کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزیسیۆنێک به‌ره‌و راپه‌ڕین و راماڵین (2)

Sunday, 03/04/2011, 12:00


پێناسه‌یه‌کی کورت بۆ گۆڕان:
گۆڕان زاراوه‌یه‌ک نییه‌، ته‌نها بۆ پێناسه‌یه‌ک به‌کار بهێنرێت. به‌ڵکو گۆڕان مانایه‌کی فراونتری هه‌یه‌ و به‌کارهێنانیشی به‌ربڵاوه‌ بۆ ‌هه‌موو بواره‌کان وه‌ک سروشت، زانست، بزووتنه‌وه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگادا و زۆر شتی تر، هه‌رچه‌نده‌ گۆڕان تێرمێکی سیاسیی نییه‌، لێ‌ ده‌توانرێت له‌وێشه‌وه‌ مانا به‌ مه‌به‌ستێکی سیاسیی بدات. چونکه‌ گۆڕان به‌ مانای جوڵانه‌وه‌ و ئاڵوگۆڕکردن دێت‌، بۆ نمونه،‌ گۆڕان به‌کار دێت بۆ: (زانستی بایۆلۆجی، ماتماتیک، کیمیک، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینی جلوبه‌رگ، پاره‌، قسه‌کردن، رێگاوبان، شوێن و گۆڕینی ره‌نگ و وێنه‌ .... هتد)، وه‌ک پرۆپاگه‌نده‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا گۆڕان به‌کار ده‌هێنرێت، که‌ به‌ مانای نوێکردنه‌وه‌ و گۆڕانکاریی له‌ یاسا، له‌ سیسته‌می ته‌ندروستی، له‌ خۆشگوزه‌رانی تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا به‌کار ده‌هێنرێت.

(ئوباما)ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له‌ کاتی هه‌ڵبژارده‌کاندا پرۆپاگه‌نده‌ی (ئێمه‌ ده‌یگۆڕین)ی به‌کار هێنا، له‌وێوه‌ نه‌وشیروان موسته‌فاش بۆ چاکسازییه‌که‌ی له‌ نێو ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌تایبه‌تیی، یه‌کێتیی نیشتیمانیی، ریفۆرمی گۆڕی به‌ (لیستیی گۆڕان) به‌مه‌ش خه‌ڵکێکی زۆر به‌ و وشه‌ ته‌لیسماوییه‌ مه‌ست بوون و بۆ به‌رده‌می سندوقی ده‌نگدانه‌کان چوون، چونکه‌ له‌ پێشتردا ریفۆرمخوازه‌کان نه‌یتوانی به‌و ناوه‌وه‌، زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ خۆیان رابکێشن‌، لێ  گۆڕینی ئه‌و ناوه‌ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسیی باشی به‌دی هێنا و بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسییان لێ پێکبهێنا، به‌ دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان متمانه‌یه‌کیش لای خه‌ڵکی دروست بوو، هه‌رچه‌نده‌ ‌ گۆڕان له‌ لای رابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها ریفۆرم و چاکسازییه‌که‌ی پێشوو بوو‌‌، نه‌ک گۆڕینی ده‌سه‌ڵات. لێره‌ به‌دواوه‌ پیویسته‌ ئاوڕێک له‌ سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌که‌یان‌ بده‌ین،  سه‌رنج و قسه‌ی خۆشمانی له‌سه‌ر بکه‌ین.

نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ک جێگری سکرتێری یه‌کیتیی نیشتیمانی کوردستان له‌ سه‌ره‌تای مانگی 12ی 2007 وازی له‌ پۆسته‌که‌ی هێنا، له‌ به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و سلێمانی گه‌ڕایه‌وه.‌ له‌و ماوه‌ کورته‌دا و پێش ئه‌وه‌ی ده‌زگای وشه‌ دابمه‌زرێنێت، وای به‌ گوێی خه‌ڵکییدا ‌دا، که‌ وازی له‌ یه‌کێتیی و له‌ سیاسه‌ت هێناوه‌، چیدی کاری سیاسیی ناکات، سه‌رقاڵیی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نیی و راگه‌یاندن ده‌بێت. لێره‌دا نازانم  ئایا پێشتر، یان دوای وازهێنانی،  گردی زه‌رگه‌ته‌ی له‌سه‌ر پێدرا. چونکه‌ باسکردن له‌سه‌ر  کاته‌که‌  به‌ره‌وه‌ رووی کۆمه‌ڵیک پرسیارمان ده‌کاته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌یدا به‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت، ده‌زگای وشه‌ی راگه‌یاند، له‌ رۆژی 20 2 2007 سایتی سبه‌ی تۆمارکرا، به‌ دوایدا رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌، پاش چه‌ند ساڵیکیش ته‌له‌فیزیۆنی (که‌ی ئێن و ئێن) و رادیۆ و که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ناوخۆی کرده‌وه‌، جگه‌ له‌مه‌ ژماره‌یه‌ک له‌و نووسه‌رانه‌ی، که‌ به‌ ره‌خنه‌گر و نووسه‌ری ئۆپۆزیسیۆن ناسرابوون، له‌ ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تیی نووسه‌رانی کوردستانپۆست، بوونه‌ موشته‌ری رۆژنامه‌ و راگه‌یاندنه‌کانی ده‌زگای وشه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ بوو، وای له‌ ده‌سه‌ڵات کرد، که‌ گومانی  په‌یوه‌ندیی، یان رێککه‌وتنێکی ژێربه‌ژێریان کرد له‌ نێوان کوردستانپۆست و ده‌زگای وشه‌.‌ سیاسه‌تی ده‌زگای ره‌خنه‌بوو به‌ گوڵ، به‌ ره‌خنه‌گره‌کانی ده‌وت چه‌کوشه‌کانتان فڕی بده‌ن، به‌ گوڵ  له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بدوێن، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رای ئازادیی به‌ڕیوه‌ ده‌چێت، ره‌نگدانه‌وه‌ی  سیاسه‌تی گوڵ به‌ ئێخه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا کردنه‌، نه‌ک کشه‌کردن له‌ ده‌سه‌ڵاتێک، که‌ به‌ چه‌کوش ده‌بێت تێی بگه‌یه‌نیت.

ره‌وتی گۆڕینی دیموکراسیی (ره‌گ)
له‌ 07 / 10 /2008 دا ئه‌م چوار که‌سه‌ (مه‌لا خدر مامه‌ند، هه‌ڤاڵ کوێستانی، هوشیار عابد، شۆڕش حاجی) به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک رێکخراوێکیان راگه‌یاند به‌ ناوی ره‌وتی گۆڕینی دیموکراسیی (ره‌گ)، مه‌به‌ست له‌ دروستکردنی ئه‌م رێکخراوه‌، وه‌ک دواجار ده‌ر‌که‌وت، وه‌ک تۆڕێک بوو، بۆ گرتن و کۆکردنه‌وه‌ ده‌نگه‌ ناڕازییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، له‌گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ی کۆنه‌ جه‌لالیی و یه‌کێتییه‌ په‌رت و بڵاوبووه‌کانی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا چالاکیی ئه‌م چوار که‌سه‌ ده‌ستی پێکرد، بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ و خۆناسیین، سه‌ردانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپایان کرد، کۆبوونه‌وه‌ و کۆڕیان ‌به‌ست، له‌ کوردستانیش سایتی سبه‌ی، رۆژنامه‌ و سایته‌ ئه‌هلییه‌کانیش که‌وتنه‌ پرۆپاگه‌ندکردن و ناساندنی که‌سایه‌تییه‌کانی ره‌وتی گۆڕینی دیموکراسیی (ره‌گ)، که‌ پێشتر هه‌ر یه‌که‌ له‌و چواره‌، جگه‌ بازرگانی و کاسبکار هیچ چالاکییه‌کی دیکه‌یان نه‌بوو، یان ئه‌گه‌ر هه‌یانبووبێت له‌ بازنه‌یه‌کی ته‌سکدا بوو، ئه‌وه‌ نه‌بوون، که‌ به‌و ماوه‌ کورته‌ وه‌کو که‌سایه‌تیی سیاسیی دیار بناسرێن، له‌وان ئه‌کتیڤتر و ناسراوتر هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ک له‌ په‌ندیی کوردییدا ده‌گووترێ (له‌ پڕێکدا بوو کوڕێ) راگه‌یاندنه‌کانی کوردستان له‌ پڕێکدا ئه‌مانه‌یان کرد به‌و کوڕه‌ ناسراوانه‌ و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوو، ئه‌مان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، توانیان زۆربه‌ی کورده‌کانی هه‌نده‌ران بخه‌نه‌ ژێر کۆنتڕۆڵه‌وه‌، زۆریان خسته‌ سه‌ر هێڵی رۆیشتن بۆ ده‌نگدان و به‌ عێراقییکردنی کورده‌کانی ئه‌وروپا، وه‌ک له‌ ده‌نگدانه‌کاندا سه‌ره‌نجامه‌که‌ی ده‌رکه‌وت. ده‌نا زۆربه‌ی کورده‌کانی ئه‌وروپا له‌ بیریان چووبوویه‌وه‌، بچنه‌ به‌ر ده‌م سه‌فاره‌تی عێراقی و بیر له‌ ده‌نگدان بکه‌نه‌وه‌، ‌له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی لیستی گۆڕان، ره‌گیش له‌ ناوییدا توایه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ بوونه‌ گۆڕان و له‌وێوه‌ چوونه‌ به‌ر ده‌م سندوقی ده‌نگانه‌کان.
ئه‌وه‌ی به‌ قووڵی به‌یاننامه‌ی ره‌گ بخوێنێته‌وه‌ هه‌ست ده‌کات په‌یامی ئه‌مانیش بۆ ریفۆرم و چاکسازیی، په‌یامی لیستی گۆران بوو، گومانه‌کان زۆر له‌و شوێنه‌دا چڕده‌بێته‌وه‌، که ره‌نگه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌‌ به‌ راسپارده‌ی  نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌گ له‌ ئه‌وروپا له‌و ساته‌ هه‌ستیاره‌دا دروست بووبێت، یه‌کسه‌ر  به‌دوایدا نه‌مان بوونه‌ به‌شێک له‌ لیستی گۆڕان، ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ کوێستانی و شۆڕش حاجی پۆستی په‌رله‌مانتاریان هه‌یه‌.

له‌گه‌ڵما بن بۆ باسکردن و درێژه‌ پێدانی باسه‌که‌مان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌یاننامه‌ و راگه‌یاندنه‌که‌ی (ره‌گ) کلیکی ئه‌و دوو لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/reg/Rag_1.pdf

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/reg/Rag_2.pdf

به‌شی (1)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە