ئه‌و مێژوونووسانه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان لا شیرین ده‌که‌ن، پاساویش بۆ گه‌نده‌ڵیی ده‌هێننه‌وه
Wednesday, 12/01/2011, 12:00
کارێکی سروشتیی و ئاساییه، که ئه‌ندامانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن، که‌چی ئه‌م یاسا سروشتییه بۆ کورد نییه و ئێمه ناگرێته‌وه، جگه له‌وه ئێمه فێرین هه‌موو تاوانێک ته‌نها ئه‌ده‌ینه پاڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کان، لێ ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه، هه‌ست ده‌که‌ین، گروپ و که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانیش هه‌ن، وه‌ک سه‌رکرده‌کان تاوانی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بڕوانه چۆن د.که‌مال مه‌زهه‌ر به‌رگریی له خیانه‌ت و له گه‌نده‌ڵیی ده‌کات! چۆن به‌رگریی له ناپاکیی حیزبه‌کان ده‌کات.
له دیمانیه‌کی کورت‌دا، که رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌گه‌ڵ د. که‌مال مه‌زهه‌ردا سازی داوه و سایتی سبه‌ی بڵاوی کردۆته‌وه. (
کلیک) له کۆتایی دیمانه‌که‌دا پێناسه‌یه‌ک بۆ د. که‌مال مه‌زهه‌ر کراوه، که ته‌نها ئه‌و پێناسه‌یه به‌س نییه بۆ ناساندنی که‌سایه‌تیی د. که‌مال مه‌زهه‌ر، به‌ڵکو له‌و ساڵانه‌ی کورد تێیدا ئه‌نفال ده‌کرا، ئه‌م له به‌غدا وانه‌ی تایبه‌تیی مێژووی له سه‌ر کورد و به‌پێی ستراتیژیی ئه‌وسای به‌عس له زانکۆی موسته‌نسرییه به ئه‌ندامانی به‌عس ده‌گووته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن خوالێخۆش بوو (د. مارف خه‌زنه‌دار)یش وانه‌ی کوردیی به سه‌ددام ده‌گووته‌وه و سه‌ردانی ده‌کرد،(
کلیک) یان وه‌ک چۆن هه‌ندێک نووسه‌ری ناسراوی کوردیش له سلێمانی و هه‌ولێر له ئه‌من و ئیستیخبارات وانه‌یان به ئه‌ندامانی ئه‌و داموده‌زگایه ده‌گووته‌وه، د. که‌مال مه‌زهه‌ریش ئاوای ده‌کرد، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می کیمیاباران و ئه‌نفالیشدا ده‌چووه خزمه‌ت سه‌ددام و چاوی پێیده‌که‌وت. ئه‌مانه هه‌مووی له‌و کاتانه‌دا بوو، که که‌سێکی وه‌ک رۆژنامه‌نووس جوناسان راندل، سه‌ردانی ناوچه ئه‌نفالکراوه‌کانی ده‌کرد، توانی ئه‌و تاوانه مێژووییه‌ی به‌عس، که به‌رامبه‌ر به کورد کردوویه‌تی به جیهانی بناسێنێت، به‌ڵام ئه‌م نووسه‌ر و مێژوونووسانه‌ی کوردیش ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا تێکه‌ڵ کردبوو، ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌کو پێویست جگه له شاردنه‌وه‌ی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و کاره‌ساته، تیشکیان نه‌خستۆته سه‌ر ئه‌و رووداوه مێژووییه، ته‌نها بۆ شێواندنی مێژوو له نادیاردا به‌رگرییان لێیکردووه.
د. که‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌وه‌نده به‌وه‌فایه به‌رامبه‌ر به سه‌ددام حوسێن، به خراپه ناوی ناهێنێ، له هه‌ر ناوهێنانێکدا خوێنه‌ر ده‌خاته گومانه‌وه، وات لێده‌کات پاشگه‌ز بیته‌وه و به چاوێکی تره‌وه له که‌سایه‌تیی سه‌ددام بڕوانیت، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ددام پیاوی ئه‌مه‌ریکا نه‌بووه و پیاوی خۆی بووه، سه‌ددام که‌سێکی زیره‌ک و به‌توانا بووه، سه‌ددامیش مرۆڤه و هه‌ڵه ده‌کات. ئه‌م پێداهه‌ڵدانه ناچارت ده‌کات، به چاوێکی تره‌وه له سه‌ددام بڕوانێت، تا ئه‌و راده‌یه‌ی پاشه‌ڕۆژ مێژووه‌یه‌ک بۆ سه‌ددام بنووسیته‌وه، به ئه‌نفالچیی و پیاوکوژ ناوی بسڕدرێته‌وه.
د. که‌مال مه‌زهه‌ر، مێژوونووسه و زۆر که‌س ئه‌م مێژوونووسه‌یان لا پیرۆزکردووین، هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌رده‌می رژێمی مه‌لیکی عیراقدا، لایان وابوو ئه‌مین زه‌کی به‌گ که‌سێکی دڵسۆز و مێژوونووسێکی گه‌وره و کوردپه‌روه‌ره، گوایه مێژووی کورد و کوردستانی بۆ نووسیوینه‌ته‌وه، که‌چی ده‌رکه‌وت حکومه‌تی عیراقی ئه‌و سه‌رده‌مه داوا‌یان کردبوو، که بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه، مێژوو بۆ کورد بنووسێته‌وه. باسکردنی ئه‌و مێژووه رێگاپێدراو بوو، جگه له‌و که‌سی تر بۆی نه‌بوو له‌و کاته‌دا بینووسێته‌وه و سنووری تێدا ببه‌زێنێت.
ئه‌مین زه‌کی به‌گ یه‌کێک بووه له‌و وه‌زیرانه‌ی سه‌رده‌می مه‌لیکی، که ده‌ستی هه‌بوو له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی عیراقدا، د. که‌مال مه‌زهه‌ریش یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تیه مێژوونووسانه‌ی ده‌یه‌وێت مێژوویه‌کمان بۆ بنووسێته‌وه جاش و خیانه‌تمان لا پیرۆز بکات.
د. که‌مال مه‌زهه‌ر ده‌یه‌وێت چیمان پێ بڵێت و چییمان فێر بکات؟
- جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌کان، که تورکه‌کان ئه‌نجامیان دا و ئه‌رمه‌نییه‌کان بۆ خۆشیان ده‌ستی ئه‌و تاوانه بۆ تورکه‌کان راده‌کێشن، لێ مێژوونووسی کورد، د. که‌مال مه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: ئه‌وه تورک ئه‌م کاره‌ی نه‌کردووه، به‌ڵکو کورد قه‌تڵ و عامی ئه‌رمه‌نییه‌کانی کردووه، ئه‌و تاوانه ده‌خاته ئه‌ستۆ و ملی کورد، چه‌ند نموونه و هۆکاری هێناوه‌ته‌وه. د. که‌مال له ناڵیش ده‌دات، له بزماریش. هه‌ندێ جار که ره‌خنه و گومانییشی ده‌که‌وێته سه‌ر له‌وه‌ش په‌شیمان ده‌بێته‌وه. ئاخر چۆن مێژوو به بیرکردنه‌وه و به دوو زمانی جیاواز ده‌نووسرێته‌وه!؟- مه‌لای خه‌تێ به‌ناوبانگه به فه‌تواکه‌ی، کاتێک وتی هه‌رکوردێک دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی شه‌ڕ بکات، ته‌ڵاقی ده‌که‌وێت، د. که‌مال مه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: له مه‌لای خه‌تێ کوردپه‌روه‌رتر نه‌بووه. له ژماره 37ی ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ردا د. که‌مال ده‌ڵێت: "مه‌لای خه‌تێ یه‌كێك بووه له پیاوه هه‌ره گه‌وره و دڵسۆز و وردبینه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد. بێقه‌زا بن، مه‌لای خه‌تێ چۆن خیانه‌ت له كورد ده‌كات؟ ئه‌و، كوردی له كێشه‌یه‌كی گه‌وره ڕزگار كرد. مه‌لای خه‌تێ بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئاوڕێكی ڕه‌حمه‌ت له كورد بدرێته‌وه، چۆن ئه‌م پیاوه گه‌ورانه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌وه !".
که‌سایه‌تیی و مێژووی ژیانی مه‌لای خه‌تێ تا ئیستا ڕوون نییه، به‌ڵام مه‌لای خه‌تێ بۆته سیمبوڵێک بۆ خیانه‌ت، ئێمه پێویستمان به سیمبوڵی خیانه‌تیشه، ئه‌م ده‌یه‌وێت ئه‌و سیمبوڵه بسڕێته‌وه، هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌یه‌وێت گومان له سه‌ر مێژووی کاوه و ئه‌ژده‌هاک په‌یدا بکات، ئه‌ژده‌هاک ده‌کات به کورد، کاوه‌ش به فارس داده‌نێت، تا له‌م رێگایه‌وه، پیرۆزیی و یادکردنه‌وه و رۆژی جێژنی نه‌ورۆژ نه‌هێڵێت، کورد له هه‌موو شتێک دابماڵڕێت، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و جیاوازییه‌یان له نێوان پێشمه‌رگه و جاشدا کاڵ کرده‌وه، ئاواش د. که‌مال ده‌یه‌وێت مێژووی کورد له هه‌موو خیانه‌ت و خیانه‌تکارێک خاوێن بکاته‌وه.
- مه‌لا ئه‌فه‌ندی، که پێم وابێت باپیری عه‌دنان موفتییه، به‌ڵگه‌کان سه‌لماندیان ئه‌میش که‌سێکی جاسووس بووه. د. که‌مال مه‌زهه‌ر به شان و باڵی ئه‌میشدا هه‌ڵده‌دات، که‌چی ده‌رکه‌وت ئه‌م مه‌لا ئه‌فه‌ندییه پیاوی ئینگلیزه‌کان بووه. له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ئینگلیزه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت سیخووڕی بۆیان کردووه. (بڕوانه به‌ڵگه‌نامه‌که)
بەڵگەنامەکە بە ئینگلیزیی لەسەر سیخوڕی مەلا ئەفەندی لە خوارەوە کلیک بکە
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/mela_fendi.pdfد. که‌مال ستایشی ئه‌وه‌ی کردووه ئه‌م پیاوه خوێنده‌وار و گه‌وره‌یه، هێند‌ه جێگای بڕوای ئینگلیز و به‌کرێگیراوه‌کان بووه، له کاتی کۆده‌تای ره‌شید عالییدا مه‌لیک و دایکی داڵده داوه و لای خۆی شاردوونێته‌وه.
- له شوێنێکی تردا ناوبراو مێژووی کوردمان به هه‌مان مه‌به‌ست بۆ ده‌شێوێنێت. ناوبراو موشیری حه‌مه‌ی سلێمان، که له مێژووی کورددا به ناپاک ناسراوه، ئه‌و که‌سه‌مان بۆ ده‌کات به نیشتمانپه‌روه‌ر، ده‌ڵێت بوختانی بۆ کراوه.
- ئه‌م قسانه‌ش که پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له سایتی سبه‌یدا بڵاوبۆته‌وه ده‌چنه‌وه سه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه. بڕوانه ئه‌و لینکه:
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م سه‌رکردانه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر بۆ کورد هه‌وڵیان بدایه و له نمونه‌ی موشیر و مه‌لا ئه‌فه‌ندی نه‌چوونایه، دڵسۆز بوونایه بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، ئاخۆ د. که‌مال مه‌زهه‌ر، چۆن باسی ده‌کردن؟ ئایا ددانی خێری پێداده‌نان، وه‌کو ئه‌مڕۆ ده‌یگووت ئه‌مانه‌ش دڵسۆزن؟ یان به پێچه‌وانه‌وه دژیان قسه‌ی ده‌کرد؟
ئه‌وه‌ی راستی بێت کورد ده‌ڵێت کاڵا به پێی باڵایه، واته زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌کانیش له ئاستی بیرکردنه‌وه‌ی د. که‌مالدان، ئه‌وه‌تا یه‌کێک بۆ د. که‌مال ده‌نووسێت، که نووسینه‌کانی د. که‌مالی له‌لا پیرۆزه، ره‌خنه‌یه‌کی نه‌رمیشی لێده‌گرێت، که چۆن ئه‌مجاره ئاوا به‌رگریی له گه‌نده‌ڵیی ده‌کات؟ ئاخر کاکی خۆم بۆچی ده‌بێت نووسین پیرۆز بێت؟ له‌وه ده‌چێت ئێمه باش له شت تێنه‌گه‌ین و هه‌ر دوای ناوی نووسه‌ره‌کان بکه‌وین!
ئێمه وا فێر کراویین، هه‌ر وه‌ک چۆن له رابردوودا چاوی خۆمان نووقاندووه، خۆمان بۆ هیچ به کوشت داوه، هه‌ر به‌و جۆره ئه‌مڕۆش چاوی خۆمان ده‌نوقێنین، بۆیه ئه‌م نووسه‌رانه‌ی له ئێمه کراون به بت، بیرناکه‌ینه‌وه و بزانین ئه‌مانه چی ده‌ڵێن؟ کێن و بۆ وا ده‌ڵێن؟ یان بۆ وا ده‌نووسن و وا بیرده‌که‌نه‌وه؟
- له هیچ دنیایه‌کدا نه‌بووه که‌سێک گه‌نده‌ڵ بێت، که‌چی ئه‌و گه‌نده‌ڵه شاعیرێکی گه‌وره‌ش بێت. ئه‌مه ته‌نها له کورددا هه‌یه.
- له هیچ دنیا نه‌بووه یه‌کێک سوپای داگیرکه‌ر بهێنێته سه‌ر خاکی خۆی و وڵاته‌که‌ی بفرۆشێت، که‌چی ئه‌و که‌سه سه‌رکرده‌ی ئه‌و گه‌له‌ش بێت.
- له هیچ دنیا نه‌بووه مێژوونووسێک به‌رگریی له گه‌نده‌ڵی بکات، به خائینیش بڵێت نیشتیمانپه‌روه‌ر، که‌چی ئه‌و که‌سه مێژوونووسێکی گه‌وره‌ی ئه‌و گه‌له‌ش بێت.
ئێمه وه‌ک تاک، وه‌ک نه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تۆزێک رێز بۆ خۆمان دابنێین، ده‌بێت به قوڵیی به خۆماندا بچینه‌وه، ئه‌م بتانه توڕهه‌ڵبده‌ین.
بیرکردنه‌وه‌ی د. که‌مال مه‌زهه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جاشانایه. جاران له ترسی کوشتن و تیرۆرکردن، له ترسی ره‌خنه و سه‌رزه‌نشتیی به‌رامبه‌ره‌که‌ت، نه‌ت ده‌وێرا باسی مه‌لا مسته‌فا بکه‌یت، هه‌ر ئاوا که‌س نه‌یده‌وێرا ره‌خنه له د. که‌مال مه‌زهه‌ریش بگرێت، به‌وه‌ی مامۆستایه، دکتۆرای هه‌یه، پڕۆفیسۆریشه، گوایه زاده‌ی بیرکردنه‌وه و ره‌خنه‌کانی ئێمه له ئاستێکی نزم و بیرکردنه‌وه‌ی د. که‌مالدایه، بۆیه ئه‌و هه‌رچییه‌کی ده‌گووت، یان ده‌نووسی، که‌س بۆی نه‌بوو زاتی ئه‌وه بکات، که خۆی له تاکه دێڕێکی نووسینه‌کانی بدات، هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ئه‌و میلله‌ته بچوک ده‌که‌نه‌وه، تا ناچار بکرێت کڕنووش بۆ سه‌رکرده‌کان به‌رێت، ئاواش خوێنه‌ر بچووک ده‌کرایه‌وه تا کڕنووش بۆ ئه‌و نووسه‌ر و مێژوونووسانه به‌رێت. ماشینی به‌ڕێوه‌به‌ردنی عه‌قڵی کۆمه‌ڵگای کوردیی، کاری ته‌نها بچووککردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی کورد و نه‌به‌زاندنی ئه‌و سنووره بووه، که بیرکردنه‌وه‌ی عه‌قڵی ده‌سه‌ڵات و حیزب، هه‌روه‌ها به‌ناو روونکبیران کاریان له‌سه‌ر ده‌کرد، تا عه‌قڵ و تێگه‌یشتنی کوردیی پێ وشیار نه‌کرێته‌وه.
د. که‌مال مه‌زهه‌ر، سه‌رانی ئیستای کورد به دڵسۆز ده‌زانێت و دژی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتیی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه قسه ده‌کات، پاساویشی هه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵیی، پێی وایه ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت و پێی ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵیی، زۆر ئاساییه، چونکه له هه‌موو دنیادا ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه، پێی وایه ئۆپۆزیسیۆنیش نابێت دروشمی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رزبکاته‌وه. هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌مانترسێنێت، گوایه کورد دوژمنی زۆره، واته هیچ که‌سێک نابێت دژی پارتی و یه‌کێتیی بێت. نابێت دژی مه‌سعود و جه‌لال بیت، ئه‌وان که‌سانی سه‌رکرده و دڵسۆزی راسته‌قینه‌ی کوردن، هه‌رچییه‌ک ده‌که‌ن له حیکمه‌ت و زیره‌کیی و لێهاتوویانه‌وه‌یه.
ئه‌مه په‌یامێکی کورتی د. که‌مال مه‌زهه‌ره که له‌و دیمانه‌یه‌دا به گوێماندا راده‌دێرێت. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای قسه‌کردنی منه له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و مێژوونووسانه، که ده‌بێت ئاوڕیان لێبدرێته‌وه، له‌سه‌ریان قسه بکرێت، ئه‌مانیش به‌شێکن له‌و عه‌قڵه‌ی، که مێژووه‌که‌مان به هه‌ڵه و به‌پێی مه‌رج و خواستی داگیرکه‌ران بۆ ده‌نووسنه‌وه. ئێمه‌ش دووباره و سێباره هه‌ڵبه‌زه و دابه‌زه‌مان به سه‌ر هه‌ڵه‌کانی خۆماندا کردووه، به بیرکردنه‌وه‌ی نادروستی ئه‌مانه، وامان لێهاتووه، بۆ خۆشمان نه‌توانین وانه‌یه‌ک له هه‌ڵه‌کانی رابردوو وه‌ربگرین. ئه‌مانه بیرکردنه‌وه و بڕیاری چاره‌نووسیان لێ ئاڵۆزکردووین، وامان لێهاتووه به پێچه‌وانه‌ی یاساکانی سروشت، ره‌فتار له‌گه‌ڵ خۆشمان‌دا بکه‌ین. عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌مانه بۆته هۆکار که به لێشاو کورد جاش و پیاوخراپ به‌رهه‌م بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست