تۆرانییه‌کان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ن (بەشی یەکەم)
Tuesday, 17/12/2002, 0:25
یه‌که‌م ڕۆژم بوو گه‌یشتمه‌وه سلێمانی، ئه‌و تاکسییه‌ی منی گه‌یانده گه‌ڕه‌کی ڕزگاری ڕادیۆی ناو ماشینه‌که‌ی له سه‌ر که‌ناڵێکی تورکی گۆرانی ده‌گووت، له‌گه‌ڵیدا کاکی شۆڤێر زۆر به خۆشییه‌وه له ژێرلێوه‌وه بۆی ده‌گوته‌وه، هه‌ستێکی سه‌یر له‌و کاته‌دا له لام دروست بوو، نه‌مده‌زانی ئایا به ڕاستی من له سلێمانیم یان له شه‌قامێکی شاری ئه‌سته‌مبوڵدا سواری تاکسییه‌ک بووم. ناچار له کابرای شۆڤێرم پرسی:
ـ له‌وه ده‌چێت تورکی بزانیت!؟
له وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ خه‌ڵکی که‌رکوکم.
ـ کوردیت؟
وتی: به‌ڵێ.
ـ ده زه‌حمه‌ت نه‌بێت به‌ڵکو بیخه‌یته سه‌ر گۆرانییه‌کی کوردی، من تورکی نازانم.
*********
ئه‌مڕۆ له ناو شاری سلێمانیدا تورکمانه‌کان نه‌ک وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێک یان کهمهنهتهوایهتییهک، به‌ڵکو به‌و په‌ڕی سه‌ربه‌ستییه‌وه وه‌ک ده‌ستگایه‌ک بۆ میت و ڕژێمی تورکیا پروپاگه‌نده و چالاکییان هه‌یه و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد هه‌میشه له کاردان. زۆر له که‌سانی سه‌ر به یه‌کێتی ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی مام جه‌لاله که وه‌ک ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کان ئه‌مانه‌شیان له سلێمانیدا بۆ قوت کردووینه‌ته‌وه و، ڕێگایان پێدراوه باره‌گایان هه‌بێت، ڕۆژنامه و گۆڤار ده‌ربکه‌ن و له ئیستگه‌ی ڕادیۆوه به تورکی و تورکمانی بچهڕێنن.
ئه‌م تۆرانییانه له سلێمانی کورده ئاواره‌بووه‌کانی که‌رکوک و خانه‌قین به تورکمان داده‌نێن و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌که‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه‌ش تورکمانی ده‌زانن وه‌ک تورکمان به نه‌رمییه‌وه مامه‌له و داوای هاریکارییان لێده‌که‌ن، ئیستگه و ڕۆژنامه‌کانی خۆیان ئاڕاسته‌یان ده‌که‌ن، هه‌ندێ له‌وانیش وه‌ک جاش خۆیان پێ فرۆشتوون. بۆ نمونه زۆربه‌ی پاسه‌وانه‌کانی ناو باره‌گا و ڕێکخراوه تۆرانی و تورکییه‌کان که خه‌ڵکی به قینه‌وه ده‌ستیان بۆ ڕاده‌کێشن له‌و کورده تورکمانیزانه خۆفرشانهی که‌رکوک و هه‌ولێر و خانه‌قینن، که به موچه و پاره‌یه‌کی زۆر کڕیویانن.
له سه‌ر زمانی موسته‌فا ساڵح که‌ریم که له هاوینی ئه‌مساڵدا گێڕایه‌وه، کە تورکمانه‌کان ده‌ڵێن: هه‌ر شار و شارۆچکه و ناوچه‌یه‌ک قه‌ڵایه‌کی تێدا بێت ئه‌و شوێنانه خاک و وڵاتی ئێمه‌ن. تۆرانییه‌کان به پێی پلانداڕێژراوی میتی تورکی به‌و مێتودهوه کار ده‌که‌ن و له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌وانیشدا: (کورد... کوردستان) دوو وشه‌ی قێزه‌وه‌ندن له ناو ڕۆژنامه و ئیستگهکانیاندا جێگایه‌کیان نابێته‌وه و تا بۆیان بکرێت خۆیانی لێده‌دزنه‌وه.
تۆرانییه‌کان پاش خه‌باتی چل ساڵه و شۆڕشی کورد و خوێنی هه‌زاران شه‌هید و قوربانی ئه‌نفال و ڕاگواسته‌وه، ئه‌مڕۆ له کورد زێدتر داوای مافی سیاسی و که‌لتوری و ڕۆشنبیری خۆیان ده‌که‌ن، ناوچه‌ی کوردستان به موڵکی خۆیان ده‌زانن. ئه‌مڕۆ هێنده‌ی تۆرانییه‌کان به یارمه‌تی میتی تورکی له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتیمانیدا دێن و ده‌چن، له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا ئه‌و جموجۆڵهیان زیاتر دەبینرێت. ئەوان دژی خواسته‌کانی میلله‌تی کورد هه‌ڵسه‌که‌وت دەکه‌ن و لە هەوڵدان که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییمان بسڕنه‌وه، مێژوو و جوگرافیای کوردستان بشێوێنن، بۆیه تورکیاش که‌وته فشارهێنان بۆ سه‌ر پارتی و، یه‌کێتیش ئه‌م هه‌له‌ی وه‌ک هه‌له‌کانی دیکه قۆسته‌وه و بهرافی ڕێکخراوه تورکمانه تۆرانییه‌کانی بۆ ناوچه‌کانی خۆی کرد. یه‌کێتی نیشتیمانی و به‌تایبه‌تی خودی جه‌لال تالەبانی بۆ خۆی ئه‌مڕۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا خۆش کردووه و سه‌ربه‌ستییه‌کی ته‌واوی پێداون.
زۆر که‌س ئه‌مه‌یان له بیره و وه‌ک نمونه ده‌یهێننه‌وه که چۆن یه‌کێتی پێشتر له دژی پارتی و خێزانی بارزانی پشتگیری خۆی بۆ ڕێکخراوه ئیسلامییه‌کان نیشان دا و هات له بیاره، ته‌وێڵه و هه‌ڵه‌بجه‌دا باره‌گای بۆ کردنه‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی خسته ژێر دهسهڵاتیشانهوه، ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه پشتگیری له تۆرانییه‌کان ده‌کات، که نازانرێت چۆن ئه‌نجامه‌که‌ی به خراپتر ده‌شکێته‌وه.
یه‌کێتییه‌کان بۆ خۆشیان دان به‌م ڕاستییه‌دا ده‌نێن و ئه‌مه به‌کاری ناژیرانه و دیکتاتۆریانه‌ی سه‌رکرده‌کانیان داده‌نێن، به تایبه‌تی پاش هێرشبردنهوهی ئیسلامییه‌کان له ڕۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا و شه‌هیدبوونی زێد له 70 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی. ده‌ڵێن نه‌ده‌بوو بۆ تورکمانه‌کان ئه‌م هه‌ڵه و خیانه‌ته زله‌ش بکرابایه، به‌ڵام چونکه سه‌رانی یه‌کێتی ئه‌مڕۆ وه‌ک جاران له‌به‌ر جه‌نجاڵی و سه‌رقاڵی کاری دیکه‌ی خۆیان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌ماوه بیر له مه‌ترسی و کاروباری سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌نه‌وه، جه‌لال تالەبانیش ئه‌و ته‌مه‌نه کورته‌ی ماوێتی وه‌ک هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌کی دیکتاتۆر ئه‌و جۆره بڕیاره سامناکانه هه‌ر له لای خۆیه‌وه ده‌رده‌کات، بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که چ نه‌هامه‌تییه‌ک پاش نه‌مانی خۆیان بۆ کورد به‌جێده‌هێڵن. سه‌رانی یه‌کێتی هێنده مهسهلهیهکهیان به‌قورسی وه‌رنه‌گرتووه، چونکه کوردستان به وڵاتی پاشه‌ڕۆژی خۆیان نازانن.
ئه‌وان به پاره و سامانێکی زۆره‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن له سه‌عاتی سفردا وڵات بهجێبهێڵن.
********
تۆرانییه‌کان ڕۆژنامه‌یه‌کیان به ناوی (تورکمن ایلی)یه‌وه هه‌یه، که به زمانی عه‌ره‌بی و تورکیی ده‌ریده‌که‌ن و به ئاشکرا سیاسه‌تی دوژمنایه‌تیکردنی کوردی تێدا ده‌رده‌بڕن. من 4 ژماره‌م له‌و رۆژنامه‌یه له به‌ر ده‌ستدایه که له سێ ژماره‌یدا ده‌بوو بابه‌تی نووسینه‌کان ناوی کورد یان کوردستانی تێدا بهێنرایه، به‌ڵام ئه‌وان بازیان به‌سه‌ردا داوه و به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆیانیان له قه‌ره‌ی نه‌داوه، ئه‌مه بۆ خۆی لای خوێنه‌ری وریا ئه‌و هه‌سته دروست ده‌کات، چون تۆرانییه‌کان به‌و ده‌سه‌ڵاته که‌مه‌ی ئه‌مڕۆیانه‌وه حیسابێک بۆ کورد وه‌ک میلله‌ت و کوردستان وه‌ک خاکی کورد ناکه‌ن. له ژماره (498)دا به ناچاری جارێک ناوی کوردیان له دوای عه‌ره‌ب و تورکمانه‌وه هێناوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناڕاسته‌وخۆی ده‌یانه‌وێت وه‌ڵام بۆ پرسیارێک دروست بکه‌ن و بڵێن که: له عێراقدا ژماره‌ی تورکمان له کورد زێدتره، لای ئه‌وان کورد ته‌نها له سلێمانی و دهۆکدا هه‌ن. تۆرانییه‌کان ده‌ڵێن ئێمه‌ی تورکمان له دوو ملێۆن و نیو زێدترین. له ساڵی 1993دا که کوردستان له دوو لاوه بۆیکۆتی خرابووه سه‌ر و ڕێکخراوه به ناو خێرخوازه‌کانی تورکیاش هاتبوونه کوردستانه‌وه و، ئه‌وانه‌ی هانایان بۆ ده‌بردن ده‌بوو ناوی خۆیان وه‌ک تورکمان بنووسن، ئینجا مستێ ئارد و که‌مێک خواردنیان پێ ده‌دان، ئه‌مڕۆ لیستی ئه‌و ناوانه له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه له زۆر بۆنه‌دا ده‌خرێته به‌رچاو و ده‌ڵێن تورکمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی پتر له‌و ژماره‌یه له عێراقدا هه‌ن و نابێت مافه‌کانیان پێشێل بکرێن، گه‌لێ جاریش وه‌ک مه‌سه‌له‌ی قوبروس هه‌ڕه‌شه‌ی پێوه ده‌که‌ن.
تۆرانییه‌کان ئه‌مڕۆ که یه‌کێتی نیشتیمانی سنگی بۆ کردوونه‌ته‌وه، میوانداری لێکردوون و باڵی دۆستایه‌تی بۆ درێژکردوون، هیچ ڕێزێکیان بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و پارته سیاسییه‌کانی کورد نییه. ئه‌وان له زمانی (پرۆفیسۆر ئیحسان دۆغرماجی)1یه‌وه ده‌ڵێن دانیشتووانی هه‌ولێر هه‌موو تورکمان بوون، کورده‌کان له دوایدا هاتوونه‌ته ناویه‌وه و داگیریان کردووه. ئه‌و ده‌ڵێت من باوکم هه‌ولێری و دایکیشم که‌رکوکییه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش دانیشتوانی هه‌ولێر، به تایبه‌تیش قه‌ڵاکه‌ی به تورکمانی قسه‌یان کردووه. که‌رکوکیش گه‌وره‌ترین شاری تورکمانه. هه‌ر ئه‌م پرۆفیسۆره تۆرانییه ده‌ڵێت زۆربه‌ی ناوچه تورکمانییه‌کان ئه‌مڕۆ وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی عێراقدا (واته که‌رکوک، خانه‌قین و ته‌له‌عفه‌ر). دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ناچار ده‌کرێن که شوناسنامه‌ی تورکمانی خۆیان بکه‌نه عه‌ره‌بی یان کوردی. به واتایه‌کی دیکه، ئه‌مڕۆ ئه‌و تورکمانانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدان بوونه‌ته عه‌ره‌ب و ئه‌و ئاوارانه‌ی که له که‌رکوک و خانه‌قینیشدا هانایان بردۆته به‌ر ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی هه‌موویان تورکمانن و به‌زۆر ناچارکراون بڵێن ئێمه کوردیین.
له لای تورکمانه‌کان که‌رکوک و هه‌ولێر کوردی تێدا نیین، ئه‌گه‌ر هه‌شبن ئه‌وانه له بنچینه‌دا تورکمانن و به‌زۆر کراونه‌ته کورد. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێمه پێی ده‌ڵێین باشوری کوردستان ئه‌مڕۆ به‌شێکی زۆری تورکمانه‌کان به خاکی خۆیانی ده‌زانن و له نه‌خشه‌دا ده‌ستی بۆ ڕاده‌کێشن. تورکمانستانی تۆرانییه‌کان له عێراقدا گه‌لێک گه‌وره‌تر و فراوانتره له ناوچه‌ی کوردنشینه‌کان (کوردستان).
تورکمانه‌کان ئه‌مڕۆ له سلێمانی به‌یارمه‌تی مام جه‌لال و یه‌کێتی نیشتیمانی، بره‌ویان به چالاکی و جموجۆڵییهکانیان داوه. حکومه‌تی تورکیا له ساڵی 1997ه‌وه به ناوی (زانکۆی سه‌لاحه‌دین) و له هه‌ولێریش له ساڵی (1992)ه‌وه به ناوی (کلیه‌ی عشق) دوو قوتابخانه یان زانکۆی کردۆته‌وه. ئیستا ده‌رچووانی ئه‌و دوو کۆلێژه زمانی ئینگلیزی و تورکی فێرده‌بن، دوای ئه‌وه ده‌توانن بچنه تورکیا و خوێندنی باڵاتر له‌وێ ته‌واو بکه‌ن. هه‌ر له سلێمانی بۆ ئه‌و تۆرانییانه (باخچه‌ی ساوایان) و (قوتابخانه) به تورکی کراونه‌ته‌وه، قه‌ده‌غه‌یه باوکان منداڵه‌کانیان فێری کوردی بکه‌ن، ده‌ڵێن سلێمانییه‌کان ده‌بێت تورکمانی فێر ببن و به تورکمانی قسه‌مان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
ئه‌و زه‌وییانه‌ی ئه‌مڕۆ حکومه‌تی هه‌رێمی سه‌وز به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ند و خه‌ڵکی دیکه‌دا دابه‌شی ده‌کات به‌ر تورکمانه‌کانیش که‌وتووه. به کوێرایی چاوی پارتی و دوژمنای یه‌کێتی هه‌رگیز جه‌لال تالەبانی ئه‌م دۆسته دێرینه‌ی کورد له یاد ناکات، هه‌موو دۆست و ئه‌ندامێکی دیکه‌ی یه‌کێتیش ده‌بێت کوردێکی به‌وه‌فای برا تۆرانییه‌کان بن. تۆرانییه‌کان ده‌بێت له عێراقێکی فیدرالیدا به‌هێزتر بکرێن و ئاینده‌یه‌کی باشیان له سه‌ر حیسابی خاک و که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ دیاری بکرێت.
1 ـ ژماره (509) لاپه‌ڕه‌ی 2 (تورکمان ایلی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست