باشووری کوردستان، یان هه‌رێمی کوردستان؟ (به‌شی یه‌که‌م)
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
ئێلفرێد ئه‌نشتاین دەڵێت: گێلێتی مرۆڤ له‌وه‌دایه، کاتێک کارێک ده‌کات، دێت چه‌ند جار ئەو کارە دووبارە ده‌کاته‌وه، هه‌موو جارێکیش چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌نجامی جیاوازیان لێده‌کات.
رۆژێک لە گوندێکی کوردستان، کوڕێک بە هەڵەداوان دەچێتە لای باوکی ده‌ڵێت:- بابه . .. عه‌وڵا قاچی مریشکێکی شکاندم. باوکه ده‌یکات به هه‌را و ده‌ڵێت:- چۆن؟ ده تۆش بڕۆ قاچی مانگایه‌کی بشکێنه! کوڕه ده‌ڵی:- بابه گیان چۆن له‌سه‌ر قاچی مریشکێک، قاچی مانگایه‌ک ده‌شکێنرێت؟ماوه‌یه‌کی تری پێ ده‌چێت، کوڕه دێته‌وه، ده‌ڵێ:- بابه ئه‌م جاره، عه‌وڵا قاچی مانگاکه‌ی شکاندووم! باوکی بە توڕەییەوە هاوار بەسەریدا دەکات و ده‌ڵێ:- ده که‌واته ئه‌مجاره بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه!، کوڕه ده‌ڵیت:- بۆ خاتری خوا ئه‌وه تۆ چی ده‌ڵێیت! چۆن له سه‌ر قاچی مانگایه‌ک بچم قاچی خۆی بشکێنم؟ماوه‌یه‌کی تر تێده‌په‌ڕێت، ئه‌مجاره کوڕه به هه‌ڵه‌داوان و قوڕگی پڕ له گریانه‌وه، دێته‌وه لای باوکی، پێی ده‌ڵێ:- بابه گیان ئه‌ی هاوار، چیم لێده‌که‌ی، وا عه‌وڵا، حه‌مه‌ی کوڕمی کوشت، ئیستا چیبکه‌م؟ باوکه به بێ ئه‌وه‌ی خۆی تێک بدات، لەسەر خۆ وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه ئه‌ڵی:- هیچ کوڕم. هیچ مه‌که. کوره هاوار ئه‌کات ئه‌ڵێ:- چۆن هیچ نەکەم، ئه‌وه چی ده‌ڵێیت؟ تۆ له‌سه‌ر قاچی مریشکه‌که، وتت بڕۆ قاچی مانگه‌که‌ی بشکێنه، له سه‌ر قاچی مانگاکه وتت بڕۆ قاچی خۆی بشکێنه، که‌چی ئیستا کوڕه‌که‌می کوشتووه، تۆ ده‌ڵێیت هیچی لێمه‌که؟!باوکه ده‌ڵێت:- کوڕم، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی له‌سه‌ر قاچی مریشکه‌که، قاچی مانگاکهیت بشکاندایه، دوایی نه‌ده‌هات قاچی مانگاکه بشکێنێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مانگاکهش، قاچی خۆیت بشکاندایه هه‌رگیز زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد، بێت کوڕه‌که‌ت بکوژێت. تازه هه‌رچییه‌ک بکه‌یت، کوڕه‌که‌ت ڕۆیشت و بۆت زیندوو نابێته‌وه.ئه‌و کورته چیرۆکه چ په‌یوه‌ندییه‌کی به باسه‌که‌مانه‌وه هه‌یه. چاوه‌ڕێ بکه‌ن تا دێمه سه‌ر کروکی باسه‌که، که به چه‌ند زنجیره‌یه‌ک پێشکه‌شتانی ده‌که‌م:
هەرێمی کوردستان دوو ناوچە و دوو میرنشین و جاشنشینی کوردییە، دوو سەرکردە و دوو رێکخراوی بەناو سیاسیی (پارتیی و یه‌کێتیی) بە پلانی داگیرکەران، دروستیان کردووە، وەکو پێناسەیەک بۆ ناوچەیەکی بچوکی کوردنشین و سێ پارێزگا، ناوچەیەکی پیرۆز نییه. تا باشووری کوردستانی پێ بچوک بکەنەوە.
________________________________________
ساڵانی 1958 که له پۆلی دوو بۆ سێی سه‌ره‌تایی ده‌چووم، له یادمه کاتێک شۆڕشی 14ی تهمووز بوو، عه‌بدولکه‌ریم قاسم ده‌سه‌ڵاتیی گرته ده‌ست و رژێمی پادشایی له عێراقدا نه‌ما، ئه‌و ڕۆژگاره بۆ کورد به سه‌رده‌می زێڕین ده‌ژمێرێت، تا ڕاده‌یه‌ک کورد ئازادییه‌کی به‌خۆیه‌وه بینی، ڕێگای پێدرا ڕۆژنامه و گۆڤار به زمانی زگماکی خۆی و به‌بێ سانسۆرکردن، چاپ بکات، جۆره چالاکیی و بووژاندنه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه، بیر و هزری گۆڕی، ڕاگه‌یاندنی کوردیی توانی بە نووسین و زیندنوکردنەوەی کەلتوری کوردیی دەوڵەمەند بکات، ده‌توانم بڵێم، ئه‌مه هانده‌رێکی ته‌واو بوو، که نه‌وه‌ی نوێی کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه، کوردییه‌کی باش، ڕێنووسێکی ڕاست، ئاره‌زوومه‌ند بۆ خوێندنه‌وه‌وه و نووسینی کوردی پەروەردە بکات. نه‌وه‌یه‌ک دروست بوو، چینێکی حه‌زمه‌ند به زانست و به زانیاریی، ڕاکردوو به دوای چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و پاشه‌ڕۆژدا، تینوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی، په‌روه‌رده و گۆش بکرێت. ئه‌مڕۆ من ئه‌و به‌راورده، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕیندا ده‌که‌م، ده‌بینم ئاسمان و ڕێسمان زۆر لە یەکەوە دوورن، که ده‌بوو، زۆرتر و باشتر و پێچه‌وانه‌وه‌کەی بوایه، بۆڕی سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسمی بدایهتەوە.ئه‌مڕۆ زیاد له ٢٨ ساڵه نه‌وه‌یه‌یه‌کی پاش ئه‌نفال و کیمیاباران به‌ره‌و ڕووی دوو حیزبی به‌ناو کوردیی (پارتیی و یه‌کێتیی) کراوه‌ته‌وه، ده‌بوو نه‌وه‌یه‌کی تێگه‌یشتوو، خوێنه‌ری وریا بۆ مێژووی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌که‌یان، شاره‌زا له نه‌رێت و جوگرافیا و زمانی خۆیان بوونایه، دروست ئاوا سه‌ری هه‌ڵبدایه، هیچ نه‌بوایه وشیار و ئاگاداربکرانایهتهوه له کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و مێژووی ڕه‌شی به‌عس، لێ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه، له ماوه‌ی ٢٨ ساڵه‌دا کردیان ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌کەی بوو. ئه‌وه‌ی ئه‌وان به سه‌ر نه‌وه‌ی پاش ڕاپه‌ڕین و دوای سه‌ددامدا هێنایان، زۆر مهترسییدارتربوو، له‌وه‌ی داگیرکه‌رێک به سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ستدا ده‌یهێنێت. نه‌وه‌یه‌کی که‌مته‌رخه‌م، نه‌شاره‌زا، ته‌وه‌زل و خه‌واڵو، ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی ڕاده و ڕێژه‌ی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه و هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپاریزییان هێنایه خوار سفر، دیاره ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه.چه‌ند ساڵ به‌ر له ئیستا، داوام له ناسیاوێکی خۆم کرد، که مامۆستای زانکۆیه له سلێمانی، تا له‌و باره‌یه‌وه یارمه‌تیم بدات و ئامارێکم بۆ ئاماده‌بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند پرسیارێکم بۆی نارد، مه‌ردانه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا داواکه‌ی بۆ بهجێهێنام، له دوانزه پۆلی جیاوازدا، ئه‌م پرسیارانه‌ی له خوێندکاره‌کان کردبوو:- پرسیار: به‌عس چییه؟- له %95 ده‌یانزانی به‌عس چییه، به‌ڵام زانیاریی که‌میان له‌سه‌ری هه‌بوو، ئه‌و زانیارییه‌ش ده‌چوونه خانه‌ی نه‌زانینه‌وه. زۆربه‌یان ده‌ماوده‌م بیستبوویان، ده‌یان وت: ئه‌و سه‌رده‌مه من مناڵ بووم.- پرسیار: به‌عس چیی بەرامبەر بە کورد کردووه؟- له%81 نه‌یان ده‌زانی به‌عس چی کردووه، زۆربه‌شیان وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوو، که به‌عس حیزبه‌که‌ی سه‌ددام بووه، بۆ کورد خراپ بووه، کوردی کوشتووه، ئازاری داوه، له‌وه زیاتر به شه‌رمه‌وه ده‌یان وت: هیچی تری لێنازانین. به کوردییه‌که‌ی ده‌ماو ده‌م له هاوڕێ و که‌سی نزیکی خۆیان ئه‌و زانیارییه‌یان وه‌رگرتبوو.- پرسیار: که‌ی هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کرا؟- له کۆی هه‌موویان، ته‌نها 10 که‌س وه‌ڵامی ڕاستیی دابووه‌وه، واته ده‌یزانی که له ساڵی 1988دا هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کراوه، له %3 یان ئه‌و خوێندکارانه زانیاری‌یان له سه‌ری هه‌بوو، ئه‌ویش زانیارییه‌کی مامناوه‌ندیی.- پرسیار: ئه‌نفال یانی چی؟- له %75 ده‌یانزانی ئه‌نفال یانی چی، به‌ڵام ئەویش وه‌ک ئایه‌تێکی ناو قورعان، کە له‌وێوه ده‌یان وت کوردی پێ ئه‌نفال کراوه، که باسی ئه‌نفالکردنی کوردیشی لێپرسیبوون، ته‌نها 15 که‌س وه‌ڵامی راستیی دابۆوه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسین و ڕۆژنامه‌کانیان ده‌خوێنده‌وه، ئه‌وانی دیکه، هه‌ندێکیان گۆڤار و ڕۆژنامه کوردییه‌کانیان ده‌خوێنینه‌وه، لێ بازیان به‌سه‌ر ئه‌و باسانه‌دا ئه‌دا و حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌ی و ئه‌و کاره‌ساتانه نه‌بوو.- پرسیار: شێخ مه‌حمود کێیه و دەیناسیت؟- دوو که‌س، له کۆی ئه‌وانه، ده‌یانزانی، هه‌ندێکی تریان پێکه‌نینه‌وه ده‌یان پرسی: ئه‌وه‌ی که وێنه‌که‌ی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی هه‌ڵواسراوه؟ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجڕاکێشان بوو، زۆربه‌ی زۆریان ده‌یان وت، جار به جار نه‌بێ ته‌ماشای که‌ناڵه کوردییه‌کان ناکه‌ین، زیاتر حه‌زیان له ته‌ماشاکردنی که‌ناڵه عه‌ره‌بیی و تورکییه‌کان بوو، دەیانوت کەناڵە کوردییەکان تەنیا درۆ بڵاودەکەنەوە.ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی، که پارتی و یه‌کێتی، له ماوه‌ی بیست و هەشت ساڵدا، بۆیان به‌رهه‌مهێناوین..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست