد، بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕای جه‌ماوه‌ر له (گه‌ڵاڵه‌وه) چه‌ند لێپرسراوێکی پارتی پێشمه‌رگه‌یه‌کیان فریودا تا له گه‌ڵیدا ڕابکات و دووایی وایان ڕاگه‌یاند، گوایه ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه یارمه‌تی داوه. کاتێک عه‌لی کیمیاوی گه‌یشته به‌غدا، به ده‌ستی خۆی پێشمه‌رگه‌که‌ی کوشت. (دیاره زووتریش به عه‌لی کیمیاوی گوتراوه که ئه‌مه بکات، تا نهێنییه‌که بپۆشرێت!)
ڕۆژی 31 / 8 / 1996 نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه له ده‌وری سیخوڕ، جاش و به‌عسه کورده‌کان، به یارمه‌تی ئه‌وان سوپای عێراقیان هێنایه ناو هه‌ولێره‌وه. ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتی تێدا کوژران. پارتی به دڕندانه‌ترین شێوه دیله‌کانی ئازارده‌دا، هه‌ندێ له دیله‌کان که لیستی ڕه‌شیان له لای پارتی هه‌بوو، ده‌بران رووت ده‌کرانه‌وه، به ڤیدیۆ وێنه ده‌گیران، دواجار به‌ره‌ڵایان ده‌کردن،پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڕوشکاندنیان لێده‌کرا. (ئیتر بزانن ئه‌مه مانای چی).
هه‌ر هۆیه‌ک هه‌بن خیانه‌تکردن خیانه‌ته و پاساوی به هیچ شتێک نادرێته‌وه. به داخه‌وه پێده‌چێت قبووڵ کردنی خیانه‌ت و تاوانی گه‌وره‌ی حیزبه‌کان له لایه‌ن ئێمشهوه بۆته هه‌ڵوێستێکی که‌لتوریی و به کارێکی ئاسایی وه‌رمان گرتوون، بۆیه تا ئه‌مڕۆش ئه‌وانه جه‌ماوه‌رێکی زۆریان هه‌یه. خۆ ئه‌وه به‌ناو ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و شاعیرهکانمانن ده‌بینین چۆن له خزمه‌تی سیاسهتمهدارهکانماندان! له میحنه‌تی تێداچوون پشتگیری‌یان لێده‌که‌ن و، ناهێڵن لارببنه‌وه.
بڕیاری ناردنی ئه‌مجاره‌ی سوپای تورک بۆ عێراق ئه‌گه‌ر له جاری پێشوتر سامناکتر نه‌بێت که‌متر نییه، چونکه ئه‌وسا مه‌ترسی بۆ سه‌ر حیزبه‌کان دروستکردبوو، ئه‌وه‌بوو ڕێکخراو و، جه‌ماوه‌ری کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به فیکه‌یه‌کی ئه‌م حیزبانه خۆیان ڕێکخست و خۆپیشاندانیان کرد، که‌چی ئه‌مڕۆ به‌رده‌می باڵیۆزخانه‌کانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا مێشێک میوانیان نییه!.
کورد میلله‌تێکی بێده‌سه‌ڵاته، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه‌دا که‌س هیچی پێناکرێت! ئێمه وا له خۆمان گه‌یشتووین. بڕوا ناکه‌م ئه‌گه‌ر بۆ خۆشمان ڕازی نه‌بووینایه، ئه‌وان به‌و شێوه‌یه خیانه‌تیان لێبکردینایه، دیارده‌کانیش ئاشکران هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌کێتی له داخوازییه‌کی جددی و چاره‌نووسی کورد له عێراقدا، وه‌ک عه‌ره‌بێکی شۆڤێنیست ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی میلله‌ته‌که‌یاندا ده‌که‌ن و که‌ڕ و لاڵن، ده‌نگیان نییه و هه‌ڵوێست نانوێنن، ده‌ڵێی کتومت ده‌سه‌ڵاتدارێکی عه‌ره‌بی عێراقین، مافی کوردیان پێشێل کردووه، تا بۆیان کرابێت خۆیان له هه‌موو داخوازییه‌ک دزیوه‌ته‌وه. خۆشمان داواکاریمان له سه‌ریان نییه، ئاساییه ئه‌مڕۆش حیزبه‌کان!... سه‌رکرده‌کان! کاری سیاسیمان بۆ نه‌که‌ن ، سه‌رقاڵی مشه‌خۆریی و سیاسه‌تی خۆیان و بازرگانی کردن بن، که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ردووکیان تێکه‌ڵ به یه‌ککردووه.
حیزب و سه‌رکرده‌کانمان له قسه‌ی تاکه که‌س ..... ڕای جه‌ماوه‌ر... میلله‌ت...سڵ ناکه‌نه‌وه. بۆ خیانه‌ت له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییمان ترسێکیان نییه، ئیدی بۆچی سه‌رینی بێ خه‌می نه‌خه‌نه ژێر سه‌ریان، یان کاتێک باس له لیستی دوور و درێژی ئه‌ندامه خاینه‌کان ده‌کرێت، ئاشکرای بکه‌ن و دادگایه‌کی بۆ دابنێن؟
له‌م ماوه‌ی ئه‌م (30)ـ(40) ساڵه‌دا هیچ کوردێکی خاین... جاسوس... به‌عسی.. سزا نه‌دراون و نه‌کوژراون ئه‌مه ڕامانێکی قووڵی ناوێت! پرسیارێکی گه‌وره‌ش نابێت دروست بکات، به تایبه‌تی لای ئه‌وانه‌ی نیسکێک بیر ده‌که‌نه‌وه.
شه‌وکه‌تی مه‌لا اسماعیل یه‌کێک بوو له‌و که‌سه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی پارتی، به پله‌یه‌کی نزمی سه‌ربازیی له ساڵه‌کانی 1960 تا ساڵی 1975 له باره‌گای بارزانی لێپرسراوی بێته‌ل (لاسلکی) بوو، هه‌موو نهێنی و کۆده سه‌ربازییه‌کانی شۆڕش و پارتی و باره‌گای بارزانی له به‌ر ده‌ستیدا بوون، دواجار ده‌رکه‌وت، که زۆربه‌ی نهێنییه‌کان ئه‌م داوێتی به حکومه‌تی عێراق. دوای ئاشبه‌تاڵ و نسکۆکه، به پله‌یه‌کی به‌رزی سه‌ربازی (عقید الرکن) له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق کارێکی نوێی خه‌ڵات کرا. ئه‌م خاینه له لایه‌ن میلله‌تیشه‌وه سزا نه‌درا، زۆر که‌س بۆ به‌غدا ده‌چوونه لای و داوای یارمه‌تی و هاسانکاری گیروگرفتی تایبه‌تی خۆیان لێده‌کرد! ئه‌مڕۆش لێپرسراو یان سه‌رێکی سیاسیی ئه‌گه‌ر سیخوڕ و به‌عسی بوو بێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو وه‌ک (شه‌وکه‌تی مه‌لا اسماعیل) له نسکۆیه‌کی تری میلله‌ته‌که‌یدا به هه‌مان شێوه پاداشت بدرێته‌وه و خه‌ڵکی ماستاوچی بچنه لای و داوای یارمه‌تی لێبکه‌ن، به‌ڵام نه‌چوو بچێت، ئه‌وه‌تا حیزبه‌کان پاداشتیان ده‌ده‌نه‌وه و دڵنه‌واییان ده‌که‌ن.
ئه‌وانه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بوون ئه‌مه‌ریکا ئه‌و کێوه بڵنده‌ی به‌عس دهڕمێنێت و، مه‌ترسیی بۆ ئه‌مانیش دروست ده‌کات.
که‌سایه‌تی و پاراستنی نهێنی سیخوڕێتی ئه‌وان له مانه‌وه‌ی به‌عس و له ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا بوو.... ئیمڕۆش ئه‌و ده‌نگانه‌ی له که‌سانی ناو ئه‌و دوو حیزبه‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه، ده‌نگی ئه‌و سیخوڕ و خاینانهیه که خه‌ون به یه‌کێتی خاکی عێراق و سه‌روه‌ریی نیشتیمانی عه‌ره‌به‌وه ده‌بینن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ئه‌وه ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌رگیز ئازادی و سه‌ربه‌ستی کوردی‌یان نه‌ویستووه، بۆیه له ناو ئه‌و حیزبانه‌دا جێگایان بۆته‌وه، یان له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه ڕاسپێردراون حیزب دروست بکه‌ن و به هۆی ئه‌وانه‌وه کۆنترۆنی بزافی نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێ بکه‌ن.
کاتێک مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: نه له ئه‌مڕۆ... نه له پاشه‌ڕۆژدا کورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نابێت، یان عادل موراد ده‌فه‌رموێت: زۆر له ده‌وڵه‌تان داوایان لێ‌کردین سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورد ڕابگه‌یه‌نین، ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌کرد، گوتمان عێراقین! یاخود مام جه‌لال له ئوستورالیا سوکایه‌تی به ئاڵای کوردستانه‌وه ده‌کات و فڕێی ده‌دات، به شانازی و خۆشییه‌وه ئاڵای گه‌شاوه‌ی عێراق به‌رزڕاده‌گرێت! ئه‌م که‌سانه ئه‌گه‌ر به ئاشکراش فایلیان نه‌بێت، به‌ڵام بیر و بۆچوون و کاریان وه‌ک سیخوڕ و به‌عسی و خاین وه‌هایه، له‌و بوره‌دا و بۆ خزمه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستان کار ده‌که‌ن. له ناو میلله‌تێکی هوشیاردا نموونه‌ی وه‌ک ئه‌م سه‌رانه به نیشتیمانپه‌روه‌ر و دهسرڵاتدار ڕاناگیردرێن، ده‌وری چاره‌نووسسازیی میلله‌تێک، به‌ڵکو به‌رپرسیاری کارگهیهکیشیان پێ پێ‌نادرێت!
پاش دووانزه ساڵ ڕاپه‌ڕین و ناسینی میلله‌تی کورد له لایه‌ن دنیاوه...زیاتر مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ره و پێشه‌وه چووه. له چاو ده ساڵ له‌مه‌و پێشدا ئه‌مڕۆ کورد دۆستێکی زوری هه‌یه، که له ناو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا پشتگیری له مافی چاره‌نووسی کورد ده‌که‌ن . که‌چی سه‌رانی نائومێدی سیاسی کورد، بانگه‌شه‌ی عێراقبوونی خۆیان ده‌که‌ن. پاش ئه‌و هه‌موو قوربانی، ماڵوێرانی و ئه‌نفاله‌ی توشی کوردیان کرد، ده‌خوازن له‌شێکی ماندووی میلله‌تێکی چه‌وساوه بخه‌نه‌وه باوه‌ش دڕنده‌یه‌کی داگیرکه‌ر.
پرسیارێک لێره‌دا له مام جه‌لال و مه‌لا به‌ختیار و ئه‌و سه‌رانه‌ی ناو یه‌کێتیش ده‌بێت بکرێت که:
ئایا له ساڵانی 1978 دا، به‌و چه‌ند کڵاشینکۆف و دوو بابووڵه نانه‌وه داتانه کێو، هه‌ر به‌و نائومێدیی و ڕه‌شبینییه‌وه تێکۆشان و خه‌باتتان ده‌ست پێ کرد که کورد نابێته هیچ و ڕزگاری نابێت؟ ... هه‌ر به‌و بێ هیواییه‌وه میلله‌تتان له ده‌وری خۆتان کۆکرده‌وه?... دایکتان بێوه‌ژن و منداڵتان ههتیوکرد؟ یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی کورد ئه‌نفال و کیمیاباران و کوردستان کاول بکرێت؟
ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی سیخوڕی و خیانه‌تی حیزبه‌کان!
(1) گۆڤاری کۆنتراکت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست