پارە سەرف كردن لاى كۆمپانیاى نۆكان
Sunday, 09/01/2011, 12:00
سەرەتا ئەمەوێت باسى ئیدارە فاشیلەكەى یەكیًتى بكەم ! بیر كردنەوەى كابرایەكى وەكو دلێرى سید مجید لە بەرێوەبردن و لێپرسراوى مالیەى حزب تاكوو ئێستاش كە بەشى شێر لە بەردەستى دایە وە ئیشى پارە كۆكردنەوەیە بۆ مامە گیان.... ! بە هەر حاڵ نەك هەر دلێرى سید مجید بەڵكوو یەكێتیش لە دواى پرۆسەى ئازادكردنى فەرهوودەوە....! ئیشیان بەخەڵكى كوردستان نەماوە ئاشكرایە كەئێستاش بوونەتە خاوەنى سەدەها كۆمپانیایى زەبەلاح، گەندەڵیەكە لەوەدایە ئەو ئیشانەى كە دلێرى سەید مەجید یاوێتى بە بەرێوەبەرى كۆمپانیاكانى نۆكان ... وە ئەوهەڵسووكەوتەى ئەویش ئەكات زۆر نارەواو نا عەدالەتانەیە پارەیەكى یەكجار زۆر لە خەزێنەى حزب داناوە لە بەردەستیان بەبێ لێپرسینەوە تەسەرووفى پێوە دەكەن بۆ سەفەرى ئەردەن و لوبنان و توركیا چەندەها دەفتەر دۆلار بۆ خۆیان و بۆ رابواردن و قوومار سەرف دەكەن ئەمە بێجگە لە سەیارەى ئە خیر مۆدێل و باخ و ڤێلە لە سەر حسابى پارەى میللەت لە بوجەى حزب لەو 17% كە بەشى شێر حزب دەیبات و دەدزرێت لە میللەت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست