خه‌ونى دیكتاتۆره‌كان و ویستى خه‌ڵك
Friday, 26/08/2011, 12:00
دیكتاتۆره‌كان! هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیان درێژبێت، كورسی ده‌سه‌ڵات توند بگرن، به سوپای قه‌به‌ى پڕ چه‌ككراو بیپاریزن، به‌ڵام ڕۆژێک كۆتاییان هه‌ر دیَت و دیمه‌ن مه‌رگه‌ساتى له‌نیَوچونیشیان، ده‌بیَته په‌ند بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان دژ به خواستی گه‌له‌كه‌یان به‌كار بردوه ، چونكه به سود وه‌رگرتن له داهاتى نه‌ته‌وه‌یى و خیَروبیَى وڵاته‌كه‌یان زوڵم و سته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى له تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن, ده‌ستبژیَریَك له داروده‌سته‌و لایه‌نگرانى خۆیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر حسابى زۆربه‌ى خه‌ڵك و بگره خویَنى ئه‌وان خۆشگه‌زه‌ران ده‌بن , له كاتیَكیشدا كه خه‌ڵكى هۆشیار و ناڕه‌زا وه‌خه‌به‌ر دیَن و داواى ماف‌و موسته‌حه‌قاتى خۆیان له‌و خیَروبیَره ده‌كه‌ن, به شیَوازى توند‌و تیژ‌و ته‌نانه‌ت دڕندانه‌ى دوور له هه‌موو پیَودانگه‌ى مرۆیى‌و ئه‌خلاقی وه‌ڵامیان ده‌دریَته‌وه .
له رۆژگارى ئه‌مڕدا, جیَگا بۆ ئه‌و مۆدیله له حوكمداریَتى نه‌ماوه‌ته‌وه‌و دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌بیَت بڕۆن, چونكه چیتر ناتوانن له‌به‌رده‌م شنه‌باى به‌هارى گۆڕانكارییه‌كان بوستنه‌وه‌و گوێ شلنه‌كه‌ن بۆ خواستى زۆربه‌ى خه‌ڵك بده‌سبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات جیَهیَڵان نه‌بن, تا به‌وه ده‌گات ته‌نانه‌ت مانایه‌ك بۆ مانه‌وه‌و دریَژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتى دژى گه‌لییان نه‌میَنیَت,كه به زه‌برى هیَز و داپلۆسین بیهیَڵنه‌وه‌و هیچ حسابیَك بۆ خواستى گه‌ل نه‌كه‌ن, ئه‌مجار له نیَوانى په‌له‌قاژیَكردن بۆ زیاتر دریَژه‌دانیان سیناریۆى جیاجیا و به‌ڵین بۆ چاكسازى و گۆڕانكارى په‌یامده‌كه‌ن, له نیَوان دووریانى عه‌قلانى و ناعه‌قلانیدا, دوو چاره‌نوسى جیاواز له‌به‌ر ده‌میان ده‌میَنێ, ئه‌گه‌ر بیانه‌ویَت به شیَوه‌یه‌كى شه‌ره‌فمه‌ندانه بژین , ئه‌وه پیَویسته ده‌سبه‌ردارى كورسى زیَرینى ده‌سه‌ڵاَت بن و گوێ له خواست‌و داوا ره‌واكانى سه‌رجه‌م خه‌ڵك و و داخوازی و پیَشهاته نویَیه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه نویَیه بگرن, گرتنه‌به‌رى ئه‌و نه‌خشه ریَگایه جگه له‌وه‌ى هیواى مانه‌وه به خۆیان ده‌دات , هه‌روا وڵات له رووداوى توندوتیژى و كاره‌سات رزگار ده‌كات , هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیَكى پیَیَچه‌وانه‌ى ئه‌وه و ده‌سبه‌ردارنه‌بون به خه‌ونى دۆنكیشوتى و ده‌سه‌ڵاتى هه‌تا هه‌تایێ , جگه له‌وه‌ى زبڵدانى میَژوو چاوه‌ڕوانیان ده‌كات, ئه‌مجار كاره‌سات بۆ خۆیان و گه‌ل و وڵاتیان دروست ده‌كه‌ن, له ئه‌زمونه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى گۆڕانكارییه‌كان دوو ویَنه‌ى جیاواز بینران له روداوه‌كانى تونس و میسر به جۆریَك ده‌ركه‌وتن كه ره‌نگدانه‌وه‌ى سیسته‌مى دامه‌زراوه‌یى سیماى شارستانى ئه‌و دوو وڵاته‌ى لیَبه‌دیده‌كرا, ئه‌مجار كاره‌ساته‌كانى یه‌مه‌ن , سوریا و لیبیاى قه‌زافیدا, دیاره ویستى شیَتانه‌ى تاكه كه‌سى دیكتاتۆر ودواكه‌وتویى وڵات و ستراكتورى گشتى كۆمه‌ڵگه به روونى به‌دیده‌كریَت!
رژیَمى كۆنه خوازى بنه‌ماڵه‌یى قه‌زافی ئه‌گه‌رچى به رواڵه‌ت هه‌میشه بانگه‌شه‌ى بۆ ئازادى و مافى گه‌لان ده‌كرد,ته‌نانه‌ت قه‌زافی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى جیاواز و سه‌مه‌ڕه ده‌ناسرا, به‌ڵام ده‌ركه‌وت له نیَوخۆى وڵات كۆڵه‌مه‌رگى و دۆزه‌خى بۆ گه‌له‌كه‌ى خۆى دروستكردوه, كه به شیَوازیَكى تایبه‌ت و به پیَى بنه‌ماو ریَنماییه‌كانى (كتیَبى سه‌وز) و له ریَگاى ئه‌نجومه‌ن و كۆنگره‌كانى میللییه‌وه ده‌سه‌ڵاتیَكى جیاوازى به به‌راور له‌گه‌ڵ سیسته‌م و ریَسا باوه‌كانى وڵاتان به‌ڕیوه ده‌برد, باس له‌وه‌نییه قه‌زافی له رابردودا, چه‌نده كارى باش یان خراپى كردبیَت, ئه‌مڕۆ قسه له‌سه‌ر به‌ره‌نجامه‌كان ده‌كریَت،چونكه ئاشكرا بوو كه قه‌زافی به‌شى زۆرى خیَروبیَرى وڵاتى بۆ قازانجى خۆى, به‌ماڵه‌كه‌ى,هه‌روا خیَل و عه‌شیره‌ته‌كانى ده‌وروبه‌رى بووه, له‌ماوه‌ى 42 ساڵ ده‌سه‌ڵاتى ره‌هایدا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه لیبیا یه‌كیَكه له وڵاته نه‌وتداره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ناوچه‌كه‌و جیهان, كه‌چى به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به دواكه‌وتویى و داخراوى ماوه‌ته‌وه, ده‌رگاى كرانه‌وه‌و پیَشكه‌وتنى به‌رووى جیهانى نوێ و شارستانیَتى سه‌رده‌م لیَداخرابوو ،هه‌میشه ته‌پڵى شه‌رَیَكى گه‌وره‌ى چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ دوژمنیَكى ده‌ره‌كى مه‌ترسى و دیَوه‌زمه‌ى ئه‌و وڵاته بووه, دواتر ده‌ركه‌وت چۆن له په‌ناى دروشمى بریقه‌دارى نه‌ته‌وه‌یى و ئه‌فه‌ریقاگه‌ریَتى ، ئایینپه‌روه‌ى و بانگیَشه‌كردنى بۆ یه‌كسانىو دادپه‌روه‌رى , كه‌چى ده‌ركه‌وت چۆن له‌ولاشه‌وه زۆربه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته له خیَروبیَر و خۆشییه‌كانى وڵاتى خۆیان بیَبه‌شكراون ,ساده‌ترین مافیان پیَڕوا نه‌بینراوه.
راستیان گوتوه مرۆڤ له كاتى خۆى بناسه,واته له نیَو رووداوه‌كان ناسنامه‌ى هه‌ر كه‌سیَك ئاشكرا ده‌بیَت, ئه‌وه‌تانێ, هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى قه‌زافی بۆ یه‌كسانى و مافی گه‌لان ده‌یكرد, كه‌چى پیَچه‌وانه بۆوه‌و بگره له هاوشیَوه‌كانى دڕندانه‌تر كه‌وته گیانى هاوڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى خۆى.
قه‌زافی و دیكتاتۆره هاوشیَوه‌كانى له به‌رانبه‌ر به‌هارى توڕه‌یى خۆییان بۆ نه‌گیراو به دواییه‌كا هه‌ڵوه‌رین, جا ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات ماون, ئه‌گه‌ر بیَتو به‌خۆیان نه‌چنه‌وه‌و ریَگاى عه‌قل و مه‌نتیق به‌كار نه‌یه‌نن,به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لو ئایینده‌ى وڵات له‌به‌ر چاو نه‌گرن, ئه‌وه میَژوو به‌زه‌یى به كه‌س نایه‌ته‌وه و له تاوانه‌كانى خۆیان و دار‌و ده‌سته‌كانیان نابوریَت , دیاره ئه‌و سه‌ده‌یه‌ش سه‌ده‌ى حه‌تمیه‌تى گۆڕانكارىو راماڵینى سیسته‌مه كۆن‌و ژه‌نگاوییه‌كانه, به تایبه‌تیش له رۆژهه‌ڵاتى ناویندا.
ئه‌و مۆدیله‌ى روخاندنى رژیَمى پیَشوى عیَراق, لیَره‌و له‌وێ وه‌ك ئه‌زمونیَك به شیَوازى جیاواز و نویَتر, بۆ سه‌ره‌نگومكردنى رژیَمه دیكتاتۆرى و دژى گه‌لییه‌كان پیاده ده‌كریَت, چاوه‌ڕوانده‌كریَت له لیبیاى نویَى دواى ده‌سه‌ڵاتى تاكه كه‌سى قه‌زافی, گۆڕانكارى گه‌وره له ژیانى سیاسی, ئابورى, كۆمه‌ڵایه‌تىو بواره‌كانى دیكه به‌رپا بكریَت, به شیَوازیَكى جیاواز له پیَشو له‌سه‌ر بنه‌ماى پیَكه‌وه ژیان‌و یه‌كتر قبولكردن به‌ڕیَوه بچیَت , كه له جیاتى ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى تاكو فره حزبى له ژیانى ژیانى سیاسی پیَڕه‌و بكریَت , له جیاتى سته‌م و چه‌وسادنه‌وه ,ریَزگرتن له ماف و ئازادییه‌كانى خه‌ڵك له لیبیاى نوێ پیاده‌بكریَت , هه‌روه‌ك له‌و به‌ڵیَنانه‌ش به‌دیده‌كریَت كه هیَزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌وانه‌ش ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى راگویَزراو پیَشتر و ئیَستاش دووپاتیده‌كه‌نه‌وه, هه‌روا له نامه‌و ریَنماییه‌كانى سه‌رۆكه‌كانى وڵاتنانى جیاجیا, به تایبه‌تیش وڵاتانى هاوپه‌یمانى لیبیا بۆ كۆتایى هیَنان به حوكمى قه‌زافی , هه‌مدیسان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خالانه ده‌كریَته‌وه, كه خوازیارن له شۆڕشگیَرانه‌وه, له نیَو پڕۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه‌دا, به ره‌چاوكردنى هه‌ڵسوكه‌وتى دیموكراسى, پاریَزگاریكردن له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت, ریَزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ و په‌راویَز نه‌كردنى هیچ لایه‌نیَك پابه‌ند بن , بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌موكوریانه‌ى له ئه‌زمونى عیَرا ره‌چاوكران دووباره نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وتو بانگه‌شه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى له گه‌رمه‌ى روداوه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردوو, نه‌باداش رزگاركردنى ته‌رابلوسى پایه‌ته‌خت جه‌ختى لیَده‌كراو داوا له شۆڕشگیَران ده‌كرا خۆیان له كارى تۆڵه سه‌ندنه‌وه به دوور بگرن, هه‌روا له نه‌خشه‌رَگاى لیبیاى نوێ, پیَكهیَنانى حكومه‌تى كاتى بۆ قۆناغی راگواستن یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بیَت, كه ئه‌ركى ئاساییكردنه‌وه‌ى وڵات‌و وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ى داموده‌زگاگاو دامه‌زراوه‌كان ده‌بیَت, هه‌روا بڕیاره له ماوه‌یه‌كى كورتدا, پڕۆژه‌ى ده‌ستورى وڵات‌و یاساى هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بكرێو كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پیَكبهیَنریَت , تا له ماوه‌یه‌كى دیاریكراودا بتوانریَت دامه‌زراوه شه‌رعى و یاساییه‌كانى وڵات ده‌سبه‌كار بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست