کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەخنەى بێ بەڵگە و بۆڵەى سەرجادە

Tuesday, 08/12/2009, 12:00


لەبەروارى9/8/2009 بابەتێك لەسایتى كوردستان پۆست بەناوى كەریم على ناوێكەوە بڵاو كراوەتەوە ئەم بەڕێزە بێ بەڵگە و هیچ سەرچاوەیەكى باوەڕ پێ كراو شەلم كوێرم بەربوەتە وێزەى زۆربەى بەرپرستانى حزبى و حكومى لەشارى خانەقین، وە هەمووى بە گەندەلأ ناوبردوون، یەكێك لەو بەرپرسانەى كە ناوى هێناون ێڵاحى كوێخایە كە بەرپرسى مەڵبەندى ڕٍێكخستنى (ى.ن.ك) لە خانەقین كە گوایە جگە لە موچەى بەر پرسیاریەتى مەڵبەند بڕى هەشت سەد هەزار دیار موچەى كەم ئەندامى وەردەگرێت،و لەهەموو كاتدا دەڵێ موچەى كەم ئەندامى 30 هەزارە بەڵام ێلاحى كوێخا هەشت سەد هەزار دینار وەردەگرێت، من لێرەدا نامەوێ ببمە پارێزەر بۆ بەرگرى لەهەموو ئەو بەرپرسانەى كە كریم على ناوى هێناون تەنها دەمەوێت باس لەو 800هەشت سەد هەزارە بكەم كە ئەو بەڕێزە ئاماژەى پێ داوە وە من دەڵێم ڕەخنە ئاراستە كردن زۆر ئاسانە بەڵام سەلماندنى گرنگە، بۆ بەرچاو ڕونى هەموو لایەك ێلاح كوێخا پێشمەرگە و كادرێكى دێرینەو لەسەنگەرى بەرگریدا برینداربووەو بەبڕیارى ئەنجومەنى وەزیران لە كابینەى (دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەح) لەسەر ئیدارەى سلێمانى بۆ هەموو پێشمەرگەیەكى كەم ئەندام هەبوو جگە لە موچەى وەزیفەكەى
موچەى كەم ئەندامیش وەربگرێت جەنابى ێلاح كوێخاش یەكێك بوو لەو كەم ئەندامانەى كە سودمەند بوو لەو بڕیارە بەڵام بێ ئەوەى ئەو بڕە پارەیە بخاتە گیرفانیەوە وەكو كەریم على باسى دەكات من زۆر بە ویژدانەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم كە بۆماوەى زیاتر لە چوار سالأ كە ێەڵاحى كوێخا لە دادگاى كەلار وەكالەیەكى بۆمن كردبوو منیش موچەكەم وەردەگرت و لەسەر بڕیارى كاك ێلاح دابەشم دەكرد بەسەر(15) بێوە ژنى هەژارى خاوەن هەتیو بێ ئەوەى ئەو پیاوە هیچ لەو بێوەژنانە بناسێ یان خزمى بن، یان لەڕۆژەكانى جەژندا لەقوتابخانەكاندا دابەشم دەكرد بەسەر قوتابى هەژاردا بۆزانیارى زیاتر موچەى كەم ئەندامیەكەى سەلاحى كوێخا(780000) هەزار دینار بوو نەك (800000) وەوئەو سى هەزاردینارەى كە كریم باسى دەكات كە گوایە كەم ئەندام سى هەزار وەردەگرێ و سەلاحى كوێخا زیاتر وەردەگرێ ، بەڕاستى پێدەچێت كریم لەگوێى گادا خەوتبێ و ئاگادارى موچەو ژیانى كە ئەندام نەبێت یان تەنها بۆ گەشت و گوزار هاتبێتە كوردستان و ئێستاش لاى كاك كەریم كوردستان وەكو جاران (شیمال حبیب)بێت ، بەرێزئێستا لەكوردستاندا هەمووكەم ئەندامێكى هاوڵاتى لەبەر هەرهۆیە برینداربووبێ (50000) هەزار تا(75000)هەزار دینار وەردەگرێ بەڵام پێشمەرگەى كە ئەندام لە(250000)هەزارەوە تا(1140000)وەردەگرێ ئەمە جگە(100) دۆلار دیارى هەڤاڵ مام جەلال مانگانە وەردەگرێ ، بەڵام لە مانگى دووى 2009 بەبڕیارێكى ئەنجومەنى وەزیران هەموو دوموچەیەك ڕاگیرا لە كوردستانداو موچەكەى ێلاحى كوێخاش ڕاگیرا كە مانگانە بزەى دەخستە سەر لێوى (15) خێزانى هەژار، بۆزیاتر زانیارى و دڵنیابوون ناوى هەموو بێوەژنەكان لە لقى گەرمیانى كۆمەڵەى كەمئەندامانى سەنگەر دەست دەكەوێت بەئیمزاو ناوى خۆیان لەگەڵ وێنەكانیاندا كە ماوەى چوار ساڵ هاوكارى كراون وەبڕى زیاتر لە (37000000) سیو حەوت ملیۆن دینار دەكات پێش ڕاگرتنى موچەكە من پێم باش بوو وەك پێشمەرگەیەكى نموونە بابەتێك بڵاو بكەمەوە كە جەنابى ێلاحى كوێخا موچەكەى خۆى دابەش دەكات بەسەر بێوەژنى هەژاردا بەڵام كاك ێلاح ئامادە نەبو ئەوە بكەم و ووتى من ئەو كارەم تەنها بۆ خوا كردووە پێویست ناكات خەڵكى پێى بزانێ. بەڵام ئێستا كەریم عەلى بە لەرزۆكانەو گێل فامانەو بێ هیچ زانیاریەك وەك بۆڵى سەرجادە بەچاوێكى تەڵخەوە بەفسكە فسك هەڵیكوتاوەتە سەرخەباتى مادونەناسى سەلاحى كوێخاو ویستویەتى گرێى بەختى خۆى بە نوسین و زانیاریە سەقەتەكانى بكاتەوە بۆیە لێرەوە تەكید دەكەوە ێەلاحى كوێخا شایەنى زۆر لەو زیاترە هەموو پێشمەرگەكانى سنورى گەرمیان بەتایبەت پارتیزانەكان شایەتى ڕۆڵى گرنگى ئەو پیاوە خۆنەویستەن بەڵام بەداخەوە كەریم عەلى بۆگەن و دەسكەلاى هاوبیرە شۆڤینیە سەدامیەكان هاتوە دەیەوێ بە زانیارى چەواشەكارى ڕوى خۆى و هاوبیرەكانى سپى كاتەوە ، من لێرەوە تەنها ئەوە بەكەریم عەلى دەڵێم كە پیاوى مەرد بەناوى خویە وە قسە دەكات وخۆى دەناسێنێ بەڵام كەریم عەلى ناوە نهێنیەكەتەوە خۆزگە دەمانزانى لە چ سریەو فەوجێكى بەعسدا ئەو ناوەت بۆ ماوەتەوە یان جاشێتى فێرى چیترى كردووى بۆئەوەى مەعدەنەكەتمان باش بناسیایەو پڕبەپێستى خۆت جوابمان بدایەیتەوە، لەكۆتایدا دەڵێم بڕۆ لە شاخ و كێو دۆڵو هەرد و دۆڵى جافایەتى و ئەشكەوتى دارى خلەى ئەم كوردستانە بپرسە كە ێلاحى كوێخا كێ یە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە