کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی

Tuesday, 30/08/2011, 12:00



به‌ڕێزان دوای بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ قێزه‌ونه‌ی که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 29/8 ڕوبه‌ڕی ڕاستگۆترین پێنوس و ئه‌کادمی ڕۆژنامه‌گه‌ری دیسپلینترین مرۆڤی پره‌نسیپه‌کانی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی کاکه‌ ئاسۆهه‌ردی بوه‌وه‌، ئێمه‌ نه‌ك هه‌رئه‌و کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ پرۆتستۆ وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، به‌ڵکو نه‌ ‌بێده‌نگده‌بین و نه‌بێهه‌ ڵوێست ،چونکه‌ ئه‌م کاره‌، له‌ کاری شۆڤێنه‌کان وڕاسست وناسیسته‌کانی داگیرکه‌رانی کورد ده‌چێ،بروا ناکه‌ین لاوێکی کوردی له‌م سه‌رده‌م وقۆناغه‌ی کوردستاندا ،کارێکی وا دڕندانه‌ روبه‌ڕوی پارێزه‌ری(محامی)مافه‌کانی خۆی ونه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی شه‌هیده‌کانی خۆی بکات ،هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌و که‌سه‌ ده‌که‌ین ، خۆی ئه‌گه‌ر ناچار کراوه‌، بابچێته‌ به‌رده‌می کاکه‌ ئاسۆو ڕاستیه‌کان بدرکێنێ ،
چونکه‌ ئێمه‌و هه‌زارانی وه‌ك ئێمه‌ گومانمان له‌ هه‌ندێ مرۆڤی گه‌نده‌ڵ وسه‌رشۆڕی جه‌ماوه‌ره‌ که‌له‌ ناوده‌سه‌ڵاتدان ، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا پلانی  داگیرکه‌ران هه‌مووفاکته‌رێکی ژیانی سیاسی ئابوری سه‌ربازی وکۆمه‌ڵایه‌تی گرتۆته‌وه‌و شۆربۆته‌وه‌ بۆ ناوچین توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ ،مه‌به‌ستیانه‌ روخساری هه‌ر یه‌کێکمان له‌ چاوی ئه‌وی ترماندا ناشیرین بکه‌ن، به‌وسه‌رچاوانه‌ی ده‌ستکه‌وتن، دوژمنانوداگیرکه‌ران مانگانه‌ به‌ده‌یان ملیۆن  پاره‌ ته‌رخان ده‌کرێت ، بۆ تێکدانی ئه‌م ئه‌زمون وواقیعه‌ی که‌ له‌ کوردستاندا له‌ ئارادایه‌ ، به‌ ئاشکرا ئه‌م کرده‌وانه‌ عه‌قڵێکی سیسته‌مماتیکه‌و ..
مرۆڤه‌ گولبژێره‌کانی وه‌ك کاکه‌ ئاسۆ هه‌ڵده‌بژێرن ، هه‌ر لایه‌ن و ده‌سه‌ڵات و که‌سایه‌تیه‌ک به م‌ کاره‌ نامرۆڤایه‌تی یه‌ هه‌ستابێ بێگومان به‌کرێگیراوی پلانه‌کانی دوژمنه‌ ، بۆ ناشیرین کردنی ڕوی شارستانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ....!!!
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاستیانه‌شدا په‌ڵه‌ ره‌شه‌کان هه‌ر ڕوبه‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستان و، به‌تایبه‌تی پارێزگاری سلێمانی وئاسایشی سلێمانی  ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وان به‌رپرسیاری ئه‌م تاوانه‌ن ، ئه‌گه‌ر نه‌توانن به‌زوترین کات ئه‌و خۆفرشه‌ بده‌نه‌ ده‌ست دادگا ، چونکه‌ ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ ئاگرێکه‌ بۆ ماڵی کورد ... هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌...!!!!! که‌ نابێ به‌ هیچ پاساوێك که‌مته‌رخه‌می لێبکرێ ووه‌ك سه‌دان روداوی تر فایلی ئه‌م
کاره‌ساته‌ تۆزی مه‌خزه‌ن زه‌ردی بکات ، ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ساته‌ به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی هه‌ژمار ده‌که‌ین ،چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ کرده‌وانه‌ گورزێکه‌ ،بۆ
لێدانی عه‌قڵی نوێ وهه‌نگاوه‌ دیموکراسیه‌کانی گۆره‌پانی سیاسی کوردی ، به‌هه‌موو پێوه‌رێک به‌شێکه‌ له‌ تیرۆرو تۆقاندن ، له‌ کۆتایدا داوا له‌  ده‌سه‌لاتی حزبی و حکومی سلێمانی ده‌که‌ینه‌وه‌ ،به‌زورترین کات تاوانباری ئه‌م ڕوداوه‌ بده‌نه‌ ده‌ست دادگا ،بۆسه‌ربه‌رزی خۆیان و جه‌ماوه‌ره‌که‌یان و هه‌روه‌ها ڕێگریه‌ له‌ وجۆره‌ فیتنه‌ نه‌ته‌وه‌ی و‌ خیانه‌ته‌ نیشتمانیانه‌ی که‌ پلانی دوژمنانی کورد دایان ڕشتوه‌ ،  هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌ زوترین کاتدا نه‌یسه‌لمێنن که‌ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خستۆته‌ گه‌ر ،ئه‌وا ئێمه‌ هه‌موو شێوازێکی  خه‌باتی دیموکراسی ده‌گرینه‌ به‌ر وکۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ .

سه‌ر شۆری بۆ به‌کرێگیراوی داگیرکه‌ران .
سه‌ربه‌رزی بۆ نه‌ته‌وه‌و نییشتمانه‌که‌مان .
ده‌سته‌ی باڵای
بزاڤی ژینگه‌و یه‌کسانی/ئه‌وروپا
30/8/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە