کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەورامیەكان بۆلە كەى ئێن ئێن KNN وەدەر نران؟

Friday, 03/02/2012, 12:00




لە سەروبەندى هەڵبژاردنە كاندا گۆڕان وەك ئوپۆزیسیونێكى ئاكتیڤ دەر كەوت بە هیوا بوین ئەو گۆڕان كاریە مۆدێلیكى نوێ دروست بكات لە یارى سیاسەت هەر چەندە تارادە یەك خەڵك بەگشتى لە ئەداو دەنگى ئەو هێزە سیاسیە ڕازین وەزۆر شتى گەورەى كردوە لەوانە بەرز كردنەوەى دەنگى نا لە ئاست نا عەدالەتى پەنجە خستنە سەربرینەكان بە ئومێدى تیمار كردنیان زۆرشتى باشى تریش كە شایەنى باس كردنن وەك ئەم هەلسو كەوتەى دوایان كە خۆى لە كەنارگیر كردنى ئەو پەرلە مانتارانەى كە جورئەتیان هەبو دان بە هەڵەى خۆیاندا بنێن هەمو ئەم هەڵویستانە جێگەى دەست خۆشی و شانازین بۆبزوتنەوەیەكى كەم تەمەنى وەك بزوتنەوەى گۆڕان وە هەڵسوڕاوانى ئەو بزوتنەوەیە وە هەورامیە كانیش وەك خەڵكى ناو چە كانى ترى كوردستان دەورو نەخشى تایبەتو گرنگیان هەبوە لە بنیات نانى ئەم بزوتنەوەیە دا تەنها لەناو چەیەكى چەند هەزار كەسی ناو چەى هەوراماندا گۆڕان توانى باشترین دەنگ بەدەست بهێنێت ئەویش بە هەوڵو هیمەتى چەند كەسێكى دڵسۆز بۆبزوتنەوەكە بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە نەمانى هەواڵە كانى ناو تیڤى (كەى ئێن ئێن) بەزمانى شیرینى هەورامى كە جێگەى دڵخۆشى هەمو تاكێكى هەورامى زمان بوو وەجێگەى دەست خۆشى بوو بۆهەمو برادەرانى ئەو بزوتنەوەیە تەنهاشتێكیش بو كە بەر هەمى ڕەنجو ماندو بونى ئەو برادەرانىناو ئەو بزوتنەوەیە بێت وە ئەوان سەلماندیان كە كەى ئێن ئێن موڵكى هەمو كوردێكە بەڵام پرسیارەكە ئەوە یە ئایا بزوتنەوەى گۆڕان بۆچى هەواڵە هەورامیە كانى ناو رادیۆكە شى لابرد كێشە كە لێرە دا بەنادیارى ماوەتەوە من دە پرسم برادەرانى بزوتنەوەى گۆڕان ئێوە ئەگەر ویستتان هەورامیە كانو زمانە كە یان وەك كەرە ستە یەكى هەڵبژاردن بەكار بهێنن ئەوا هەورامیە كان زۆر لەوە داناو زیرەك ترن تا ئێوە كڵاو بنێنە سەر یان وە ئەگەر كێشە كە زۆرى بەرنامە كانتانە خۆئەوە ما فێكى سروشتى مانە كەلەڕدیۆكەدا هەواڵە كان هەر بمێنن ئەگەر نا ئێمە وەك هەست كردن بەزەرو رە تێكى ئەخلاقى نەجارێكى تر دەنگتان پێدە دەین نە ئامادە شین مۆمە كەتان لەناو چیا سەركە شە كانى هەوراماندا دا بگیرسێنین ئەوەش بزانن كە ئێمەى هەورامى سەلماندمان كە ئەوەى بمانەوێت دە یكەین وەنابین بەپیاو ئەڵقە لە گوێى هیچ كە سێك ئێوە لە كەناڵە كەتاندا كار لە سەر سڕینەوەى هەورامان بكەن ئەوا ئێمە لە هەورامانەوە تیڤى هەورامى دادەنێین وە دامان ناوە ئێستا پەخشی هە یە ئێمە زۆر دەمێكە كەس نەیتوانیوە داگیرمان بكات وەبمانكاتە كۆیلەى خۆى ئێمە خۆمان بەدەستو پەنجەى خۆمان ئەوەى بمانەوێت بەدى دە هێنین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە