دەگێڕنەوە حاجی حسێنێک هه‌بوو، خه‌ڵکی گوندی ههباسچهقهڵ بوو، نزیک مارەرەش لە ناوچەی شارباژێڕ، کە ئیستا ناوەکەی گۆڕاوە بووە بە (هەباسە گووڵە)، گوایە جارێک کوڕی ئەم حاجی حسێنە، بەهەڵەداوان دێتە لای باوکی و ده‌ڵێت:
- بابه !... عه‌وڵا قاچی مریشکێکی شکاندم.
باوکه ده‌یکات به هه‌را و ده‌ڵێت:
- چۆن؟ ده تۆش بڕۆ کوڕم، قاچی مانگایه‌کی بشکێنه!کوڕه ده‌ڵی:
- بابه چۆن له‌سه‌ر قاچی مریشکێک، قاچی مانگایه‌ک ده‌شکێنرێت؟
ماوه‌یه‌کی تری پێ ده‌چێت، کوڕه دێته‌وه، ده‌ڵێ:
- بابه ئه‌م جاره، عه‌وڵا قاچی مانگاکه‌ی شکاندووم!
باوکی قۆشقی ده‌بێت، ده‌یکاته هه‌را، ده‌ڵێ:
- ده که‌واته کوڕم ئه‌مجاره بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه!کوڕه ده‌ڵیت:
- بۆ خاتری خوا ئه‌وه چی ئه‌ڵێیت، چۆن له سه‌ر قاچی مانگایه‌ک بچم قاچی خۆی بشکێنم؟
ماوه‌یه‌کی تر تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مجاره کوڕه به هه‌ڵه‌داوان و قوڕگی پڕ له گریانه‌وه، دێته‌وه لای باوکی،
ده‌ڵێ:
- بابه گیان ئه‌ی هاوار، چیم لێ ئه‌که‌ی، عه‌وڵا، حه‌مه‌ی کوڕمی کوشت، ئیستا چیبکه‌م؟ باوکه به
بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێک بدات، وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه ئه‌ڵی:
- هیچ کوڕم. هیچ مه‌که. کوره هاوار ئه‌کات ئه‌ڵێ:
- چۆن هیچ نەکەم ، ئه‌وه چی ئه‌ڵێیت باوکه تۆ له‌سه‌ر قاچی مریشکه‌که، وتت بڕۆ قاچی مانگه‌که‌ی بشکێنه، له سه‌ر قاچی مانگاکه وتت بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه، که‌چی ئیستا ئه‌و کوڕه‌که‌می کوشتووه، ئه‌ڵێی هیچی لێمه‌که؟! باوکه ده‌ڵێت:
- کوڕم، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی له‌سه‌ر قاچی مریشکه‌که، قاچی مانگاکهیت بشکاندایه، دوایی نه‌ده‌هات قاچی مانگاکەت بشکێنێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مانگاکهش، قاچی خۆیت بشکاندایه هه‌رگیز زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد، بێت‌و کوڕه‌که‌ت بکوژێت. تازه هه‌رچییه‌ک بکه‌یت، کوڕه‌که‌ت بۆ زیندوو نابێته‌وه.
- - - - - - - - - - - - - - - -
لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، زۆربەی دانیشتوانی ویلایەتی موسڵ کورد بوون، عوسمانییەکان دانیان بەو راستییەدا نابوو، ئەو ددانپێدانانە راستییەک بوو، کە کورد بۆ سەلماندنی کوردستانیبوونی خاکەکەی پێویستی بە قوربانیدان نەبێت، دوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق (موسڵ و کەرکوک و هەولێر و سلێمانی) تا سنوری حەمرین خرایە سەر ئەو دەوڵەتە نوێیەی عێراق. بەڵام لەبەر نەبوونی یەکێتی کورد و رابەرایەتییەک بەرە بەرە کورد زۆربەی ئەو ناوچانەی دۆڕاند.
ئامانجی شۆڕش و راپەڕینی گەلان، دەستکەوتی لێدەکەوێتەوە، لێ سروشتی شۆڕش و راپەڕینەکانی کورد، پێچەوانەکەی روو دەدات، کە بۆ دۆڕاندن و لە دەستدانی دەستکەوتەکانە، بۆیە هەمیشە کورد ئەوەی داوای کردووە و خەباتی بۆ کردووە، پارچەیەک لە نیشتیمان و لە خاکی خۆشی لە دەستداوە.
-------------------
(موسڵ)
کاتێک دەوڵەتی عێراق دروست بوو، لە دوای ساڵی ١٩٢٠ موسڵ پڕکرا لە عەرەب، کورد بۆ خۆی وتی موسڵ شارێکی کوردیی نییە و عەرەبییە. ئەمڕۆ کوردەکە بۆ خۆشی موسڵ بە شارێکی کوردی نازانێت، لە زمانی وشیار زێباریشەوە، کە ساڵی ٢٠٠٣ لێدوانی دا و وتی: کورد چاوی لە شاری موسڵ نییە. کاتێک داعش موسڵی داگیرکرد، هەرچی کوردێک لەو شرەدا مابوو زۆربەیان کوژران یان هەڵاتن، دەوروبەری ئەم شارە بە شەنگالەوە وەک موسڵ داگیرکرا و دانیشتوانە کوردەکەی راونرا، ویستیان کوردی تێدا نەهێڵن
-------------------
(کەرکوک)
- لە دوای دۆزینەوەی نەوت لە کەرکوک، ئەم شارەش پڕکرا لە عەرەب، بوو بە شاری برایەتیی و فرەنەتەوە، هەرچەندە مەلا مستەفا کەرکوکی بە قودسی کوردستان ناو دەهێنا و پارتی دەیگوت ئێمە لە بستێکی شاری کەرکوک خۆش نابین، بەڵام دوای روخانی سەدام، سەرکردەکانی کورد بە مادی ١٤٠ و بڕێک دۆلار دەستبەرداری ئەم شارەش بوون، ئەمڕۆ وەکو دەبینرێت و لە لێدوانی بەرپرسەکانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتی کوردییدا، کەرکوک وەک شارێکی کوردی باس ناکرێت، بۆیە چارەنووسی کەرکوک، وەک چارەنووسی موسڵی لێدێت. با باسی خانەقین و ناوچەداگیرکراوەکانی دیکەش نەکەین، برینی ئەوانیش نەکولێنینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست