نامه‌یه‌ك بۆ كاك خالید عه‌زیزی..
Wednesday, 23/12/2009, 12:00
هاورێی به‌رێزم كاك خالید عه‌زیزی
له‌گه‌ڵ سڵاوێكی گه‌رم
برام، له پاش ئه‌و وتووێژه‌ی به‌رێزتان كه له سلێمانی كردتان، به پێویستی ده‌زانم وه‌ك چاوه‌دێرێكی سیاسی هه‌ندێك شتتان بێنمه‌وه بیر و له‌سه‌ره‌تادا ده‌بێ بڵێم: تۆ بڵێ مێژوو دوباره ببێته‌وه یان سه‌ركرده‌كان ناتوانن واقیعی سیاسی ده‌مه‌كانی ناو مێژووی كورد لێك بده‌نه‌وه. به لای منه‌وه هه‌ڵوێستی ئێوه له كۆنفرانسی سڵیمانیدا وه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی باشووری كوردستان له پاش راپه‌رینی 1991دا ده‌چێ، كاتێك كه سه‌دام و به‌عس له هه‌ره‌تی لاوازدابوو، ئه‌وان به شانازییه‌وه له پاوه‌شیان گرت و به پێكه‌نینه‌وه ناوی ئه‌و كاره‌یان نا سیاسه‌تی واقیع بینانه. برای به‌رێزم، ناواقێعی هه‌ڵوێستی ئه‌وان چه‌نده چه‌نده زۆر بوو، دیاری هی به‌رێزیشتان هه‌ر ئه‌وه‌نده.
به‌ڵام هۆكاری ئه‌و قسه‌یه چییه؟ 1- ئه‌وه‌ی به‌رێزتان به ناوی سیاسه‌ت ده‌ڵێن ئێمه حازرین له‌گه‌ڵ كه‌سانێك وه‌ك اكبر هاشمی ره‌فسه‌نجانی، كه‌روبی، موسه‌وی دابنیشین ره‌نگه وه‌ك ره‌نگه وه‌ك رواڵه‌تی دانیشتن و ئاخه‌وتن له‌سه‌ر مافی كورد هیچ دژایه‌تییه‌كی رواڵه‌تی له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی ئێمه نه‌بێ، به‌ڵام كاكه بۆ كورد هه‌میشه ده‌بێ له كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه دانیشێ كه له چه‌ند ساڵی رابردووی ژیانی سیاسی خۆیان ئێستا هه‌ره‌تی لاوازیانه گه‌لۆ ئه‌وه سیاسه‌تی واقێع بینانه‌یه یان لاوازی كورد كه ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌بژێرێ كه وه‌ك ئه‌و لاوازن. ئایا ئه‌وه‌یكه ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن، پتر لاوازی كورد و خه‌باته‌كه‌ی ده‌رناخات، یان سیاسه‌تێكی واقێع بینانه!
2- دیاره هه‌موومان و به‌رێزیشتان سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و كه‌سانه‌تان له بیره. ئێوه به كامه پشتیوان و به‌ڵێن له هه‌ره‌تی لاوازی كه‌سانێك كه به كوردكوژ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدار ناویان ده‌ركردبوو، ده‌چنه سه‌ر مێزی وتووێژ. كاك خالید ئه‌وه‌ش دانیشتنه بێ به‌روبۆكانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ركرده كورده‌كانی باشوورتان بیرناخاته‌وه كه وایان ده‌زانی 7 مێشان له كونێكدا دیتۆته‌وه كه چی به‌و ئاكامه گه‌یی كه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید گوتی: ئێمه ته‌نیا 100هه‌زار كه‌سمان له ئه‌نفالدا كوشتووه دیاره شوكر بۆ خوا ئه‌و رێژه‌یه‌مان بۆ رونبۆوه؟؟؟
3- كاك خالید سیاسه‌تی ئه‌وه‌یه كه هه‌ل بخولقێنن یان له هه‌له‌كاندا لایه‌نه لاوازه‌كان ببیننه‌وه. من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر خه‌باتی كورد ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵات بایه كه ئێستا له ئێران‌دا لایه‌نی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌وه‌یان بۆ دیالۆگ هه‌ڵبژاردبایه، هه‌تا له‌و رێگه‌یه‌وه خۆیان پێی ده‌سه‌ڵاتدارتر كردبا، به ئه‌و دانیشتنه خۆشحاڵتر بووم و پتر له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا بوو. هه‌تا دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌سانێ كه ئێستا دیموكراسی و مافی مرۆڤ له‌به‌رژه‌وه‌ندیان دایه له‌و رێیه‌وه ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ خۆیان دابین بكه‌ن.
4- كاك خالید هه‌موومان باش ده‌زانین كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوت هێناون بۆ دانیشتن له‌سه‌ر باسی كورد تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له راگه‌یاندراوه‌كانیان ته‌نیا داكۆكیان له كۆماری ئیسلامی كردووه ئه‌و كۆماره‌ی كه كورد تا ئێستا ده‌ره‌تانێكی سیاسیشی بۆ خه‌باته‌كه‌ی له ناوخۆ نه‌دیتۆته‌وه. ده‌كرێ ئێوه كه‌ره‌مكه‌ن و پێمان یڵێن ناوه‌رۆكی ئه‌و دانیشتنه چۆنه؟
5- كاك خالید ئێوه‌ش باش ده‌زانن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوتان هێناون نایانه‌وێ كه ره‌وتی كه‌سك رادیكاڵتر بێ ، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وانه‌ن چونكه له چوارچێوه‌ی به ناو دیموكراسیدا كه به پێناسه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ناسرێً ، ده‌نگیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ره‌وتی دێموكراسی له ئێران له‌چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا بێته ده‌رێ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه نه‌درێنه دادگا و لێپرسینه‌ویان لێ نه‌كرێ، خۆ ئه‌و ده‌نگه‌یان نابێ كه كورد ئاوا ده‌ستوپێیان بۆ ده‌شكێنێ. ئێستا من دوو پرسیارم له به‌رێزتان هه‌یه:
1- گه‌لۆ به‌رێزتان باوه‌رتان به دێموكراسی له كۆماری ئیسلامی هه‌یه و رێی خه‌باتتان له وچوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ ویستی نه‌ته‌وه‌یی-دیموكراتی كورددا دیوه‌ته‌وه؟
2- ئه‌گه‌ر وانییه، ئایا ئێوه باوه‌رتان به‌وه نییه كه كاتێك كه دیموكراسی له ئێران‌دا هه‌ر له ئاستێكی خواریشدا بێت، زۆر لایه‌ن هه‌ن له خه‌ڵك پشتیان ده‌گرن و ئێمه‌ش ده‌بێ له‌سه‌ره‌خۆتر ئه‌و كاته لایه‌نی دانیشتن بۆخۆمان دیاری بكه‌ین.
6- به باسكردن له‌و كه‌سانه و به شێوه‌یه‌ك داوای دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه به‌ش به حاڵی خۆم بۆم ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌رێزیتا زۆر له ناوخۆی ئێران و داخوازییه‌كانی راستی خه‌ڵك ئاگادار نیین، چون هه‌ر كه‌سێك له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئاگاداری بارودۆخی سیاسی ئێران بێت، باش ده‌زانێ كه ته‌نانه‌ت ده‌نگدان به ریفۆرمخوازنیشه‌وه! ته‌نیا كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌لێكی سیاسی بوو بۆ رزگاری له كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگه‌یه‌كی كه‌منرختره‌وه و خه‌ڵك به باشی ده‌زانن كه ئاواته‌كانیان له چوارچێوه‌ی په‌یره‌وی ریفۆرمخوازاندا نییه. دی جا به‌رێزتان ئه‌و هه‌ڵوێسته چۆن له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ری كوردستان لێكده‌ده‌نه‌وه. خه‌باتێك كه ره‌وابوونی له جه‌ماوه‌ری كورد وه‌رده‌گرێ. دیاره لایه‌نی به‌رورووی بۆ دیالۆگ هه‌ر ده‌بێ لایه‌نێك بێ كه جه‌ماوه‌ری ئێران باوه‌ریان پێی هه‌بێ.
برای به‌رێزم سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه گوتوتانه گۆیا ئاماده‌ن بۆ دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه له یاسای بنه‌ره‌تی ئێران كه شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێ به‌شێ له داخوازییه‌كانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان بێننه دی ده‌بێ بڵێن:
ئه‌و یاسایانه له ته‌واوی ئه‌و 30 ساڵه‌ی كه كورد دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی كردووه هه‌ر له ئارادابوون، هۆكاری ئه‌وه‌یكه له‌و 30 ساڵه‌دا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌سه وه‌ك به‌رهه‌ڵستكاری ده‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی باسی ده‌كا، چییه؟ ئایا له‌م وته‌یه‌شرۆڤه‌ی ئه‌وه ناكرێ كه خه‌باتی كوردستان له لاوازی‌دا ده‌ژی و دیاره خه‌باتی لاوازیش كه‌س ئه‌وه‌نده خۆی پێوه ماندوو ناكا، یان بڵێی ئه‌و وته‌یه‌ی به‌رێزتان شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌ی لێنه‌كرێ كه كورده‌كان تا ئێستا ئاگاداری یاساكانی ئێران نه‌بوون و ئه‌و هه‌موو خوێن و خه‌بات و ئاژاوه‌یان له‌خۆرایی كێشتووه، ئه‌نا كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داخوازییه‌كانی بۆ دابین كردوون.
ئه‌و جار ئایا ئه‌وه‌یكه حیزبێ كه خۆی به میراتگری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌زانێ و ئێستا له تاراوگه‌دا ده‌ژی و دروشمی رووخانی كۆماری ئیسلامی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ پێیه، مه‌گه‌ر ده‌توانێ هه‌روا ساكار له كۆنفرانسێك، ته‌نیا كه‌سێك كه به كه‌سی یه‌كه‌م ده‌ناسرێ، تا ئه‌و راده‌یه رای خۆی بگۆرێ، له كاتێكدا ته‌نانه‌ت په‌یرو پرۆگرامی كۆنگره‌كه‌یشیاندا ئه‌و شتانه به جرێكی تر دیاری كراون.
به‌ڵێ ئێمه وه‌كوو كورد ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه له هه‌موو رێگاكان كه‌ڵك وه‌ربگرین هه‌تا ئامانجه‌كانمان بێننه دی و ئه‌و خاڵانه‌ی ناو یاسای ئێران و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویشت بردوون له‌و رێگایانه‌ن كه كورد ئه‌گه‌ر پێیاندا بروا له‌وانه‌یه به زه‌ره‌ری نه‌بێ، به‌ڵا/ كاكی خۆم وه‌كو خۆشت ئاگاداری تۆتالیتاربوونی كۆماری ئیسلامی ئێران و بوونی ناوه‌دیلێكی ده‌سه‌ڵات له ناو ئه‌و كۆماره نه‌گریسه‌دا و هه‌روه‌ها لاوازی رونكابیرانی كورد له ناوخۆ، لاوازی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان له ده‌ره‌وه و دابرانی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی كوردستان له یه‌ك وای كردووه كه به‌رێزتان به ناوی سیاسه‌ته‌وه ئه‌و قسانه بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له ناوخۆده‌ردرێ به جاشێتی و كوردفرۆشی راڤه بكرێ و ئێوه‌ش هه‌ڵوێستی وا بگرن. ئێمه له ناوخۆ و به یارمه‌تی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌ره‌كی كوردی كۆماری ئیسلامی ده‌توانین و ده‌بێ داخوازی ئه‌وه بین كه به‌ستێنی خولقانی ئه‌و خاڵانه له یاسادا وه‌دی بێنین نه‌ك ئێوه له ده‌رێ و پاش ئه‌و سی ساڵه كه دروشمی روخانتان داوه، بۆیه من بۆ مێژوو، خه‌باتكاران و سه‌ركرده‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و به‌رێزتان ده‌ڵێم كه: كورد ده‌توانێ ئه‌و شێوه خه‌باته‌ی كه به‌رێزتان باستان كردووه بیكات به‌ڵام ئه‌وه له ئه‌ستۆی چالاكانی ناوخۆیه‌تی و به پشتیوانی لایه‌ن جیاوازه‌كانی له ده‌ره‌وه و به‌ر له‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه به‌ره یان هه‌ر ناوێكی تردانێ ده‌بێ له‌گه‌ڵ چالاكانی ناوخۆی رێكه‌وێ بۆ پشتیوانی دوو لایه‌نه و برودان به خه‌باتی كوردستان
له‌گه‌ڵ رێز و سڵاوی دوبا ره‌دا و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیكی كوردستان.
كوردستان
نووسین له رۆژی له دایكبوونی شه‌هید دوكتور قاسملوو 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست