جامانەی بێنوێژی بارزانی!
Friday, 18/11/2016, 15:57
پەڕۆی بێنوێژ، ئەو پارچە پەڕۆیە بوو، کە جاران ژن لەو مانگەدا خوێنی لەبەر دەڕۆیشت بە کاری دەهێنا، ناوی ئەو مانگ و پەڕۆیەش پەیوەستە بە ئاینی ئیسلامەوە، کە رێگا نادات لەو رۆژەدا ژن دەستنوێژبگرێت و نوێژبکات، یان بەڕۆژوو بێت و شایەتمان بهێنێت، ئەو رۆژانە جایز نییە کە ژن قورعانیش بەدەستەوە بگرێت.
هەڵبەت ئاینی ئیسلام جیاوازتر لە ئاینەکانی تر، وەکو مرۆڤ سەیری ژن ناکات، مافی مرۆڤبوونیشی لێسەندۆتەوە، یان لە بەشێکییدا نیوە مافی داوەتێ. پلەی ژن خراوەتە خوار پیاو و کەمێک لەسەرو ئاژەڵەوە دانراوە، ئەویش لەبەر ئەوەی ژن کەرەستەی خۆشگوزەرانی و رابواردنی پیاوە، ئیستاشی لەگەڵدا بێت لای ئیسلام لە کۆیلە خراپتر مامەڵەی ژن دەکرێ و تێڕوانینی داعش و ئیسلامە سەلەفییەکان لەسەر ژن، بەڵگەی زیندووی ئەم سەردەمەیە، وەک سیستەمی پیاوسالاریی، کە لە ئاینی ئیسلامدا هاتووە، پەیڕەو دەکرێت،
ژن لە ئاینی ئیسلامدا وەک گیاندارێکی پیس و بێنرخیش سەیر کراوە، ئەو شتانەی ئافرەت بەکاری هێناوە، وەک جلوبەرگ، پیس و گڵاوبوون، تەنانەت لە هەندێک وڵاتی ئیسلامییدا ئەو بەرماڵەی ژن نوێژی لەسەر دەکات، پیاو نوێژی لەسەر ناکات.
ژن وەک جنێودان و سوکایەتیی جلوبەرگ و پەڕۆ ، تەنانەت ناوەکەشی خراوەتە ناو رستەی جنێودانەوە و بەکار هێنراوە، لە نمونەی (پەڕۆی بێنوێژ، هاوەڵکراس، نافەک) هەموو ئەمانە کراونەتە کەرەستەی جنێودان و سوکایەتیی پێکردن، زۆر جار پیاو جنێوێکی بە نێرینەیەکی تر دابێت و هەڕەشەی کردبێت وەک: (دەتکەم بە پەڕۆی بێنوێژ.)، (نافەکت دەبڕم).. دەیان جنێوی دیکە...هتد.
چەند ساڵ پێش ئیستا لە سوید رەخنەی توند لەسەر وانەکانی مێژوو دەگیرا، دەیانگوت: لە ٨٥% ی وانەکانی مێژوو، هەر ناوی پیاوی تێدایە، گوایە لە رووداوەکانی مێژوودا تەنیا ناوی پیاو هاتووە، رۆڵی ژن فەرامۆش کراوە، یان کەمتر باسکراوە، لەمەوە داوایان کرد، کە سیستەمی خوێندنی مێژوو راست بکەنەوە و بیگۆڕن، ئەو مافە بۆ ژن بگەڕێنرێتەوە، چونکە ژنیش رۆڵی هەبووە، چ لە پاڵ مێردەکەیدا و چ لە گۆڕینی رووداوەکانی مێژوودا کاریگەریی هەبووە، خۆ ئەگەر ژن راستەوخۆ رۆڵی نەبووبێت، ئەوا لە پشت پیاوانەوە کاریگەریی زۆری هەبووە.
ئەوەی مەبەستمە لێرەدا بیڵێم، ئەوەشیانە، کە سروشت ژنی بەو جوانیی و پیرۆزییە دروستکردووە، پێچەوانەی ئاین و یاساکانی دیکە دەبێت ئەو غەدرەی لە ژن دەکرێت، مێژووی مرۆڤایەتیی خۆی بە قەرزارباری ژن بزانێت لەوە زیاتر پیاوان سوکایەتییان پێنەکەن.
ژن دایک و کەسی خۆمانن، سیمبوڵی بەرهەمهێنانی نەوەکانمانن، نەک وەک پیاو کە مێژووی پڕە لە کوشتن و بڕین و کاولکردن، دەبێت ئەو سووکایەتییەی لەسەر ژنانە هەڵبگیرێت و مامەڵەکردنی سروشتی لەگەڵدا بکرێت، کە بەو جوانییەی دروستی کردووە. پێناسەیەکی شیاویش بۆ ژن دابنرێت و رۆڵی لەناو کۆمەڵگا و مرۆڤبووندا بەرز رابگیرێت، هەموو واتا ناشرین و سوکایەتیپێکردنەکان لە ناو هزری ژەنگاوی خۆماندا بسڕینەوە،
ئێمەی کورد دەبێت ناشرینی و پیسیی تەنیا بکەین بە باڵای سیخوڕ، پیاوکوژ، جاش، خائین، دز و وڵاتفرۆشاندا. پێشنیاری من ئەوەیە، بۆ لەمەودوا با لە بری پەڕۆی بێنوێژ، جامانەی سووری بنەماڵەی بارزانی وەک پەڕۆیەکی بێنوێژ سەیربکەین، بە سووکی تێی بڕوانین، چونکە بنەماڵەی بارزانی وایان کردووە، لە ژێر جامانەی سووردا درۆ، دزیی، خیانەت، پیاوکوژیی و ساختەچێتیی و هەموو شتێکی ناشرینی پێدەکەن. جامانەی سوور سیمبوڵی جیاوازیی نێوان سۆرانیی و بادینییە، دروستکردنی ناکۆکیی نێوان کرمانجی و هەموو چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵگای کوردییە، مەسعود بارزانی بەو جامانە سوورەوە سەردانی وڵاتانی داگیر دەکات، دەستی ئوردۆگان رادەموسێت، مۆری خیانەت دەکات، دەبێت جامانە سورە ساختەکەی مەسعود ناوبنرێت بە جامانەی بێنوێژ، چونکە خاوەنەکەی کەسێکی بێموڕاڵ و بەدڕەوشتە، مێژووی ئەم بنەماڵەیە، جوانییەکی تێدا نییە، پڕە لە ناشرینی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست