لۆگۆی سلێمانی لۆگۆی فه‌ساده
Thursday, 06/03/2014, 12:00
گردێکی گه‌وره‌ی سلێمانی له لایه‌ن مافیاکانه‌وه داگیرکراوه و بە ناوی (شاری جوان)ەوە پڕۆژه‌یه‌کیان لێ دروست کردووه. له ناو ئه‌م شاره‌دا کۆشکێک چووه به ئاسماندا که 260 ملیۆن دۆلاری تێچووه. ئه‌مه یه‌کێکه له‌و پڕۆژانه‌ی که مافیاکانی سلێمانی و فاروقی مه‌لا مسته‌فا دروستیان کردووه. بۆیه ده‌ڵێم مافیا، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر سامان و موڵکی گشتیدا، کاتی خۆی هەر ئەمانەش بوون، کە هه‌زاره‌ها که‌سیان به ناوی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه به کوشت دا و دەیانگوت ئەمە شۆڕش و خەباتە دژی داگیرکەر و رژێمی بەغدا، ئێمە بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستانی چەکمان هەڵگرتووە، دوای راپەڕین و نەمانی حوکمی بەعس و سەددام، ئیتر پێچەوانەکەی دەرکەوت، کە ئەمانە کۆمەڵێک دز و پیاوکوژ و ژنکوژ و پیاوخراپ و خائین بوون، بۆیە ئه‌مڕۆ موڵک و زەوی خه‌ڵک داگیر دەکەن، بوون به دارده‌ستی وڵاتانی دوژمنانی کورد.
ئه‌و ته‌لاره به‌رزه‌ی، که ئه‌وان رۆژی کردنه‌وه‌ی پێیان ده‌وت لۆگۆی سلێمانی راست ده‌که‌ن ئه‌وه لۆگۆیه، لۆگۆی فاروق و لۆگۆی فه‌ساده. لوگۆی شارێکی بێ غیره‌ته، که پاش ئه‌م هه‌موو ناهه‌قی و دزییه‌ی لێی ده‌کرێت، تا ئه‌و راده‌یه‌ی موچه‌شیان نادرێتێ، کەچی هه‌ر وه‌ک رانه‌مه‌ڕ ده‌چن بۆ ده‌نگدان و ناتوانن پشتیان تێبکه‌ن. بۆیە دەڵێم ده‌ستی ئەم دز و داوێنپیس و مافیایانە خۆش بێت هه‌رچیه‌کتان به‌سه‌ر بهێنن.
کردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه هاوکاتە لەگەڵ دۆزینه‌وه‌ی لاشەی دوو ئافره‌ت.
هاوکاتە لەگەڵ نه‌بوونی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، کە به ئاشکرا کۆمه‌ڵێک پاره‌کانتان ده‌دزن و بە چارەنووسی گەلێکەوە قوماری پێده‌که‌ن، چه‌نده‌ها نووسه‌ر و رووناکبیری نامه‌ردیش بێوێژدانانە درۆ و ده‌له‌سه‌یان بۆ ده‌که‌ن.
سه‌یر له‌وه‌دایه، که رۆژی کردنه‌وه‌ی ئه‌م لۆگۆی فه‌ساده ده‌یان وت: ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شاره و بۆ قازانج نییه، بەو واتایەی دزیی ده‌که‌ن و پاره‌ی گه‌ل به هه‌ده‌ر ئه‌ده‌ن ده‌بێت ئێمه‌ش بڵێین ئه‌مه بۆ میلله‌ته . به راستی شارێک، که جاران پێی ده‌وترا شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ئیستا بووه به شارێکی بێ غیرەت و خه‌سیو، که هه‌موو سوکایه‌تییه‌ک قبوڵ ده‌کات.
ئه‌وان ده‌یان وت گوایه ئه‌مه گه‌شتیار راده‌کێشێت!
کام گه‌شتیار؟ بۆ ئه‌مه یه‌کێکه له سەرسوڕهێنەرەکانی دنیا تا خەڵکی رابکێشێت؟
گریمان گه‌شتیار بۆ ئه‌م ئوتێله هات! ئه‌ی، که هاته خوارێ و بەناو شاردا گەڕا چی ده‌بینێت؟
سه‌نته‌ری شاری سلێمانی!؟ که هەموو گەشتیارێک سەردانی شارێک دەکات، دەچێتە ناو سەنتەرەکەیەوە، واتە بەردەرکی سەرا، بۆ سه‌نته‌ره‌که‌ی له‌به‌ر پیسی که‌س دەتوانێت پێیدا بڕوات، ئه‌مه به مه‌رجێک، که مزگه‌وتی گه‌وره‌ی لێیه، که هه‌زاره‌ها خه‌ڵک رووی تێده‌کات. شارێک به پیاو چاکان و شوێنه‌واری شارهستانییهوه خۆی ده‌ربخات، دەبێت به‌م لۆگۆی دزییه‌وه خه‌جاڵه‌ت بێت و خۆی بشارێته‌وه.
ئه‌م شوێنه ته‌نها بۆ خۆیانه، که قومار و فەسادی و خواردنەوە و داوێنپیسیی و بێ ئەخلاقیی تێدا بکەن، نەک بۆ بەرژەوەندی شارەکە کرابێتەوە. ئه‌و پاره‌یه چه‌نده‌ها پرۆژه هه‌یه، که دەتوانرا بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بوایە و سودی پێ بگەیاندنایە ، به‌ڵام ئه‌وان بۆ ئاره‌زوی خۆیان ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌ن . ئه‌وانه‌ی ده‌چن بۆ ئه‌م شوێنانه من پێم وایه ئه‌وه‌نده هوشیاری و ئه‌خلاقیان تێدا نیه، که بتوانن ته‌ریق ببنه‌وه .
له کۆتایدا ده‌ڵێم داوه‌شێن خه‌لکی سلێمانی، تا وه‌کو مه‌ڕ لێتان بخوڕن و بۆ ده‌نگدان بچن له‌وه باشتر نابن. ئه‌م شاره ئێستا ئه‌وه‌نده خه‌سیوه، وا دزەکان لە رێگای فاروقی مەلا مستەفاوە ئه‌م کڵاوهشی کردە سه‌ر.
http://www.youtube.com/watch?v=NE9FuZki-YYمەبەست لە لۆگۆ، پێناسەیە، ئەم کۆشکە زەبەلاحەی کە دروستیان کردووە، ئیتر بۆ لەمەو دوا دەبێت بە پێناسە و مێژووی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست